من بم له بری ئه‌وان
2020-12-07 11:02:27
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
كه محه‌مه‌د موكری سه‌گوه‌ڕی نووسی زۆرێك لێی كه‌وتنه ته‌ققه ، تاڵه‌بانی وتی "وشه به‌وشه" ، قسهیهكیشی هه‌بوو ده‌یگوت "نان و ئازادی " له چاپی دوای راپه‌رینی سهگوهڕدا تاڵه‌بانی خۆی پێشه‌كی نووسی ، له شاخ دوو رادیۆی شه‌ق و شڕ هه‌بوون دنیایه‌ك دڵمان پێخۆش بوو ، ئێستا دنیاكه گۆڕاوه كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیش دابخه‌ن ، هه‌زار رێی تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگاداری یه‌كتر بن ، داخستنی ئێن ئاڕ تی نه‌ك ده‌سكه‌وت نیه بۆ ئێوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تروسكه كهمهشه كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن .
2
دوێنێ كتێبه‌كه‌ی چیاهاوارم خوێنده‌وه" ئازاد بوون له ده‌ریا نقوم بوون له زیندان " كتێبه‌كه زۆر ئازاری دام له چه‌ند شوێنێك فرمێسك بینای لێڵ ده‌كردم ، لێ یه‌ك راستی گرنگی به من وت ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌ی كه له 1991ه‌وه ده‌یزانم كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له لاسای كردنه‌وه‌ی به عس و میت و ئیتلاعاتا داهێنانی كردووه، بڕۆن بیخوێننه‌وه ئه‌و ده‌م ده‌زانن زیندانی ئاكرێ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی له ساڵی 1997- 1998 زۆر له ئه‌بو غرێب و گۆنتانامۆ مه‌ترسیدار تر بوونه بۆ گیان هاونیشتمانیه‌كانی خۆیان ، ئێوه خه‌ریكی چین .
3
جه‌زیره هیچ نه‌ماوه به عه‌ره‌ب و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی نه‌كات ، نه‌ك دانه‌خرا ، چه‌ندین كه‌ناڵی هاوشێوه كراونه‌ته‌وه‌و كاروانهكهش ناوه‌ستێ ئێن ئاڕتی دابخرێت یان نا هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه سته‌م و نادادی و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت و خاك فرۆشی و مافیای نه‌وت هه‌یه له‌م وڵاته ، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه ئه‌و شه‌ڕه به میدیا ی ئازاد ده‌فرۆشرێت ، ئه‌مه ده‌بێته مێژوو ، وه‌ك چۆن قڵپبوونه‌وه‌ی سته‌مكاری و ملهوڕیش ده‌بێته مێژوو.
4
من بم له بری لاهورو پاڤێڵ ئێستا ده‌چم ده‌رگای ئێن ئاڕتی ده‌شكێنم و داوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی په‌خشه‌كه ده‌كه‌م و یه‌كه‌مین دیداری هاوبه‌شیش له‌و كه‌ناڵه‌وه ده‌كه‌ن ، له بری پارێزگاریش بام پێش ئه‌وه‌ی بچم بۆ پارێزگا ده‌چووم له به‌رده‌م كه ناڵه‌كه مانم ده‌گرت و ده‌مگوت ئه‌مه سوكایه‌تی گه‌وره‌یه به ئازادی ، به‌ڵام من نیم و ئه‌وانن ، تۆ بڵێی هه‌موو هاتنه‌كه‌ی هۆشیار بۆ ئه‌وه بوو بێت و به‌س ، " بۆ پێشه‌وه پێشیان كه‌وه زێباری " .