ڕووخانی ئابووری عێراق دەبێتە یەكەم سەرئێشە بۆ سیاسەتی دەرەوەی بایدن
2020-12-17 10:41:14
درەو:
راپۆرتی: فەرھاد علادین و کێنس پۆڵوک - گۆڤاری فۆرن پۆڵسی
ئەگەر حکومەتی عێراق نەتوانێ لە مانگی یەکی ساڵی داھاتوو موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بدات ، لەوانەیە ببێتە هۆی ناسەقامگیری و توندوتیژی بەرفراوان . بۆیە پێویستە بەپەلە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵشتی و هاوکاری دارایی بەغدا بکەن
قەیرانی نوێی عێراق دوایین شتە کە پێویستی بە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمریکا هەیە. بەداخەوە لەوانەیە ئەمە یەکەم کێشەی سیاسەتی دەرەوە بێت کە ڕووبەڕووی بۆتەوە
عێراق بەرەو داڕووخانی دارایی دەچێت ، شڵەقانی دارایی لەم کاتە هەستیارەیدا ڕەنگە سیستەمە سیاسییەکەی داڕمێنێ، کە ئەکرێ جارێکی تر گەڕێکی دیکەی شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنێت
ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیی ڕابردوو گەندەڵی کێشەیەکی دوو سەرانەی بۆ عێراق دروست کردووە . عێراقێکی لاواز و ناسەقامگیر و حکومەتێکی دەستەمۆ، بەو مانایەی هەموو لایەنە سیاسییە سەرەکییەکان ، یەک وەزارەت یان چەند وەزارەتێک بەڕێوە دەبەن. ئەوان ئەم شێوازە لە بەڕێوەبردنە بیرۆکراسییانە پەیڕەو دەکەن ، نەک بۆ خێری وڵات بەڵکو وەک تۆڕێکی پشتیوانی گەورەی گەندەڵی کە داهاتی نەوت لە خەزێنە هەڵدەلوشن و دەیبەن بەرەو ناوچەکانی خۆیان لە شێوەی کار و قۆنتەرات ...هتر.
لە ئەنجامی ئەمە ئێستا حکومەت تاڕادەیەکی زۆر گەورەترین دامەزرێنەرە و ڕێژەیەکی قەبەی بژێوی و گوزەرانی خەڵک لەسەر دەوڵەت حسابە - یا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مووچە و مووچەی خانەنشینییەوە ، یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی گرێبەستەوە یان دابینکردنی کەلوپەل و خزمەتگوزاری بۆ ئەوانەی لە لیستی مووچەخۆرانی حکوومەتدان . تەنانەت بازرگانی بچووک لە عێراق لە کۆتاییدا پشت بە حکومەت دەبەستێت چونکە زۆرێک لە کڕیارەکانیان، بە تایبەت لە شارە گەوەرەکان، خۆیان لە لایەن حکوومەتەوە پارەیان پێدەدرێت بە ڕێگەیەک یان زیاتر. سەرەڕای ئەوەش حکومەتی عێراق هێشتا مانگانە " سەبەتەی خۆراک " لە ڕێگەی سیستەمی دابەشکردنی گشتیەوە دابین دەکات کە وەک بەشێکی گرنگ دەمێنێتەوە لە ژیانی ڕۆژانەی کرێکار و خەڵکە هەژارەکەی عێراقدا. .
سەیر نییە لە ساڵی 2004 ەوە کرێکارانی کەرتی گشتی سێ ئەوەندە زیادکردووە وحکومەت 400% مووچە زیاتر دەدات لەچاو 15 ساڵ لەمەوبەر. بەم شێوەیە حکومەت و داهاتی نەوتەکەی بوونەتە بزوێنەری سەرەکی ئابووری عێراق و دابینکەری خەڵکی عێراق.
سەرەنجام ئەوەیە کە بەغدا هەموو مانگێک پێویستی بە 5 ملیار دۆلارە بۆ پێدانی موچە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و موچەی خانەنشینی ، هەروەها 2 ملیار دۆلاری تر بۆ بیمەی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و تێچووی وەگەڕخستن .
لەگەڵ ئەوەشدا، لە سەرەتای پەیدابوونی پەتای COVID-19 و هەرەس و داتەپینی نرخی نەوت (کە ڕێژەی لە سەدا 90ی داهاتی حکومەت دابین دەکات) داهاتی مانگانەی عێراق لە نێوان 2.5 ملیار دۆلار و 3.5 ملیار دۆلاردا بەرز و نزمی کردووە واتە بەغدا مانگانە 3,5 بۆ 4,5 ملیار کورتهێنانی هەیە.
ئێستا عێراق پارە تەرخان دەکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە لە مانگی ١٠ ، عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند " یەدەگی بانکی ناوەندی عێراق 53 ملیار دۆلارە" . لەو کاتەوە پەرلەمان یاسای پڕکردنەوەی کوررتھێنانی بودجەی دەرکرد کە ڕێی بە حکومەتدا 10 ملیار دۆلار قەرز بکات بۆ پێدانی موچە بۆ مانگیەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی 2020 . کە کۆی قەرزەکانی عێراق ئەگەیەنێتە 80 ملیار دۆلار، بەپێی سەرچاوە حکومی وپلانە پێشنیارکراوەکانی بودجە، وە وڵاتەکەی ناچار کردووە زیاتر لە 12 ملیار دۆلار لە بودجەی ساڵانە تەرخان بکات بۆ دانەوەی بڕی ئەم قەرزانە و سووی قەرزەکان، کە ئەمانە کورتهێنانی سەرمایەی حکومەت زیاتر دەکات.
ڕەنگە تا هاوینی 2021 ، یەدەکی بانکی عێراق بە دراوی قورس بە شێوەیەکی مەترسیدار کەم دەبێتەوە . لەراستیدا حکومەت دەیتوانی پارەی نەختینە دابین بکات لانی کەمی پابەندە داراییەکانی
بە وتەی بەرپرسانی عێراق ، بەهۆی ئەوەی یەدەکی دراوی عێراق بەرەو پوکانەوەی تەواو دەچێت ، حکومەت ناچاردەکرێت پارە چاپ بکات بۆ پێدانی قەرز بەحکومەت کە خەرجی مووچەو خەرجییەکانی وەگەڕخستنی پێ دابیندەکات ، ئەوەش مەترسی ڕوودانی هەڵئاوسانی بەربڵاوی لێ دەکرێت . بەهۆی مەترسییەکانی کۆنترۆڵنەکردنی هەڵئاوسان، رەنگە لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا بەهای دراوەکەی کەمبکاتەوە، بەڵام ئەمە دیسان مەترسی گەورەی ئابووری و سیاسی ئەخوڵقێنێ کەمکردنەوەی بەهای دراو بەبێ تەریب بوونی لەگەڵ چاکسازی ئابوریی ، کە هێزە سیاسییەکانی عێراق ڕەتیدەکەنەوە پەیڕەوی بکەن.
لەوەش زیاتر، لەوانەیە کەمکردنەوەی بەهای دراوەکەی ببێتە هۆی هەڵئاوسانی زیاتر بە هەڵمبوون و دیارنەمانی دراوی قورس، مانای وایە بەم زووانە عێراق ناتوانێت پارەی هاوردەکردنی خۆراک و کاڵاکان بدات . عێراق هاوردەیەکارێکی تەواوی هەموو شتێکە جگە لە نەوت، ئەگەر دەورانی پارە و بەهای دینارە کەم بێتەوە ، کاڵاکان کەم دەبن و نرخی کاڵا بەرز دەبێتەوە . دینار لەماوەی شەش مانگدا نرخەکەی بەتەواوەتی لەدەست دەدات .
هەندێک لە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق بە سادەیی هیوا دەخوازن بە پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بەهاری ئەمساڵدا. بەڵام زۆربەی پێشبینیەکان پێیان وایە بەرزبوونی نرخی نەوت لە سەدا 10 بۆ 15زیاتر نابێ ، بەپێی وتەی بازرگانی نەوت و شیکەرەوەکان ،ئەم ڕێژەیە زۆر کەمە بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانی مەترسیداری عێراق. تەنانەت ئەو ڕێژەیەش دەبێت بە سفر ئەگەر هەناردەی نەوتی عێراق و لیبیاو ئێران فراوان بوو لەبەر ئەوەی سعودییەکان و ڕووسەکان بەرهەمهێنان زیاد دەکەن بۆ پاراستنی پێگە و بەشی هەناردەکراویان لە بازاڕی ووزەی جیهان.
ئەگەر عێراق نەیتوانی بەرردەوام بێت لە پێدانی موچە وە لانیکەمی خەرجییەکانی حکومەت و تێچووی وەگەڕخستن ، ئەوە ئەنجامی ماڵوێرانکەری لێ دەکەوێتەوە .
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕۆژی 17ی تشرینی دووەم، هۆشداری دا و وتی:"ئێمە لە مانگی 1دا ڕووبەڕووی کێشەی پێدانی مووچە دەبینەوە. ئێستا ئاگادارتان دەکەم"
وەک تەکنۆکراتێکی بێ پێگەی دەسەڵاتی سیاسی ، کازمی نەیتوانی پاڵ بە لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە بنێت بۆ چارەسەر ، تەنیا بوو لەچارەسەری کێشەکە. لە 13 ی ئۆکتۆبەر حکومەت وەرەقەیەکی چاکسازی ئامادەکرد هەرچەندە دەست بەجێبەجێکردنی نەکراوە و سەرەنجام هیچ هەوڵێک نەدرا بۆ کەمکردنەوەی مووچە و کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی حکوومەت و تەنانەت نەهێشتنی ئەو سەدان هەزار فەرمانبەرە وەهمییەی لە لیستی مووچەخۆرانی بەغدان لە ترسی زویربوونی سەرکردە سیاسییە گرنگەکانی عێراق .
کاتێک دەسەڵاتی گرتە دەست، کازمی پشتیوانییەکی بەرفراوانی هەبوو: لە لای تێکڕای عێراقییەکان و ئەو هەزاران کەسەی کە لە شەقامەکاندا خۆپیشاندانیان دەکرد، لە لایەن دامەزراوی ئایینی شیعی عێراقەوە، لە لایەن حزبە سیاسییە شیعییە میانڕەوەکانەوە، لای زۆربەی سوننەکان و تەنانەت لە کوردیشەوە ئەو بە سیاسییەکی زیرەک و کاریگەر وە نزیک لە ئەمەریکاییەکان بینرا.
لەگەڵ ئەوەشدا ترسێکی گەورە لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە کە ( کازمی ) ناتوانێت سیستەمی تێکشکاوی عێراق چاک بکات . ئەو قەیرانە ئابوریەی کە لە ئەنجامی بردنەدەرەوەی پارە بۆ دەرەوەی عێراقەوە دروست دەبێت دەبێتە لەدەسدانی متمانەی تەواوەتی بە کازمی هاوکات ئێرانیەکان کە دژایەتی کازمی دەکەن ، هەوڵ دەدەن ئاژاوەکە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی هەژموون و کاریگەری خۆیان بەسەر حکوومەتی عێراقدا بچەسپێنێن .
بە دڵنیاییەوە قەیرانی دارایی دەبێتە هۆی ئەوەی خۆپیشاندانی بەرفراوانی شەقام دروست بێت، عێراقییەکان جارێکی دیکە داوای گۆڕینی حکومەت دەکەن تەحەدای مانەوەی حکومەت ئەکرێ ئەگەر نەیتوانی مووچە بدات و سەرۆک وەزیران متمانەی لەدەسدابێت
گروپە چەکدارەکان و هۆزەکان و لەوانەش میلیشیا چەکدارەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێن ، هەوڵدەدەن ئەو بۆشاییە پڕبکەن و ڕۆڵی هێزە ئەمنییە رەسمییەکان وەتەک بخەن لە عێراقدا. هەمان ئەم گروپانەش شەڕیش دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە ڕەنگە هەوڵ بدەن دەست بەسەر سەرچاوەکانی داهاتدا بگرن وەک کێڵگەنەوتییەکان، بەندەرەکان، دەروازە سنوورییەکان، کاری بازرگانیی گەورە، زەویی کشتوکاڵی و موڵکی تایبەت.
لە وەها بارودۆخێکدا جارێکی تر دەکرێت تەشەنەسەندنی ململانێی چەکداری و داگیرکاری خاک دووبارەبێتەوە، جگە لەو ناوچانەی کە ئاسایشێکی تۆکمە و بەهێزیان هەیە ، وەک هەرێمی کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا تەنانەت هەرێمی کوردستانیش لە کێشە ئابورییە ناوخۆییەکان پارێزراو نابێت مەگەر ئەوەی کە بتوانرێت سەرچاوەی دارایی خۆی فراوان بکات ، چونکە لە ڕووی داراییەوە پشت بە بەغدا دەبەستێت. ڕەنگە دیار ترین ئامانجی کورد کەرکوک و کێڵگە نەوتییەکانی بێت ، بەڵام ئەمە تەنیا دەبێتە هۆی توندکردنی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا، بەدەر لە میلیشیا شیعەکان، کە بەر بە هەرجووڵەیەکی لەو جۆرە دەگرن .
هاوشێوەی دۆخی پێشوو لە ٢٠٠٥تا٢٠٠٧ وە ٢٠١٤بۆ ٢٠١٧ خولێکی دیکەی ململانێ و ناکۆکی ناوخۆ دەبێت لە عێراق کە هەمیشە لە دراوسێکانی عێراقەوە پشتیوانی دەکرێن
لاوازی عێراق گرنگە بۆ هەموویان و چاوەڕوانی دەستوەردانیان لێدەکرێت بۆ مسۆگەر کردنی بەرژەوەندییەکانیان .
تورکیا هەست بە هەڕەشە دەکات بەرامبەر دەستکەوتەکانی کورد، بە تایبەتی ئەگەر هەرێمی کوردستان کەرکوک وەربگرێتەوە، ئەنقەرە ناچار دەکات بەرگری لە تورکمانەکانی ئەوێ بکات و ڕێگە لە کورد بگرێت خەونی سەربەخۆیی ببوژێنێتەوە . ئێران هەر لە ئێستاوە کار بۆ بەدەستهێنانەوەی هەژموونی زاڵی خۆی دەکات لە بەغدا و تاران ناتوانێت دەستبەرداری داهاتی بازرگانی عێراق ببێت (کە نزیکی 12 ملیار دۆلار دەبێت) و نایەوێت دەرفەتی قاچاخ و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکانی دارایی نێودەوڵەتی لە دەست بدات..
ڕەنگە سعودییەکان وەڵامی هەر سەرهەڵدانەوەیەکی کاریگەری نفوسی ئێرانی بدەنەوە بە پاڵپشتی کردنی گرووپ و هۆزە سوننەکان بە پارە و چەک بۆ بەرگری لە خۆیان ، بە تایبەت کاتێک ڕیاز ناتوانێت پشت ببەستێت بە بوونی هێزێکی زۆری ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، وەک چۆن لە ساڵی 2006 دا کردیان . دەکرێ عێراق بە ئاسانی بگەڕێیتەوە بۆ شەڕی ناوخۆ، لەگەڵ ئەوەی هێزە هەرێمییەکان (ناوچەییەکان) دژی دەستتێوەردانی هەردوولایەنەکە و ئەوانی دیکەش دەوەستنەوە.
بە هۆی بارودۆخەکە و گرنگی عێراق بۆ ناوچەکە و بازاڕی نەوتی جیهانی ، ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانن بێهەڵوێست بن . بێگومان لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئیدارەکەیداو هاوکات لەگەڵ پەتای کۆرۆنا و چارەسەرکردنی قەیرانی زۆری ئابووری ، بایدن توانای ئەوەی نابێت کە ئەمە بکاتە ئەولەویەتی کارەکانی ، بەلام بە ڕۆڵگێڕانی خێرای لەئێستەدا ئاسانتر دەبێت لەوەی دواتر بژاردەی قورستر هەڵبژێرێت، کاتێک عێراق لە لێواری کەوتندا دابێت.
وا چاوەڕوان دەکرێت دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانی وەک بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی کەنداوی فارس و تەنانەت هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ش بڕێک پارە تەرخانکەن .
سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی عێراق. قەیرانی سیولە یە. عێراق پێویستی بە پارە دەبێت بۆئەوەی ڕێگە لە داڕمانی سیستمە داراییەکەی بگرێت.کە یەکەم دۆمینی حکومەتە دەکەوێت . ئەگەر ئەمریکا بەڵێنی بڕێکی زۆربدات، ڕەنگە 1 ملیار دۆلار بێت، ئەوە لەگەڵ بڕە پارەی تەرخانکراوی دیکەی وڵاتان دەبێتە پاکێجێکی گەورەتری 5 بۆ 10 ملیار دۆلاری بۆ عێراق.
بیرۆکەی دابینکردنی 1 ملیار دۆلار لە بودجەی هاریکاری فریاکەوتن بۆعێراق لەوانەیە لەم ساتەدا مەحاڵ بێت.