Draw Media

ھەوڵەکانی پارتی بۆچییە؟

ھەوڵەکانی پارتی بۆچییە؟

2020-12-27 19:04:37


 
هاوژین زیبا
 
ئەقڵی سیاسی رۆژئاوا  بەرژەوەندی پارێزو مادییە  ھەرچی پێویستبێت لە پێناو مانەوەی دەوڵەتدا ئەنجامی دەدات  ئەمەش ھۆکارە بۆ بێنرخ بوونی ژیان و مرۆڤ لە ناو ئەو زیھنیەتەدا. کاتێکیش رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ داگیرکاری یەکدەگرن راسەوخۆ ویژدان دەمرێت ئەوکات پێویستە مرۆڤ لێی دوربێت، بەڵام گەر  جێیەک نەبێت مرۆڤ بۆی بڕوات و خۆی دوور بگرێت پێویست دەکات ھەوڵبدات تێبگات و بەریپێبگرێت.

لە وڵاتی ئێمەدا ئەم کارە چەپەڵانە بە سیایەتی دەسەڵاتداران ماوەیەکی زۆرە پەرەی سەندووە، بێگومان کاری من نییە ساست  فێری دەسەڵاتداران بکەم، باڵام کاتێک بابەت لەسەر بازاری خوێنی گەلی ئێمەبێت مافی دژایەتی کردنیمان ھەیە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسۆنەکانی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بیانووی ئەو ھەبوونی پکەکە یە لە چیاکانی باشوور. لەبەر ئەوەی تورکیا ٥٠ ساڵە لە دژی پەکەکە شەر دەکات تا جێیەک مرۆڤ دەتوانێت واتای پێبدات، بەلام مێژوو ئەو راستیەشمان نیشان دەدات پرسی دەوڵەتی تورک ھەبوونی پەکەکە نییە بەتەنھا، بەڵکو تورکیا لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییەوە، خاکی وڵاتەکەمان و دەوڵەمەندیی جوگرافیای ئێمەی بە بەشێک لە حکومەتەکەی خۆی زانیوە، ھەر بەو ھۆیەشەوە لە کەرکوکەوە تا سلێمانی و ھەولێر، ھەوڵ دەدات نەوت و بەرھەمی دۆڵەکە بەدەست بھێنێت بۆیە لە بواری دیپلۆماسی و  لە بواری سەربازیدا ستراتیژ نزیک دەبێتەوە، ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە بە شێوەیەکی تاکتیکی بەرێوەناچێت ئەوەش روون و ئاشکرایە! ستراتیژی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی کوردستانە.

لە رووداوەکانی ئەم دواییانەدا بینیمان پارتی و کازمیش ھەوڵ دەدەن لە ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورکدا بەشداربن بەڕاستی ئەمە بۆ دەوڵەتی تورک سەرکەوتنی گەورەیە، مافی سێزار بۆ سێزارە! بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە  ئەوەیە کە چۆن ئەمە ڕوویدا؟

 تورکیا چۆن کازمی ی قایل کرد؟ دەبێت تورکیا وتبێتی " بۆ ئێمە عێراق بەغداد و کازمییە . بۆیە دەمانەوێت کاری لەگەڵدا بکەین، ئێمە کوردستانێک قبوڵ ناکەین و لە ڕیفراندۆمدا ھەڵوێستی خۆمان دەربڕیوە، نامانەویت لەگەڵ حکومەتی باشور کار بکەین، بەڵام نزییکایەتی و ھەڵوێستی سیاسی ئێوە  ناچارمان دەکات ئەو کارە بکەین، ئەگەر ئێوە لە دژی پەکەکە ھاوکاریمان بکەن، ئێمە کار لەگەڵ حکومەتی باشووردا ناکەین... " ئایا کازمی بەم قسانەی تورکیا رازی بوو یان تیمەکەی دۆناڵد ترامپ کازمییان رازی کرد؟ ئەگەر ئەمریکا کازمی رازی کردبێت دیارنییە ئایا ئەمە سیاسەتی ستراتیژی ئەمریکایە یان سیاسەتی شەخسی ترامپە! تیمی ترەمپ لە ھەڵبژاردنی ئەمریکادا دۆرا، ھەر بەم ھۆیەشەوە ڕەنگە ئەم پەیوەندییەی نێوان دەوڵەتی تورکیاو کازمی بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی ئیدارەی جۆ بایدن دەستبەکاردەبێت.

لە لایەکەی دیکەش ئەوەندەی دیارە دەوڵەتی تورکیا پارتی بۆ ئۆپراسیۆن لە ھەرێمەکە قایل کردووە،  پارتی لە لایەنی ئابوورییەوە  سازش بۆ دەوڵەتی تورک دەکات بۆیە  دەتوانین بڵێین دەوڵەتی تورکیا ململانێی ئابووری نێوان بەغداد و باشووری کوردستان بەباشی بەکاردەھێنێت.

پارتی  بۆ ئەوەی چاوی لە دەستی بەغدا نەبێت تەسلیمی سیاسەتی تورکیا بووە. تورکیاش دەیەوێت لە ئۆپەراسیۆنی باشووردا پارتی بەکار بێنیت ئەوەندەی دەبینرێت ئەمەقبوڵکراو لەلایەن پاتییەوە . سەرەتا پارتی کەمپی باشیقەی بە تورکیادا پاشان بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان جێگەی خۆی باش گرت، ئێستاش پارتی بە میدیا و پروباگەندەکانی  ھەوڵدەدات رەوایی بدات بە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیان. لەبەرئەوەی ناتوانێت ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ئۆپەراسیۆنەوە  پارتی دەڵێت،  شوێنی پەکەکە باکورە لەکاتێکدا  زیاتر لە ٣٠  ساڵە پەکەکە لە قەندیلە! خەڵک داوای مووچە دەکات، پارتی کەناڵی NRT دادەخات تا کەس راستی نەبینێت و نەزانێت پاشان بە ئەقڵی خۆی  دەڵێت پەکەکە لەپشت خۆپیشاندەرانە! ڕێگای گەریلا دەگرێت، ھێرشیان دەکاتەسەر، پاشان دەڵێت پەکەکە ھێرشی کردە سەر پێشمەرگە! رەنگە لە داھاتوودشدا بڵێت  ئەوان ھێرشیان دەکردە سەرمان  بۆیە ھەوڵماندا لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین! بەڵام ئەم سیاسەتە براکوژییە. ئەگەر پارتی ناتوانێت سیاسەت و بازرگانی بکات، نابێت براکەی بکوژێت! کاتێک براکەی خۆی کوشت با واز لە بازرگانی و سیاسەت بھێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand