Draw Media

کۆبونەوەی  لوتکە

کۆبونەوەی  لوتکە

2020-12-09 10:36:14


ئازاد جۆڵا 

دوای  تەواو بونی کۆبونەوەکەی هەرسێ لایەنی سەرەکی پێکهێنەری حکومەت  لە ڕاگەندراوێکدا پێداگریان لەسەر  چەند خاڵێک کردووە  ئەگەرچی  بەگوێرەی  ڕاگەیندراوەکە بێ  درکیان بە هەموو ئەو  کێشەو گرفتانە کردووە  کەوا بەرۆکی  ئەم  هەرێمەو خەڵکەکەو ئەزمونە نەتەوەییەکەی گرتوە کەوا بێ گومان  هەر خۆشیان  هۆکاری سەرەکی هەموو ئەم نەهامەتیانەن ، بەڵام ئەوەی  دیارە تەنها دەستنیشانکردن و دیاری کردنی کێشەکان بووە  بێ ئەوەی زەمینە و شێوازی میکانیزمی جێ بەجێکردن و ئەنجامدانی  ناوەڕۆکی ڕاگەندراوەکەیان  دیاری بکەن ،  ئەوەش گومانی  ئەوەمان بۆ دێنێتە پێشەوە  وەکو سەدان کۆبونەوەو  بڕیاری تر  هەر  مەرەکەبی سەر کاغازبێ و شتێکی ئەوتۆی لێ  سەوز نەبێ ، هەرچەندە  خەڵک بەگشتی چاوەڕوانییەکی ئەتۆی لەم کۆبونەوەیە  نەبوو  کەوا بتوانێ وەڵامی  داخوازییەکان و دانانی خاڵ لەسەر پیتەکان و  چارەسەری ڕیشەیی و بە بڕیارگەلێکی دروست و دواتریش کردەیی  کۆتایی پێ بێ و دەرئەنجامێکی ئەوتۆی لێبکەوێتەوە ،  بەڵام  چاودێران و  سیاسەتمەدار و  ئابووری ناسان  باوەڕیان وابوو  ئەم  کۆبونەوەیە کە لوتکەی پێ دەڵێن  دەتوانی و  دەرفەتی  ئەوەی  لەبەردەم ماوە ببێتە  مایەی کەم کردنەوەو چارەسەری هەندێک  لە گرفتەکان و دوورخستنەوەی  مەترسیەکانی  سەر  ئەزموونی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان  ئەگەر مەبەست و  خوازیار  هەبێ و  بتوانن و  ئازایەتی  ئەوەیان تیابێ  ڕوو بەڕوو  قسەی دڵی خۆیان بکەن و هەرچی  لە دڵ و دەروون و ژێر بەڕەکەهەیە  بیخە سەر بەڕەکە ،  وەلێ  ئەوەی لە ناوەڕۆکی  ڕاگەێنداوەکە دەبیندرێ    تاکە خاڵێک کەوا وەکو  بڕیاری بەپەلەو کرداری سەیر بکرێ  ناردنی بەپەلەی  وەفدێکی  هەرێمە  بە سەرۆکایەتی  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ بەغداد بەمەبەستی  گفتوگۆ و ڕێکەوتن لە گەڵ  حکومەتی فیدڕاڵی  لەسەر پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و جێگیرکردنی پشکی  هەرێم لە یاسای بودجەی ۲۰۲۱ ی عێراقدا ، لێرەدا پرسیارەکە  ئەوەیە ئەگەر  وەفدەکەی  هەرێم  ئەمجارەیان  بە بڕواو  بڕیاری  کۆتاییەوە  دەچێتە بەغداد و  ڕێکەوتنی کۆتایی دەکات  ئەوا بێ سێ و دوو  دەبێ  تەواوی  مەرجەکانی  یاسای قەرز جێ بەجێ بکات و ئەو پڕۆژە بودجەی ئامادەکراوە  قبوڵ بکات و دواتریش  پابەندبێت پێیەوە  ، کەوایە  ئەی  بۆچی  یاسای  قەرزتان  ڕەتکردەوە ؟؟
بۆچی  چەندین  ساڵە  ئەم هەرێمەتان  تووشی  ئەم هەموو  نەهامەتیە کرد ؟  خۆ  بەغداد  هەرگیز  نە مەرجەکانی  لەوە  زۆرتر و گرانتر بووە   نە هەڵوێست و دیدگاشی بۆ  هەرێم  هێندە  پڕ لە غرور و باوەڕ بەخۆ بوون  بووە  ، ئەگەر  لەماوەی  ڕابردوو  ڕێککەوتن و   پابەندبوون  شکانی  شکۆ و  سەروەری  هەرێم  بووبێ   ئەی  ئێستا چی؟؟؟  خۆ ئەگەر ڕێکەوتنیش بکەن و دواتریش پێمان بفۆشنەوە  ئەوا  خەڵک  مافی خۆیەتی بڵێ  ئەوە  لە پیاوەتی و  هەستکردن بە  بەرپرسیارێتی  ئەوەی دەسەڵاتدار  نەبووە  بەڵکو ئەوە  بەرهەمی ڕاپەڕین  ئاسای  چەند ڕۆژی  ڕابردووی خەڵکانی دەڤەرێکی زیندوو و ووشیار بووە ، ئێستا  خەڵک دەپرسێ  ئایا  ئێوە  بڕوای  تەواوتان  بەم  ڕێکەوتنە هاتووە کە بۆی دەچن و کۆتایی  پێ دەهێنن ؟   یان  ( كلعاده ) تەنها  بۆ کات کوشتن و  ئارام کردنەوەی  شەقامی تووڕە و هەڵچووە ؟؟
تۆ  وا دابنێ  وەفدی هەرێم  چوو بۆ بەغداد و ڕێکەوتنی نەکرد یان کردی و  پێیەوە   پابەند نەبوو  ئایا دەزانن  دوای  ئەوە ؟چی ڕوو دەدات ؟؟؟
دەزانن  دۆخی  سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی  و  ئەم هەرێمە  بە چی دەگات ؟؟؟؟

* هەولێر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand