مودێلەكان وەك دیاردەی كۆمەڵایەتی .
2020-12-28 19:41:42
د. حیكمەت نامیق
مۆدێلی جل و بەرگ ،نمایشی جەستە ، جوانی روخسارو باڵا ،یا هەر جۆرێكی تر ،بۆتە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی بەشێكی زۆری مرۆڤ مومارەسەی دەكات بەتایبەتی ڕەگەزی مێ ،لەدونیای دەرەوە یا ڕاستر لە كەلتوری ئەوروپادا بە شێوەیەكی ترمۆدێلە ژنەكان كاردەكەن كەڕەنگەهیچ پەیوەندی بەمۆدێلەكانی كوردەوە نەبێت . ئامانجی مۆدێلەكان بەگشتی پەیداكردنی سامان و ناوبانگیە ،كەڕەنگە ئەو ناوبانگیە لەداهاتودا بیكاتە ئەستێرەیەكی سینەمایی یا ڕاگەیاندكارێك یا ئەوەتا سەركردەیەكی سیاسی.تیایدا كۆمەڵێك ئامرازو میكانیزم بەكاردێنن بۆ گەیشتن بەو پێگە مادی و سەرمایە ڕەمزیە لەكۆمەڵگادا.لەسەروی هەمویانەوە سۆشیاڵ میدیا ،كەبە درێژایی ئەوچەندین ساڵە ی ڕابردوو لەكوردستان ڕۆڵی ئێجگار نێگەتیفی گێڕاوە بەجۆرێك هیچ سانسۆرێك نیە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ئەو دیاردەیە .
سەرەتا پێویستە ئاماژە بەوەبكەین هەموو ئەو مۆدێلانە یا فاشنانە بەهەموو لق و جۆرەكانیەوە بەرهەمی دونیا ی مۆدێرنەو گلۆباڵ و سەرمایەداریە چونكە هەمیشە سەرمایەداری ئیش لەسەر ئەو جۆرە تایپانە دەكات بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكانی و بەرهەمهێنانەوەی دوبارە كەلتوری كۆمەڵگا بەشێوازێك كەیەكانگیر بێت لەگەڵ خواستی ئایدۆلۆژیای ئەو ، كە دواجار ڕەنگە كاریگەری بەسەر بەشێكی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان جێبیڵێ لەنێو كایەكانی كەلتوردا .ئەو جۆرە دیاردەیە بۆیەكەم جار لە هەریەك لە ئەمریكاو فەرەنسا سەریانهەڵدا لەسەرەتای سەدەی بیست لەشێوەی كاركردنی ئافرەتان لەبواری دیزاین دواتر بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی بازرگانی و ڕیكلام و كاری بازرگانی و ڕیكلام كردن لە هەموو سێكتەرەكانی ئابور ی و ساغكردنەوەی كاڵاكان .مۆدێلی فاشن لای كۆمەڵناسان زیاتر خۆی لە پۆشینی ستایلی تازە دەبینیەوە لای چینی باڵا دواتر ئەو جل و بەگ پۆشینە ڕەنگی دایەوە لە نێو چینەكانی تریش چونكە جۆرێك لە دژایەتی دروستكرد لەسەرەتاوە .تا شەستەكانی سەدەی رابردوو مۆدێل و فاشنی پۆشینی جل وبەرگ لە چینی باڵاوە هاتەنیۆ چینی خوارو بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی گەنجان لەوبارەیەوە .ئەو جۆرە فۆرمەی پۆشین بوە نەریتێكی كۆمەڵایەتی هاتە نێو كۆمەڵگا ،بوە وردە كەلتور لەلایەن توێژی گەنجانەوە مومارەسە دەكرێ بەشێوەی جیاجیا بەبەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیاو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان .
مۆدێلەكان و پێگەی كۆمەڵایەتی : یەكێ لەو میكانیزمانەی كە دەبێتە برەوسەندنی ئەو دیاردەیە بریتیە لە خۆنمایشكردنی جەستە لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكاندا بەپۆشینی جۆرەها فاشۆنی جلوبەرگ بۆئەوەی پێگەی كۆمەڵایەتی لەنێو پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان پەیدا بكات .كە دواجادەبێتە سەرنجڕاكێشانی هەوادارانی و پەیداكردنی كڕیار ،ئەوەی كەجێگای سەرنجە خوێندنەوەی پشتی پەردەی كاری مۆدێلەكانە تیایدا كۆمەڵێك گەمەكەر ڕۆڵی تیادا دەگێڕن كە هەمیشە بەشێوەی نهێنی كاری لەسەردەكەن ،بەشێكی دەسەڵات ئەوگەمە قێزەونە دەبینێت ئامانج لێی كەبەتێگەیشتنی خۆی كرانەوەی كۆمەڵگایە بەڕوی دونیادا بەڵام لەوە نەگەیشتوە ئازادی وكرانەوەی كۆمەڵگا، پڕۆسەیەكی مێژوو كردی دورو درێژە پەیوەندی بەكۆمەڵێك فاكتەری خودی و بابەتی هەیە،ئەو جۆرە كرانەوەیە بۆ كۆمەڵگای كوردی كە میراتگری پرۆسەی نێگەتیفی جیهانگیری و سەرمایەداریە ،لە ئێستادا ئەزمونێكی ترسناكە بۆ خەڵك كە گیرۆدەی كۆمەڵێك كێشەی ئابوری وسایكۆلۆژی وكەلتوریەوە بوە. بەگشتی ئەو جۆرە لە نمایشكردنە ناچێتە نێو, كۆنتێكستی گۆڕانكاریەوە ، هەروەها ئامرازێك نیە بۆكاری جوانی و ئیستاتیكا ،گۆڕانكاری بەكارهێنانی مۆدێل نیە بۆلەشفرۆشی وبزنسی بێبنەمای فوتێكراو ، هەروەك ئامانجێكی تریان ئەوەیە گەنجان سەرقاڵ بكەن ،كەئەوەش لای خۆیەوە جۆرێك لەدژبەری كۆمەڵایەتی لەنێو گەنجان دروستدەكات ، تووشی كۆمەڵێك كێشەی دەرونی وكۆمەڵایەتی دۆخی نا ئارمی و ناهەموار دەكات ،بەجۆرێك خەیاڵ و ئەندێشەی بەرەو ئاقارێك دەبات كە كار لە هەڵسوكەوت و ڕەفتاری دەكات . دۆخێك دروستدەكات لای گەنج كە بیر لە تێركردنی حەزە سێكسیەكانی بكاتەوە ،پركردنەوەی كاتی بەتاڵیان تیا بەسەردەبەن كە لەئێستادا بێكاری گەیشتۆتە لوتكە بۆیە هەمیشە بیر لەرێگایەك دەكەنەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كاتە، ڕوو لەو شۆینانە دەكەن كە تیایدا ئەومۆدێلانە كاردەكەن یا ڕۆژانە سەردانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەكەن دواجار دەبنە ماشێنێك بەدەستی ئەو مۆدێلانە ، بەوەش كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر لایەنی سایكۆلۆژی و كۆمەڵایەتی توێژی گەنجان بەرەنجامەكەی دەبێتەهۆی تێك چونی بەرزەفتی كۆمەڵایەتی و شلەژانی هاوسەنگی خێزان وچەندین كێشەو گرفتی تر .
ئەو دەزگاو كەناڵانە،كچەمۆدێلەكان دەكەنە كاڵایەك بۆ بازرگانی سێكسیی، كە بێگومان خودی ئەو بەرپرسانە بەشێوەی ناڕاستەخۆ بەشدارن لەوپڕۆسەیە ،بەكردنەوەی كۆمەڵێك كاری بازرگانی وبزنس دواتر بەكاری دێنێت تا ئەو كاتە ئارەزوە مادی وشەهوانیەكانی تێردەكات. سەیرەكە ئەوەیە ئەومۆدێلانە ڕۆڵ و پێگەی كۆمەڵایەتی بەدەستدەهێنن لەكەسێكی شكستخواردوی كۆمەڵایەتیەوە كەڕەنگە بەشێكی پەیوەندی بەشكستی ئەزمونی ژیانی كەسی ئەو مۆدێلانە بێت قەرەبوی بەمەدەكاتەوە ، دەیكاتە كەسێكی ئەكتیڤ لەنێوداودەزگا بیرۆكراسەكان حكومەت ،هێزی كۆمەڵایەتی پێدەبەخشێ ، لەنێو كۆمەڵگا ناوبانگ و پرستیژ دەبێت دەبنە خاوەنی پێگە و سەرمایەی مادی و ڕەمزی ، دەسەڵات بەدەستدەهێنن .بۆنمونە زۆرجار هەر پڕۆژەیەكی بازرگانی و ئابوری و تەنانەت سێكتەرەكانی تر بەخانمە مۆدێلەكان دەسپێرن هەم بۆ پەیداكردنی كلێنت و كڕیار هەم بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكان .ئەوەی لەكوردستاندا دەگوزەرێت سنوری هەموو ڕەوشت و بەهایەكی تێپەڕاندوە . ئەگەرچی خراپ بەكارهێنانی ئەو كارە پەیوەندی بە كۆمەڵێك فاكتەری كەلتوری و خەفەكردنی تاكی كوردیشەوە هەیە كە ناكرێ نادیدە بگیرێت ،چونكە ئەو كەلتورە هەمیشە ئەو دیاردانەی بەرهەم هێناوە . مۆدێل لەدونیای دەرەوە كە رێساو سیستەم هەیە ، بەكارناهێنرێت لەژێر پەردە بۆ كاری لەشفرۆشی بەڵكوئەوپارەیەی كە پەیدای دەكات ،بەرەنجامی كارەكانی خۆیەتی دواتر بەشێكی دەكاتە پڕۆژە بۆ كاری خێر خوازی و هاریكاری بۆ ئەوكێشە كۆمەڵایەتیانەی كە ڕوبەڕوی كۆمەڵگاكەی دەبێتەوە دواتر خەونەكانی تری دەهێنێتەدی بەرێگایەكی ماقوڵ .لەشفرۆشی و مۆدێل و فاشن دوو كاری زۆر جیاوازن ،بە درێژایی مێژوو لەشفرۆشی هەبوە وەك كێشەیەكی كۆمەڵایەتی چونكە دواجار ئەو دیاردەیە لادەرە، پێگەیەكی نزمی هەیە لەنێوسترەكتوری كۆمەڵایەتیدا لە كورددستان هەردوو پیشەكە ئاوێتەی یەك بوون ، بەڵام كاری مۆدێل تەواو پیشەیەكی جیاوازترە ئەوەی لێرە هەیە هیچ پێوەرێكی نیە دوورە لە كاری مۆدێلی .