سوتاندنی باره‌گای حزبه‌كان چی پێوتین ؟
2020-12-07 19:04:00
ئومێد قه‌ره‌داخی
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت ته‌عبیره له شكستێكی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی حوكمرانی كوردی ، زیاتر له‌وه‌ش ، ته‌عبیره له شكستی مۆدیلی سیاسه‌تكردن و حزبایه‌تی له كوردستاندا ، مۆدیلێك كه له‌سایه‌یدا گه‌نده‌ڵی و مشه‌خۆری گه‌یشتۆته لوتكه ، نه‌دانی مووچه و مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ر ته‌نها یه‌كێكه له ئاكامه‌كانی ئه‌م جۆره له حوكمرانی و ئه‌م مۆدیله له سیاسه‌تكردن ، خۆپیشانده‌ر و جه‌ماوه‌ری نارازی به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن به‌ته‌نها قوربانی نین به‌ده‌ستی یه‌كێتی و پارتی و گۆران وه‌ك پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌ت ، به‌ڵكو گرفتارن به‌ده‌ست ئه‌و مۆدێله‌ی بۆ سیاسه‌تكردن و خزبایهتی له كوردستان باڵاده‌سته ، بۆیه بێ جیاوازی باره‌گای حزبه‌كان ده‌سوتێنن
سیاسه‌ت له كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی چالاكیه‌ك بێت بۆ چاكه‌ی گشتی ، مشهخۆییهكه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه ، له جیاتی ئه‌وه‌ی فهزیلهتێك بێت بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، رێگای دروستكردنی ئهریستۆكراتیهتێكی حزبییه ، له كوردستان هیچ حزبێك نیه ده‌یان و سه‌دان مووچه‌خۆر و خانه‌نشینی پله تایبه‌تی نه‌بێت، حزب وه‌سیله‌ی خۆژیاندن و خۆ دهوڵهمهندكردنه ، هه‌موو دهوڵهمهندبوونێكی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ژاربوونی كه‌سێكی دیكه‌یه ، ئه‌مرۆ له كوردستان له سایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی سیاسیه‌كان و خاوه‌ن پله‌كانی ناو حزبه‌وه ، له راستیدا چینێكی ئه‌رستۆكراتی دروست بوه ، ئه‌م چینه ئهریستۆكراتیه زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندی چینه ئهریستۆكراتهكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌راستی تیایه، ئه‌م چینهخاوهن داهاتی گه‌وره و زه‌به‌لاحه ، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و نفوزی سیاسیه ، شێوه‌ژیانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ، كۆشك و ڤێلا و شوینه‌كانی ژیانكردنی جیاوازه له خه‌ڵك ، به‌رانبه‌ر به‌م چینه ئهریستۆكراتییه ، ده‌یان جار چینی هه‌ژار له كۆمه‌ڵگا زیادیكردوه ، ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و به ئهریستۆكراتبوونی هه‌ر سیاسیه‌ك له راستیدا ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ژاربوونی هه‌زاران كه‌سه ، ئه‌م مۆدێله‌ی سیاسه‌ت و حزبایه‌تی له كوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی مرۆڤێ خزمه‌تكار و به‌رپرسیار دروست بكات ، ئهریستۆكرات و مشه‌خۆر و مرۆڤی هه‌لپه‌رستی دروست كردوه ، هیچ حزبێك نیه لیستێكی دوور و درێژ مرۆڤی ههڵتوقیوی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن ڤێلا و كۆشك و ته‌لار و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی خۆشگوزه‌رانی نه‌بێت ،هه‌موو ئه‌وانه‌ش رووبه‌ری نا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و زیادبوونی هه‌ژاری فراوانكردوه
مۆدێلی حزبایه‌تی له جیاتی دروستكردنی كادری خاوه‌ن پره‌نسیپ و په‌روه‌رده‌كراو به به‌ها و ئه‌خلاقی سیاسی به‌رهه‌مبهێنیت ، یه‌كپارچه مرۆڤی ملكه‌چ و گوێرایه‌لی دروستكردوه ، حزبه‌كان ده‌یان هه‌زار كادریان له رێگای مووچه و سه‌رچاوه‌ی بژێویه‌وه به خۆیانه‌وه گرێداوه و جورئه‌تی ره‌خنه و پرسیار و گفتوگۆیان له كادر و ئه‌ندامی حزب سه‌ندۆته‌وه ، به‌مه‌ش هیچ هێزێكی ناوه‌كی نه‌بوه له نێو خۆی حزبه‌كاندا به گه‌نده‌ڵی و تاڵانی حزبه‌كه‌ی بڵێ ستۆپ ، به جةريمة و كوشتنه‌كانی بڵێت تاوان ، كاتێك كادری حزب له مرۆڤی به‌هه‌ڵویست و خاوه‌ن روئیا و تێزه‌وه ئه‌بێت به رۆبۆتی جێبه‌جێكردنی ئهجێنداكان، ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت كه ئه‌م جۆره له كادر به‌رهه‌مده‌هێنێت له راستیدا هه‌ر ئه‌م واقعه ئه‌خولقێنێت كه هه‌یه .
ئه‌م مۆدێله له حزبایه‌تی و سیاسه‌ت له كوردستان مشهخۆرییهكی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر داهات و قوتی خه‌ڵكه‌وه ، سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فراوانبوونی ناعه‌داله‌تی و زۆربوونی هه‌ژارییه ، بنه‌مای دروستبوونی كادری ملكه‌چ و مرۆڤی پاسیڤ و خزمه‌تكاره به سته‌مكاری