راپەرین کاتو شوێن دانانی بۆچیە؟
2020-12-11 07:21:20
خالید رەشید
واز لە چەمکی خۆپیشاندان بینن خۆتان پیشانی چی ئەدەن ؟ ئەمە راپەڕین و هەستانەوەی مرۆڤە بەشەرەفەکانی کوردە لە زوڵمی ٣٠ساڵ کە هەناسەیان لەمرۆڤی کورد بری.
ملیۆنیک کورد ئاوارەی غەریبی و کرێچێتی دنیا بون ماڵەکانیان بەتاڵان فرۆشت بۆ ئەوەی لەژورێکی کرێدا لەمەنفا بەکەرامەت بژین ، لەسەردەمی رژێمی سەدام هەمو جیهان ٥هەزار کورد ئاوارەی نەبوو.
توندو تیژی بریتی نیە لەبەرد هاویشتن بۆ مەڵبەندو لقەكان،بەڵكو توندو تیژی ئەوەیە كە٣٠ساڵە ئەم دوو لایەنەو سیبەرەكانیان مۆنۆپۆڵی هەموو بازارو،ژیانو هونەرو،ژیرئەرزو ئاسمانی ئەم هەریمەیان كردوە، ئەوە توندو تیژیە .
توندو تیژی ئەوەیە ٣٠سالە كەرامەتی تاك بەتاكی ئەو كۆمەڵگایەیان تێك شكاندوە لەمرۆڤیكی خاوەن شكۆوە كردیانە كۆیلەیەكی ستایشكەر توندو تیژی ئەوەیە كەبەبەرچاوی ئیمەوە هەر رۆژی ئافرەتێك بەنرخی فرۆشتنی لەشی بەمەسولێك سپۆنسەر دەكریتو دەكرێتە هونەر باز
توندو تیژی ئەوەیە کەهەرچی بەناو هونەرکارو قەڵەم بەدەست بوو بە نایاسایی خانە نیشانتان کردو خەسانتانن ، توندو تیژی ئەوەیە کەسوپای تورکیاو ئیتلاعاتی ئیران هاتونەتە ناو خاکمانەوە ،توندو تیژی ئەوەیە کەکەسیکی مەسول بەدەرمانی ئێکسپایەر نیوەی کوردی وەک خۆی ئیفلیج و کوێر کردوە،کایە ئەوەی سبەی پێتانی وت بەهیمنی ئەوە بزانن نۆکەری ئەو دەسەڵاتەن ونێردراون بۆ بێهێزکردن و ساردکردنەوەی ئیرادەی خەڵک بەفیتی ئیتڵاعات.
خۆپیشاندان لەزمانی کوردیدا بێماناترین وشەیە کەخۆی خزانوەتە ناو فەرهەنگی سیاسی زمانی کوردیەوە، لەویش بیماناتر خۆپیشاندانی هێمنانەیە، ئاخر تۆ ٣٠ساڵە دەستتگرتوە بەسەر ئەرزو ئاسمان و نان و قوتو کەرامەتی نەتەوەیەکدا دەتەویت بێمو بەهیمنانە خۆمت نیشان دەم ؟ کۆیلەکانیش نیشانەم لی بگرنەوە ؟ تۆ دەتەوێت من بەهێمنانە بنوسم لەکاتیکدا کورەکانی عەلی حەسەن مەجیدو کەسو کاری سەدام لەسەر خاک و نیشتیمانی من های لایڤ بژین و بن و ئیمەش کرێچی هەموو دنیا بین؟ توندو تیژی ئەوەیە کەفرۆکەوانەکەی هەڵەبجەی کیمیابارانکرد بەرێزەوە بەرەو هەندەران بەرێ کرا،توندو تیژی ئەوەیە کەمیللەتێکت قەرزار کردبێت بە ٢٨ملیارد دۆلار وکەس نەزانێ ئایا تۆ نەوتت فرۆشتوە یا کریوتە؟.
توندو تیژتر لەهەموی ئەوەیە دەنگ بە زۆر و بەتۆپزی زیاد بکەیت بۆ بەردەوامی دان بەدانیشتن لەسەر کورسی دەسەلات،لەویش توند تر ئەوەیە کەپیت وابیت بیجگە لەو دو بنەمالە بەریزە ئیتر کورد هیچ بەشەریکی دیکەی تیدا نیە ئەقلی بە بەریوەبرد و دەسەلات بشکیت.توندو تیژی ئەوەیە کەبلیت فرۆشیک جابی قیتار لەئەوروپا بهینیت و بیکەیتە بەریوەبەری نوسینگەی سەرۆکی هەریم. جاشیکی بەسیجی چەک هەلگری کۆماری نائیسلامی بهینیت وبیکەیتە بەرپرسی نوسینگەی ستراتیجی ،ئەمانە توندو تیژین نەک بەرد هاویشتن بۆ لقو مەلبەندەکان،لەمانەش توندو ناخۆشتر قابلەمە شۆرێکی چیشتخانەیەکی ئەوروپا مەسولی شارەکەی پیرەمیردو،ئەمین زەکیو،مستەفا پاشای یامولکیو ،جەمال بابان وعەلادینی سوجادی و،بێکەسو گۆران و،سالمو نالی ومستەفا بەگی ساحیبقران و شەریف پاشای خەندان .بێت.