Draw Media

کۆمەڵگەی کوردی، تەواو شێواوە

کۆمەڵگەی کوردی، تەواو شێواوە

2020-12-28 08:49:52


سەهین موفتی

ئێستێ، سەردەمەکە بەشێوەیەکە هیچ پێویست ناکات، کەسێکی بیانی، ئەگەر بیەوێت راپۆرتێک، یا لێکۆڵینەوەیەک، یا کتێبێک لەسەر کورد بنووسێت، بەدوای سەرچاوەو زانیاری پێویست بگەڕێت...!  یا سەردانی کوردستان بکات و لە نێزیکەوە تاکی کورد بدوێنێت و پاشان کارەکانی رایی بکات.
بە تەنها هەفتەیەک یا مانگێک، چاودێری سۆشیال مێدیای کوردستانییان بکات، ئەوا بە تەواوەتی دەتوانێت نەک کتێبێک، بەڵکێ هەگبەی پێنج یا دە کتێب لە دەربڕین و گوفتارو نووسینی ئەم کۆمەڵگەیە کۆ بکاتەوە.
خەریکە هیچ بەهایێک نامێنێت، هەموان خەریکی جنێوو سوکایەتین، کچێکی تەمەن دوازدە ساڵان لە باوکی زیزبووەو دوو رۆژ لە ماڵەوە دابڕاوە، هەزاران جنێوو سوکایەتی بۆ نێردرا...!
 بەبێ ئەوەی، بیر لە داهاتووی ئەم کچە بکرێتەوە، بێ متمانەیی دەیان جار هێندەی قەبارەی خۆی، دەنێو کۆمەڵگەی کوردی فراوانتر بووە، ئاستی رۆشنبیری تاک، رۆژ بە دوای رۆژ زێدەتر لە دابەزین دایە...!
 هەموان، خەریکی سیاسەتین، هەموان شارەزای ئابورین، هەموان لەبری پزیشک، سوودی میوەو تەڕە دەنووسینەوە، هەموان لە بری دادگا، تاوانبارو تۆمەتبار دەخەینە ژێر پەتی سێدارە...!
 هەموان، بووین بە شێعر نووس، هەموان بووین بە سترانبێژ، هەموو دمبک لێدەرین، هەموو لێکۆڵەرو دادوەرو مافناس و فەرمانبەرو مامۆستاو پزیشک و ئەندازیارو جوتیار، هەموو بووین بە نووسەر....!
 هەموو، هەموو، هەموو لەبری خودا، کە یەکێک کۆچی دوایی دەکات، چارەنووسی ئەو دونیاشی بۆ دیاری دەکەین، ئەگەر ئەمە شێوانی کۆمەڵگە نەبێت، ئەدی شێواو چییە؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand