میلیشیا ھێزی پشت پێ به‌ستن نیه.
2021-01-01 18:05:33
ئەبوبەكر عەلی
میلیشیا رێكخستنێكی سه‌ربازیی نانیزامیه. میلیشیاکان زیاتر لەکاتی قەیرانەکان وشەڕی ناوخۆدا سەرھەڵدەدەن. مێژوی سەرھەڵدانیشیان کۆنەو بۆسەردەی ڕۆمانەکان درێژ دەبێتەوە. زیادلە پێناسێکیش بۆ چەمکی میلشیاو ناساندن بۆ جۆر‌و ڕۆڵی، لەسۆنگەی جیاوازی دۆخ و پاڵنەرو گۆشەنیگای فکریەوە خراوەتە روو. ھەندێک جار دەوڵەت خۆی بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لەسوپاوھێزەچەکدارەکانی لەکەتی جەنگەکاندا سدروستی دەکات، لەوێنەی سوریا. گەرئێمە واز لەوردەکاری ئەم بابەتە بێنین و بچینە سەرئەو خەسڵەتانەی میلیشیاگەری، کەھەر بەبیستنی وشەکە، دەچێتە زەینی مرۆڤی ئاساییەوە، دەڵێین: میلیشاگەری بەشێوەوەیەکی گشتی ئاماژەیە بەدۆخێك، کەتیایدا سەروەری یاسا‌و ئازادیەکان و مافەکانی مرۆڤ لەقەیرانی ڕاستە قینەدان. چونکە لەزۆربەی کاتدا میلیشا نوێنەرایەتی ناسنامەیەکی گروپیی داخراوی ئاینیی، مەزھەب یی، ئیتنی وسیاسی دەکات. ھێزێکی بەسیاسی کراوە. گەر ڕوپۆشێکی ڕواڵەتیی یاسایشی بۆ دروست بکرێت، ناتوانێت ببێتە نوێنەری پڕۆژەیەکی سیاسی کۆمەڵگەیی دروست و ھەمەلایەنە.لەڕویەکی ترەوە، مێژوو ئەزموونی چەندین وڵاتی جۆراو جۆر پێمان دەڵێن، میلیشاگەری تێکەڵەیەکە لەدەمارگیری و رق و سەربازی کرێ گرتەو دڵرەقی و وەلائی سیاسی کوێرانەو حساب نەکردن بۆ یاساکانی جەنگ. لەگەڵ ھەموو ئەوەشدا بەگشتی، میلیشیا بۆ ئامانجێکی کاتی پێکدەھێنرێت. بەڵام کاتیەکە لەوڵات ودۆخێکەوە بۆ یەکێکیتر جیاوازە. لەوڵاتانەی دەوڵەت تیایاندا شکست دەخوات، یاخود بەلۆژیکی مافیا بەڕێوە دەبرێن و نوقمی گەندەڵی ونالێپرسراوێتی سیاسین، کاتەکە زۆرتر دەخایەنێت، بەجۆرێك ھەندێ جار وەك ھێزی ئاسایی دێنە پێش چاو، ھێزی سەربازی بەسیاسی کروو لایەنگریش، بائاوەڵناوی میلیشیاشی پێوەنەبێت، لەجەوھەردا فۆرمێکی ناولێنەنراوی ئەون. لەئێستادا فۆرمێکی جیاوزتری میلیشیامان لەھەموو ئەوانە ش ھەی،ە کەئاماژەیە بەڕق وجیاکاری و ھەست بەپەراوێز کەوتن یاخود خۆبەباڵابینین وناسنامەگەرایی ھەناوی کۆمەڵگەیەك، وەك ئەوەی لەشوێنێکی وەکو وڵاتە یەکگرتووەکاندا دەیبینین؟! ھەرچۆنێك بێت بوونی میلیشیا ئاماژەیەبە: ناسەقامگیری، سەقامگیری فشەڵ، ترسی شەڕی ناوخۆ، لاوازی گیانی بەیەکەوە ژیان و نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی راستەقینە، دەستێوەردانی دەرەکی. میلیشیا بەحوکمی زۆر ھۆکا،ر ئەگەر بشتوانێت لەھەندێک کاتدا ھەڵگری بوغز‌و ڕقی نەتەوەیی بێت، ناتوانێت ھەڵگری خەونی نەتەوەیی وپڕۆژەی نیشتمانی گەورە بێت. ھەرلەم روانگەشەوەیە میکیاڤیللی وەك بیرمەندو سیاسەتمەدارێك، کەلهسهردهمی خۆیدا بەکردەوە، سه‌رپه‌رشتی پێكهێنانی میلیشیای كردووه، دید و ئه‌زموونی خۆیمان، له‌به‌ر ڕوناكی و به‌ره‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی میلیشیاکان به‌شداریان تێدا كردووه، بۆ ده‌خاته ڕوو. له دیدی ئه‌و یشەوە لەوە تێده‌گه‌ین، میلیشیا تەنھا ده‌توانێ له هه‌ندێ شه‌ڕی سنوردار وبه هاوكاری هێزه‌كانی تر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. بەدەرلەمەله شه‌ڕی گه‌وره و له‌به‌رده‌م له‌شكره به‌هێزه‌كاندا، هه‌ر زوو تێكدهشكی و شپرزه‌یی و لێكههڵوهشاوهیی دووچاری ریزه‌كانی ده‌بێت.
میكیاڤیلی لەڕوانگەی بەرەنجامی ھەندێ لەشەڕەکانی وڵاتەکەی لەکاتی خۆیدا، کەمیلیشیاکانیش بەشداریان تێدا کردووەو ئاستی توانا‌و سروشتی میلیشیامان بۆھەڵدەسەنگێنێ و دەڵێت: (میلیشیاكان به مه‌به‌ستی پاسه‌وانی كردنی ئه‌و رێگایه ده‌چنه فلۆره‌نسا له شاری براتۆكۆم بوون، به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌م هێرشی سه‌ربازه‌كانی ئیمپراتۆردا هه‌را كه‌وته نێوانیان و كه‌سیان سۆراخی ئه‌وی تریانی نه‌ده‌زانی! هه‌ر زوو شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رهێنرا و تێك‌شكان، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رگریه‌ك بكەن ) . ڕەنگە بۆکوردێك، کاتێك ئەم دێڕانە دەخوێنێتەوە، یەکسەر ١٦ ی ئۆکتۆبەرو تێکشکانی ھێزی پێشمەرگەو بەدەستەوەدانی کەرکوکی بەوئاسانیە بەبیردا بێت. ئەمەش دەیسەلمێنێت، ھەروەك ئاماژەمان پێدا، بەگشتی، میلیشیاكان به‌رگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌وره و چاره‌نووسساز ناگرن و توانای به‌دیهێنانی ئامانجی نیشتمانی باڵایان نیه وگرەویان لەسەر ناکرێت. چونکە
(هیچ كاتێك ناتوانی سوپایه‌كی ئازا و هه‌میشه سه‌ركه‌وتووت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و سوپایه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی نه‌پاراستبێت و نهیخستبێته سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و دڵسۆزیی بۆ نیشتمان نه‌بێت.
ئه‌و سوپایه‌ی هه‌رده‌مه سه‌ركه‌وتووه، كه هی گه‌لێك بێت و هه‌میشه ئاماده‌ی قوربانیدان و گیان به‌خشین بێت له‌پێناو ئازادی و بڕوا سیاسیه‌كاندا) . میلیشیاش بەحوکمی زۆرشت ئاسان نیە ھەڵگری ئەم خەسڵەت و ناسنامەوسروشتە بێت. ھێزی بەناسیاسی کراو، دەتوانێت لەسەرئاستی نیشتمانیدا پارێزەری باوەڕی سیاسی وبەرژەوەنی نیشتمانی بێت. ھێزێك، کاری سیاسی وحیزبیی لەڕیزەکانیدا قەدەغە کرابێت ووەلائی تەنھاو تەنھا بۆ گەل ونیشتیمان و دەوڵەت بێت. ئەزموونی کوردی باشور‌و ھەرێمی کوردستانیش، بەتایبەتییش لەدوا ڕاپەڕینەوە، ئەو ڕێسا‌و بەرەنجامگیریەی میکیاڤیللی پشت ڕاست دەکاتەوە. چەکی کوردی لەوساتەوەی بووە بەئامرازی شەڕی ناوخۆ، بالەھەمانکاتدا بەرامبەر دوژمنە نەتەوەییەکان بەکار ھێنرابێت، ھۆکارێکی شێواندن و بچوککردنەوەی پڕۆژەی نیشتیمانیی کوردستانی ولاوازکردنی توانای بەرگری لەخۆکردن بووە! ئێستاشی لەگەڵدا بێت بۆ پاراستنی خاك وکەرامەت گەلەکەمان، بێ یارمەتی دەرەکی، گرەو لەسەر ئەم ھێزە ناکرێت. ئەمەلەکاتێکدا گەندەڵیەکی بەرفروان لە ناویداو بەناوی ئەوەوە کراوەو بارگرانیەکی گەورەشی لەروی داراییەوە بۆ حکومەت دروست کردووە!! واتە جگەلەوەی بێ یارمەتی دەرەکی بۆبەرگری کردن لەھەرێم وگەلەکەی گرەوی لەسەر ناکرێت، لەڕێی ئەوبارگرانیە زۆر‌و ناسروشتیەش کەلەسەر بوجەو حکومەت ئەم و بەگشی ھێزەچەکدارەکانی تر دروستیان کردووە، پێگەی ھەرێمی لەروی سیاسی وئابوریشەوە لاوازکردووە!! ناکۆکیە سیاسیەکانیش ھێندەی ترئەم دۆسیەیان ئاڵۆز کردووە! بەڵکو بوونی ھێزەکانی ھەفتاو ھەشتا ھاندەرێکی گەورەی قوڵبونەوەی ناکۆکی و بەدابەشمانەوەی ھەرێم و تەشەنەکردنی گەندەڵین، کەسەرجەم ئەم شتانەش زەبری گەورە لەستراتیژیەتی لەسەر پێی خۆوەستان وبەرگری لەخۆکردن وپرۆسەی دواخراوی نیشتیمان و نەتەوە سازی وخەمڵاندنی ناسنامەیەکی نشتمانی دەدەن. ئەم بابەتەش ھی پڕ‌و پاگەندە پەردەپۆش کردن وبەڵگە داتاشین نیە. نابێت بەشەرعیەتپێدانی یاسایی ڕوکەشیش، خۆمان بخڵەتێنین و وابزانین ھەرێم پێکھاتەی میلیشیایی تێپەڕاندووە، چونکە ھەر ھێزێك لەدەدەوەی دەزگای فەرمی وتایبەتمەندی حکومەتەوە توانرا بجوڵێنرێت وفەرمانی بۆ دەربکرێت و ھێزەکەش گوێڕایەڵی نیشاندا، وە بۆ ململانێ و بەرژەوەندی دەرەوەی نیشتیمانی وحیزبیی وگروپی بەکار ھات وشوناسەکەی تێکەڵ بەئینتیمای حیزبیی کرابوو، وەمەترسی بوون بەلایەن لەشەڕی ناوخۆی لێ دەکرا، پێناسەی میلیشیای بەسەردا دە چەسپێت. چونکە عیبرەت بەناوەرۆکە نەك ناو.
لێره‌شه‌وه میلیشیا و میلیشیاگه‌ری هێمای دواكه‌وتوویی و خۆپه‌رستی سیاسی و بوونی گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ت و ناوچه‌یی و گروپی و كه‌رتبوونی ئیراده‌ی نیشتمانه. دژ به به‌هاكانی نیشتمان و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت سازییه. بناغه‌یه‌ك نیه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئایندهی گه‌لێكی له‌سه‌ر بنیات بنرێت.
ئامرازی شه‌ڕی ناوخۆ و پارێزگاریه له گه‌نده‌ڵی نوخبه و میره‌كانی جه‌نگ، میلیشیاكان مایه‌ی شێواندنی شه‌ره‌فی سه‌ربازی و ئه‌خلاقی نیشتمانی و پرۆسه‌ی چاكسازی و بنیاتكردنهوهن.
هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش بۆ شاردنه‌وه‌ی سیمای واقیعی میلیشیایی رێكخستنه سه‌ربازیه‌كانیان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕووپۆش و رهوایهتیت پێدانی یاسایی رواڵه‌تی و مێژووی شۆڕشگێڕی و دروشمی نه‌ته‌وه‌یی. له كاتێكدا هه‌تا هێزیكمان هه‌بێت ، پاراستنی گه‌ل و نیشتمان نه‌خاته سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی و دابه‌شبوونه ناوچه‌یی و حیزبی و گروپی و ئایدۆلۆژیه‌وه ، وه تاكه ئینتمای بۆ نیشتمان و تاكه مه‌رجه‌عی ئاراسته و فه‌رمان لێوه‌رگرتن و جوڵاندن و ئامانج بۆدیاریكردنی، ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانی نه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌وه كه‌س و هێز و ناوه‌ندی تر توانای به‌كارهێنان و جوڵاندن و فه‌رمان بۆدهركردنی هه‌بێت و ئه‌ویش گوێڕایه‌ڵی بێت، گه‌ر سه‌دجار ناوی نیشتمانی له‌م هێزه بنرێت و به‌شان و باڵیدا هه‌ڵبدرێت و رووپۆشی یاسایی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له جه‌وهه‌ردا میلیشیایە. ئەمەش کێشەی پێشمەرگەی ئاسایی نیە کە خزم وکەس وکاری خۆمانن