Draw Media

هاوار بە ماڵی فەرمانبەرانی هەرێم!

هاوار بە ماڵی فەرمانبەرانی هەرێم!

2020-12-19 15:32:52


مەحموود یاسین کوردی

حکومەتی عێراق بە زیرەکانە نزیکەی ٢٠٪ مووچەی فەرمانبەرانی کەم کردەوە ئەویش لە رێگای گرانکردنی نرخی دۆلار.
عێراق بە دۆلار نەوت دەفرۆشی و بە دینار مووچە دەدات، ئەگەر فەرمانبەرێک پێشتر مووچەی ٩٠٠ دۆلار بێ، ئەوا ئەگەر دۆلار بە ١٤٥ دینار جێگیر کردبێ ئەوا ئەو فەرمانبەرە ٦٨٠ دۆلار وەردەگرێ!
حکومەتی عێراق وەکو حکومەتی هەرێم ٣٦ مووچەی فەرمانبەران قەرزدار نییە، بە پێچەوانەوە بەو هەنگاوە بەغدا گرێنتی هەر ١٢ مووچەکی ساڵی داهاتوو دەکات.
ئەو هەنگاوە زۆر قورسایی نابێ چونکە فەرمانبەرانی عێراق مووچەکانیان چەند ساڵە بەبێ پاشەکەوت و لێبڕین وەرگرتووە بەڵام ئەوانی هەرێم قوریان بە سەری دەبێ چونکە گرێنتی مووچەی ساڵی ٢٠٢١ نییە!
بۆ نموونە لە بازاڕەکانی هەولێر نرخی برنجی ٢٠ کیلۆی لە کۆمپانیاکان بە نزیکی ٢٢ دۆلارە کە دەیکرد (٢٦ هەزار دینار) ئێستا هەمان نرخە بە دۆلارە بەڵام بە دینار دەبێتە (٣٠ هەزار دینار) واتە هەر ٢٢ دۆلارەکەیە بەڵام گران بوونی دۆلار وادەکات نرخی کەلوپەل گران بێ، چونکە کابرای بازرگان بە دۆلار شت لە تورکیا دەهێنی ئیستا بۆیە گرانی دەکات!
جا ئەگەر فەردەیەک برنجی بە ٣٠ هەزار دینار بگاتە مارکێتەکان دەبێ خاوەن مارکێت بە چەند بە فەرمانبەری بفرۆشێ!؟.
 فەرمانبەرانی هەرێمیش ٦٠ رۆژ جارێک مووچە بە دینار وەردەگرێ بۆیە لەگەڵ وەرگرتنی مووچە لە بازاڕ دایەع دەبی.
بۆیە هەرێم لەبەردەم تەقینەوەیەکی زۆر گەورەدایە بۆیە دەبێ بە زووترین کات لەگەڵ بەغدا رێکبەوێ و دۆسییەی نەوت و دەروازەکان رادەست بکات.
یان واز لە دزی دەروازە سنوورییەکان و نەوت بهێنێ بە ناوی کۆمپانیای ئەمنی و بەرهەمهێنان نیوەی داهاتەکان دەدزرێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand