عێڕاق، رووەو دا تەپین. هەرێمی کوردستان، کام رێگا...؟
2020-12-19 17:16:28
سەهین موفتی
هەموو ئەم جم و جۆڵە سیاسییەی دوو ساڵی رابرد لە عێڕاق، گەواهی دەدەن بەوەی ئەم وڵاتە بەرەو هەرەسی( سیاسی، دارایی، ئابووری، ئیداری)، هەنگاو دەنێت...!
نوێترین نیشانەی هەموو ئەم شکستانە، بەرز بوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریکییە لە بەرامبەر دیناری عێڕاقی، کە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا جێگیرکرا، ئەمەیش جۆرێک لە لێبڕینی( فێڵ)، مووچەی فەرمانبەرانە لە نێوانی سەدا بیست، بۆ سەدا بیست و پێنج...! چوونکێ عێراق بە دۆلار نەوت دەفرۆشێت، دەیەوێت بە دینار مووچە بدات...!
لەماوەی تەنها ساڵێک، لە بەغدادی دوای عەبادی دوو سەرۆکوەزیران و دوو سێ راسپێردراویش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتنە نێو گۆڕەپانی سیاسی، جگە لە خۆپێشاندانی شەقام و توڕەیی شارەکانی باشوورو ناوەڕاست، لە تەواوی پڕۆسەی سیاسی و ئیداری عێڕاق.
ئێستێ ئەم عێڕاقە تا مانگی سێپتێمبەری رابردوو، بڕی 133 سەدو سی و سێ مێلیار دۆلار قەرزدارە...!
ئەگەر ئەمە شکستی ئابووری و داتەپینی وڵاتەکە نەبێت،چی ناوێکی لێ بندرێت؟
چاوەڕوان دەکرێت، لە چەند مانگی داهاتوو، عێڕاق بەتەواوەتی داڕمان وهەرەسی ئابووری خۆی رابگەیەنێت، کە ئەمەیش شکستی ئیدارەدانی وڵاتەکەیە، لە 2003 ەوە، تا ئەمڕۆ...!
بەوەی شیعە نەیتوانی وەک پێویست دەستەڵاتی ئیدارەدانی وڵات رایی بکات...!
هەرێمی کوردستان، چەند رێیی لەبەر دەمە؟
پێشتر، لە نووسینی دیکەمدا ئاماژەم کردووە بەوەی، وڵاتانی ناوچەکە( دەوروبەری هەرێمی کوردستان)، هەموو هەوڵ و هەنگاوێک دەهاوێن لەبۆ بچووککردنەوەو تەنانەت سڕینەوەی کیانی هەرێمی کوردستان، چوونکێ هەرێمی کوردستان بە هەموو کەم و کوڕی وقەیران و ململانێ ناوخۆییەکانی، دەیان هەنگاو لەپێش بەغدادو شارەکانی دیکەی عێڕاق، و تەنانەت چەند وڵاتێکی دراوسێشە..!
ئەگەر، کۆماری ئیسلامی ئێران، یا تورکیا بەراورد بکەین بە کوردستان، بەڵام بە ویژدانەوە...! ئاخۆ داهاتی تاکە کەس لەکام لەم شوێنانە باشترو دەرفەتی وەدەستخستنی زێدەترە، بە دڵنیاییەوە کوردستان...!
بەو پێیەی، ساڵانی زێڕین( ساڵانی هەبوونی پارە، تا کۆتایی 2014)، زۆرینەی ماڵ، دوو سێ ئۆتۆمبێلی لێ وەستێندرابوو..!
یا رێژەی زۆری دانیشتوان وهاونیشتیمانییان وەربگرین، لە نێوانی کرێ نشینان و موڵکی کەسی، بە دڵنیاییەوە ئەوانەی خاوەن موڵکن، لە کرێ نشین زێدەترن.
هەنووکە، ئەم قەیرانە ئابووری و تەندروستییە، پاشان سیاسی ، زۆرینەی وڵاتانی گرتۆتەوە، بەڵام بەهۆی دەستێوەردان و یاریکردن بە ئاستی هۆشیاری تاکی گۆمەڵگەی کوردی، زێدەتر لەنێو هەرێمی کوردستان ئەم کێشانە زەق کراونەتەوە، تا ئاستی ئەوەی خەڵکانێک بەبێ گوێدانە هیچ قوربانیدانێک، یا رشتنی ئەم هەموو خوێنە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو لەپێناو کیانێکی وەک ئێستای هەرێمی کوردستان، دێن و باس لە گەڕانەوە بۆباوەشی بەغداد دەکەن، ئاخر کام بەغداد؟ بەغدادێک کە چەند مانگی داهاتوو شکستی تەواوەتی رادەگەیەنێت، یا بەغدادێک کە لە 2003 ەوە تا ئێستێ، شەقامێکی نوێ، یا باڵەخانەیەک، یا پڕۆژەیەکی شیاوی لێ چێ نەبووە، ئەوەی هەیە، هی سەردەمی سەدام حوسێنە...!
لەبۆیێ، دوو رێگا لەبەردەمی هەرێمی کوردستانە، یا ئەوەتا وەگەر داواکاری ئەو جاش و جاشولکانە بکەوین، کە داوای باوەشی بەغداد دەکەن، یا ئەوەتا، تا ئاستی بەرگریکردن، لە هەموو ئەگەرێکی رێککنەکەوتنی( هەولێر - بەغداد)، یا هەڵوەشاندنەوەی هەر رێککەوتنێک، رووبەڕووی ببینەوەو ئیدی بیر لە خۆ ژیاندنی خۆماڵی، بەم داهاتەی لەنێوەخۆدا هەیە بکەینەوە.
لە هەڵبژاردنی، رێی دووەم گومانم نییە، چوونکێ پارتی( پارتی دیموکڕاتی کوردستان)، هەتا کۆتایی خولەک بەرگری مانەوەی ئەم کیانە دەکات، رێیی یەکەمیش پیرۆزی هەر کەسێک بێت، کە ناوی بچێتە مێژووی جاشێتییەوە...!