Draw Media

کـوردستانــی بـاشـووربـەرەوکوێ؟

کـوردستانــی بـاشـووربـەرەوکوێ؟

2020-12-12 10:18:12


محەمەد عومەر پێنجوێنی 

قـسەکردن لەسەرئایندە لەم دۆخە ھەستیارەی ناوچەکەدا ،جگەلەوەی قورسەو ھۆشیاری وبەدواداجونی ورد دەخوازێت لێپرسراوی گرتنە ئەستۆشی دەوێت.چونکە نەتەوەکەمان لەم بەشەی نیشتیمانە کەماندا ،لەبەردەم سەرەپێچ و وەرچەرخانێکی مـێژوویــی گەورەدایـە.کێشەکانی قۆناغی ڕابردوو،سروشتی قۆناغەکەو ،ئەرک ومەیدان خوازیەکانی و،ھاوکات بوونـی ئـەرکـە نەتەوەیـی ودیـمۆکـراسی یەکانیش ئەرکی سەرشانی سەرکردە سیاسیەکان و ، غەمخۆرانی ئایـندەی کـوردستانـی باشوری ھێندەی ترگران کردووە .دەمەوێت بڵێم بـە ئەندازەی گەورەیـی شانس و دەرفەتەکان وھەڕەشەکان ،ئەرکـەکـانیش گەورەن ، مەبەستـم لەئەرکیش وەک لەئاماژە ڕواڵەتەکانیەوەدەردەکـەوێت ،تەنـھا ڕوبەڕووبوونـەوەی مەترسی و ھەڕەشەکان نـی یـە، بـەڵکـو تـوانای قۆستنەوەی دەرفەتەکـان وج،سەرمایە گوزاری سیاسیشە لەھەڵە مێژووییەکانداچونکە (خێـڵ)یـش کاتێ بـنەماڵەکانی لەنێوان خۆیاندا دەستیان دەچێتە خوێنی یەکتروودوژمنایەتیان لەنێوانـدا سەرھـەڵدەدات لەکاتی بوونـی ھێرشێ بۆ سەر تێکـاڕای خێـڵەکـە لەلایەن خێـڵێـک یاخود چەند خێڵێـکی ترەوە،چاوپۆشی لـە دوژمنایەتی نـێو خۆیان دەکەن و بەیەکگرتووی بەگـژ دوژمـنە دەرەکـی یەکـدا دەچـنەوە و ، تاکۆتای شەڕو پـەلامـار و ھێـرشەکە ،کێشەکانی نێوانیان سڕدەکـەن و،دەبـن بەھاوسەنگەر . مـەبەستم ئەوەیە ئەگەربوونـی ھەڕەشەیەکی وەک داعـش ئێـمە ی تاڕادەیەک یەکخستبێت ،لـە گەڵ گرنگی دا،زۆرلامان گەورەنەبێت ،چونکە عەقڵی خێڵیـش تـوانـای یـەکگرتووی لـەبەرامبەر ھەڕەشەی دەرەکـی داھـەیە .بـەڵـکوو ئەوەی لەم ڕوەوە بۆ گەلی کـوردستانـی باشور گـرنـگە دووشـتە.
١بەیەکگرتووی مانەوەی ھێزوسـیاسەت و ستراتیژو داوا و دروشم و ڕیـزەکانە لەپاش شەڕی داعـش و،
قۆناغی وەبەرھێـنانی سیاسی دوای کۆتای ھـێنانی شەڕەکـە .چـونکە قۆناغی دوای شەڕ مەیدانی تاقیکردنەوەیەکی گرنگ ولە ھەمان کاتداھەستیارە بۆ تۆکمەی نێوخۆیی و، بەیەکگرتوویی مانەوەی ھێزەکان و دیدو ھەڵسەنگاندنەکـان و دروشم و میکانزمـەکـانی داواکاریەکان و،بـوون ونەبوون وقەوارەی ھەڕەشە نوێکانی ئەوقۆناغە ،لەسۆنگەی گۆڕان لە سەرچاوەی مەترسـی یەکان و ،ڕیزبەنـدی سیاسی یە پێـشـبیـنی و گـریـمانە کراوەکان .ھەربۆیە ڕێکەوتـن لەسەر جۆری بەڕێوە بردنی ملمـلانێ و دۆخەکان لەوکاتـەدا ھـەتابـڵێ ی پێـویـستە .
٢یەکخستنـەوەی کردەوەیـی ھـێزەکـان ،بـەڵکـو تێـپەڕانـدنی چەمـکی یەکخـستنەوە ودووبـارە بـیـباکردنـەوەی لەشکرێـکی کـوردستانی ھـاوچەرخ و نیـشتیـمانی نـوێ ی وا، تـوانای ئەنجامدانی ئـەرکە سیاسی و سەربازییەکانی لە قۆناغی داھاتوودا ھەبێت ھێزێک کە تەنھا و تەنھا بۆ نیـشتیـمان و حوکومـەت بـێت ،لەسەروی ململانێ سیاسی یەکانەوە بێت لە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی بەدوور بێت .ھـێزی ھـەمـووان بێت و دەرگای بەڕووی ھـەمـووانیشدا کراوەبێت .مەبەستـم لە ڕۆڵی سیاسی ھـێزەکەش بـەشداری کردنیەتـی لە خەمڵاندنی نـاسنامەیەکی نیـشتیـمانی و نـەتەوەیـی یەکبگرن لەڕێ ی دورکەوتنەوەی لەحزبایەتی و ململانێکان و گۆڕانی بە یەکـێ لەدەزگـا نیـشتیـمانی یـە گـرنگـە کان و ئامادەکردنی بۆ سەروبەندی جاڕدانی سەربەخۆی.
لەم پێشەکیەوە مەبەستـم بووبڵێم ھێـندەی لەخەمی ئەوەدا بیـن کەپرسیار لەوە بکەین کە کـوردستانی باشوربەرەوکوێ دەڕوات،دەبێت پرسیار وخەم و پەرۆشـی سەرەکیمان ئـەوە بێت کەئێمە وەک ھـێزە سیاسی یەکان و،سەرکردەکان دەمانەوێت کۆمەڵگا بەرەو کوێ ی بەریـن ؟
چونکە لەمڕۆدا بەھـۆی واقعی ھـەرێمی کـوردستان ، تـوانائابوری وسیاسی و سەربازی یە خودەیەکانمان ،گۆڕانـمان بە کاراکتەرێکی سیاسی و سەربازی نـاوچەکە ،خـۆمان لـەدەرەوەی ئاراستەدان بەڕوداوەکان و ،چاوەڕوانی ستارگرتنیاندا نیـن ،بـەڵکو بەشداریان تێدا دەکـەن بەتایبەتیش ئوبەشە لە ڕووداوەکان کە تایبە تـن بەناوخۆی وڵاتەکەمان و،زیاتر بەرەوپێش بردنی دۆزە نەتەوەیی یەکەی ئەم جۆرە بیرکردنەوە لەوڕەوشەوە گرنگە کەھێزو سەرکردە سـیاسی یەکان و نـاوەندەکـانی ئاراسـتە کەری ڕای گشتی لەباشووردا ،لێپرسراوێتی بگرنـە ئەستـۆ .چـونکە کورد و ناوچەکەش وەک جاران نـەماوە و،ھـۆکاری خودییە کان کاریگەری گـەورەیان لەسەر دۆخەکەمان ھەیە و تەنانەت ئاستـی بەھێزبـوون و تۆکـمەیی نێـوخۆیی و ئامادەیی ھـێزەکـان ،کاردەکاتە سەر ھـۆکارە دەرەکیەکانیـش .
بەڵام تـەنـھا بـوونی ئـیرادە و خواست و داواکاریش لەم ڕوووە بـەس نـی یـە ، بـەڵکو دەبێت داواکاری و ئامانج و بەرکەوتـنە نەتەوەیی یەکانی قۆناغەکەو، دەسنیشانکـردنی سروشـتەکەی و.شێوازی کار بۆ کردنیان و قۆناغبەندی یە پێویستەکان ،ڕێکەوتنی لەسەر بکرێت و لەشێوەی نەخشە ڕێگایەکداببێتە ویبلە نومای سیاسی قۆناغی داھاتوو،بۆ ئەوەی ھاوڕێگەیی سیاسی تێکـەڵکردنـی سەرجەم وزەو توانا نیـشتیـمانی یەکان بەدوای خۆیـدا بێنێ .بەمەبەستی زۆر ترین سوود وەرگرتن لەدەرفەتە بەدیھاتووەکان . نەبوونی ئەم ڕێکەوتن ونەخشە ڕێگایە جۆرێ لەنیگەرانی و راڕای لێ دەکەوێتەوە و ،ھێزەکانیش بەرامبەر یەک بەدوگومان دەبن لەسۆنگەی ترسان لە پەراوێزبوون و قۆستنەوەی ھەڵەکان و پـرسە چارەنووسسازە نەتەوەیی یەکان بەقازانجی گروپی و حزبی ،ئەمەش ئەو شتەیە تاکو ئێستا بوونی نی یەو ،سەریشم سوڕماوە لەوەی بۆچی سەرۆکایەتی ھەرێم لەم ڕوەوە ھیـچ دەستپێشخەریەک ناکات و ،کار لەسەر خەمڵاندنی ئەو نـەخشە ڕێگایە و، کەم کردنـەوەی بەدگومانی و راڕای یەکان و،بەرتەسککردنەوەی ئەو کەلەبەر و ھەستە ناوەکیەکان ناکای کەدەشێت ھەندێ ھێزی ھەرێمی لێیانەوە دژایەتی خواستە مەزنەکانی ئێمە لەسەربەخۆیی ودووبارە خۆبنیاتنانەوەمان بکەن.دەســـــتنیشانکردنـی ئەوەی ئێمە لـەم قۆناغە دا چیمان دەوێت وەچۆن وەبە چ شێوەیەک کاربۆ بەدیھێنانیان دەکەین ؟ڕواندنی ئەوھەستەش کە ھەرچی بەدی بێت بەرھەمی خەبات و ڕەنجی ھاوبەش دەبێت و ھەمووان شانازی پێوە دەکەن  گرنگی بنەڕەتی ھەیە،بۆ وێناکردنی ئە ئایدەی بۆ خۆمان و وڵات و گەلەکەمان دەوێت.چونکە  چی دەکەین و چۆن دەکەین و ،وێنامان بۆ قۆناغە کە و ئایندە چۆنە ،یارمەتیدەرێکی گەورەدەبێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاینـدە و،ئاراستەکردنی ڕووداوەکانی ،بەئاقاری نزیکبوونەوە لەوێنا و دۆخی دڵخوازی خۆمان .لەڕویەکی ترەوە تێگەیشتن لەو ھاوتەتیبوونی ئەرکە نەتەوەیی و دیمۆکراسی یەکان لەم قۆناغەدالە باریدایە ڕێگا بۆ ئێمەی کورت بکاتەوە و،تێگەیشتنەکان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و،ڕێکەوتنی نێوان ھێزەکانیش لەسەر کۆی پرسە گرنگەکان و خەباتی ناوکـۆیی ئاسانتر بکات.
مەبەستمە بڵێم گەرھێزێک بەو ئاقارەدا کاربکات کەپێویستە ھەوڵەکان لە مەسەلە نەتەوەییەکەدا چڕبکرێتەوەو،بە دیمۆکراتیزەکردنی ژیانی سیاسی و،
چاکسازی یەکی ڕاستەقینە بۆ کاتێکی تر دوابخرێت و،یەکێکی تر بەپێچەوانەوە  ئامانجی ھەرە لەپێشینەی بکات بەپرسە ناوخۆیی یەکان و،ھاوپشتیوانی و چارەنووسی لەمەسەلە نەتەوەیی یەکە ،بەوەدابنێت دەڕژێتەخانەی بەرژەوەندی ئەوھێزانەی لەڕابردوودا گەندەڵیان ئەنجام داوە و،دەسەڵاتیان خراپ بەکار ھێناوە ،تـووشی سەرلێشێواوی وشڵەژانێکی گەورەمان دەکات و،پەروازەی و لێکترازانی بەرەی ناوخۆ و لاوازبوونی چوارچێوە ھاوبەشە کانی کارکردنی بەدواوەدێت.ھەر بۆیە ڕێکەوتن لەسەر بەرکەوتەکانی قۆناغەکە نابێت تەنھا بەمەسەلەی نەتەوەیی یەکەوە پەیوەست بێت ،بەڵکوو دەبێت ڕێکەوتنێک بێت پرسە نێوخۆیی یەکان و،لەوانەش پرسی چاکسازی و بەدامەزراوەیی کردن لە خۆ بگرێت ،چونکە بە ھاوتەریب سەیرکردنی ئەم دوو ڕەھەندەی ئەرک و خەباتی سیاسیمان لەم قۆناغەدا ،ھاوسەنگی بەجوڵە و ھێزەنیشتیمانی یەکانمان دەبەخشرێت ، ڕێکەوتن لەسەر ڕەشنووسی و تێپەڕاندنی ( دەستور) یش بەشێ لە کێشەکانمان لەکۆڵ دەکاتەوە و،سنوری دەسەڵاتەکان و،ماف و ئەکەکان ،ڕوونتر و چوارچێوەدار تر دەبن .بەڕێکەوتن لەسەر دەستور دەکەرێت بەشێ لە کێشەی دەسەڵات و ،میکانیزمەکانی دابینکردنی ڕەوایەتی سیاسی ،دەستنیشانکردنی چەسپاوە نیشتیمانی یەکان چارەسەر بکرێت.لەبەرنجامی ئەوەی لەپێشەوە وتمان دەتوانین بڵێین باشووری کوردستان لەبردەم سیناریۆی جیاوازدایە ،دەکرێت خوانە خواستە لەدوای تەواوبوونـی شەڕی (داعش)ە وە ، یەکیەتی نێوخۆی زەبری زیاتری بەرکەوێت و،دەستێوەردانی دەرەکی زیاتر بیت و ،یەکپارچەیی ھەرێم بکەوێتە بەردەم مەترسی یەوە ،ھەروەھا مەسەلەی سەرۆکایەتی ھەرێم ببێت بەسەرچاوەی کێشە و مەسەلەکە بەڕاگەیاندنی باری لەناکاو و دۆخی نائاسایی و نەخوازراو کۆتای بێت و ،ژیانی سیاسیش دووچاری جۆرێ لەداخران بێت.بەڵام لەھەمان کاتدا سینایۆیەکی ترمان لەبەر دەمدایە کەئەویش ڕێکەوتنە لەسەردەستوور و،سازانی نیشتمانی لەسەر پرسی ڕاپرسی و مافی چارەنووس و یەکلای کردنەوەی سنوورو،زەمینەسازکردن بۆ سەربەخۆ بوون و دەوڵەت و،خەمڵاندنی نەخشە ڕێگایەک بۆ چاکسازی نێوخۆیی و ڕوونی و ،دووبارە بییانکردنەوەی سیستم و کۆتای ھێنان بەڕواڵەت و پاشماوەکانی قۆناغی پێشوو ئەوەی سیناریۆیەکیش بەسەر ئەوی دیدازاڵ دەکات بەپلەی یەکەم ئیرادەو دڵسۆزی و یەکگرتوویی و گیانی لێپرسراوێتی سەرکردەو ھێزە سیاسی یەکان و خۆمانیین گەرخۆمان ھەبین نەتەوە ییانە مامەڵە بکەین ،فۆڕمەحزبی یەکان نەکەیـن بەسەنتەر،بەربەست لەبەردەم بەرزبوونەوەی سەقفی داخوازی و گەشە کردنی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیدا ،ئەگەر ململانێ و ھەستیاریە کۆنە پەرست و نانەتەوەیی یە مێژووییەکان تێپەڕێنین، ئەوائایندەی کوردسیانی باشوور سەرەڕای بوونی کۆسپ و دژواری گریمانە کراو ،ڕوناک دەردەکەوێت،ئاسۆی ئایندەی وڵات مژدەی سەربەخۆیی و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری و دیمۆکراسی یەکی فراوانتر و کامڵترپەخش دەکات
دەبا ھەموومان ڕێز لە خوێنی شەھیدان وڕەنج و قوربانی تائاستی جینۆسایدی گەلەکەمان بگرین و ،بە دڵسۆزی و خاکـی بوون و موکوڕبوونمان ،ئامێزی ڕۆحمان بۆ و مژدانە بکەینەوە ،ئایندەی کوردستانی باشوور بەرەو ئەوە بەریـن کەئەرکـی سەرشانی ناسیونالزمێکی خاوەن پەیام و سەرکردە و ھێزەگەلێکی لێپرسراو و گەلێکی خاوەن مافــە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand