Draw Media

ئێستا هه‌ر به‌ردیان پێیه‌

ئێستا هه‌ر به‌ردیان پێیه‌

2020-12-11 07:10:39


یه‌حیا به‌رزنجی
دوای شه‌هید بوونی ٦ گه‌نجی گیرفان خاڵی و عه‌قل پڕ، نازانی رۆژانی تر بده‌ینه‌ ده‌ستی كام قه‌ده‌ر، ئه‌زمونی پیری ئاخر شه‌ڕ پڕ به‌ پێستی ئه‌م سه‌ركرده‌ی كوردایه‌تییه‌ی ئێستایه‌، له‌وه‌ته‌ی هه‌ن له‌سه‌ر كه‌لاكی ئه‌م بزاوته‌ ده‌خۆن و ده‌له‌وه‌ڕێن، كوڕاو كوڕیان هێنایه‌ سه‌ر شانۆكه‌و كردیاننه‌ سوار چاك.
به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستانه‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی هه‌ن خه‌ریكی ململانێو هه‌ر جاره‌ و به‌فیتی ئه‌م وڵات وئه‌و وڵاتی ناوچه‌یی سیناریۆكانی خۆیانتان پێته‌واو ده‌كه‌ن.
نازانم له‌و ماوه‌یه‌ی ئێوه‌ سوارو خه‌ڵك پیاده‌، خه‌ڵك كه‌مێك ئاسوده‌یی له‌ ئێوه‌ نه‌دیوه‌. ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی گه‌نجه‌كان باره‌گاو مێژوو سونبوله‌كانتان به‌ر شه‌ق ده‌ده‌ن و ده‌یسوتێنن.
كاتێك سومبولێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو مه‌لاموسته‌فا ده‌درێته‌ به‌ر شه‌ق و سوتاندن، وێنه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌سوتێنن، نازانم ئه‌و پیره‌ كوڕه‌ی بارزانی چۆن ماوه‌؟ خه‌ڵك به‌گشتی ئه‌وانه‌ی خۆپیشانده‌رو ئه‌وانه‌ش كه‌ چه‌كداری ئه‌و حیزبانه‌ن كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ پرسیارێكی ساده‌ له‌ خۆتان بكه‌ن، خه‌ڵك له‌ خۆڕا  هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ، خۆ ئێوه‌ش گیرفان خاڵین.... بپرسه‌ پاره‌و داهاتی ئه‌م وڵاته‌ لای كێیه‌؟
ئه‌م حیزبانه‌ به‌رده‌وام شه‌ڕی خۆیان به‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ له‌ دوارۆژدا سیناریۆكه‌ی ده‌ركه‌وێت. 
من بڕوام نییه‌ بێ یه‌كتری له‌و هه‌رێمی كوردستانه‌ بتوانن ده‌رچه‌ی تر بدۆزرنه‌وه‌‌، ئیدی چ خه‌ڵكو چ ئه‌و پارته‌ كوردیان‌، روخانی ئه‌و حیزبانه‌و به‌ قه‌زافی بوون و به‌سه‌دام كردنیان گریمانه‌یه‌كی زۆر زۆر دووره‌، ماوه‌ته‌وه‌ پارتی و یه‌كێتی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كان ئاسایی ببێته‌وه‌.
ماڵی مه‌لا مسته‌فاو ماڵی تاڵه‌بانی به‌ قه‌ده‌ر ماڵی كه‌ریم خانیان پێناكرێت وه‌ك ده‌گوترێت قه‌رزیان داوه‌ به‌ حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر پاره‌كانی ئه‌و هۆزه‌ش پڕ له‌ ناڕه‌وایی بێت، ئێ خۆ ئێوه‌ روونه‌ پاره‌و داهات و عه‌یشو نۆشتان له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، بابه‌ پاره‌ دزراوه‌كانی خه‌ڵك به‌ قه‌رزیش بێت بیده‌نه‌وه‌. پاره‌ی ده‌سكه‌وتی ساڵێكتان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ یكومه‌ته‌ په‌كه‌وته‌كه‌تان.
ببینن له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ چه‌نده‌ به‌ دڵ و به‌زاره‌كی و به‌كرده‌و به‌ كرداریش خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان پێدا، زۆرێك له‌ حیزب و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان كێ و كێ نا، هه‌موو ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌ مه‌سعود بارزانیش نه‌بوو دوای ئه‌و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ی ئینسانی كورد كه‌وت، وه‌لێ كاتێك بارزانی ویستی ئه‌م فرسه‌ته‌ ته‌نها بۆ خۆی بقۆزێته‌وه‌و كێكی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی دی به‌ش نه‌كات، بینرا چۆن پاشقولیان له‌یه‌كتر گرتوو، له‌ چاوتروكانێكدا ریسه‌كه‌ی بارزانییان كرده‌وه‌ به‌ خوری.
كات دره‌نگه‌ زوو نییه‌، به‌ڵام  سیاسی ژیری ده‌وێت... ئه‌زموونی زۆر له‌به‌رچاوه‌، ئه‌گه‌ر به‌هانایه‌وه‌ نه‌چن قه‌زافی دیش ده‌بینین له‌به‌رده‌م شه‌قی زه‌مانداو ببینن گه‌نجه‌كان هێشتا به‌ردیان پێیه‌ !

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand