Draw Media

بۆ تەنها موچەیەک..خوا بیبڕێ حاڵتان....

بۆ تەنها موچەیەک..خوا بیبڕێ حاڵتان....

2020-12-06 21:49:12


تەها سۆڵەیی

بۆ هەشت کوچکەی دەسەڵات ،
سێ بەرزانی و سێ تاڵەبانی و دوو نەوشیروانی... 
*ئەرێ هەر بەڕاست ئێوە خۆتان گێلن یان ئێمە بە گێل ئەزانن؟
نا..نا.. ئێوە بلیمەت و ئێمە لاژگ.. 
*یەعنی خەڵک نازانێ ئێوە شەریکن لەگەڵ وێستگەکانی کارەبادا و سوتەمەنیان پێ ئەفرۆشن بەگران و پاشان لەگەڵ موەلیدەکانیشا شەریکن ..ئەگەر کارەبا چاک بکەن ئەوا دەیان هەزار موەلیدە پەکی ئەکەوێت بە خۆشتانەوە.. 
* یەعنی خەڵک نازانێ ئەو چەکانەی ئەیدەن بە قۆنتەراتچی و لەبەنقا رەسیدی نییە ، هەرخۆتانن لەبازاڕی دۆلارەکە ئەیکڕنەوە؟ 
*یەعنی خەڵک نازانێ کە ئێوە خۆتان گەورەترین دزن ، بۆیە ناچارن چاوپۆشی لە دزی مامناوەند بکەن و ئەوانیش چاوپۆشی لەدزە بچووکەکان بکەن..هەموشتان باسی چاکسازیی ئەکەن.. 
*بەخوا ئەگەر من کاربەدەست بوومایە ، خۆم دزیم نەئەکرد ،جا پیاوم ئەویست دزی بکا ، بەخوا قەسەم نەمئەدا بەمەحکەمە هەر لە توالێتی دائیرەکەیا سجنم ئەکرد..هەتا دوا فلسی ئەهێنایەوە.. 
*بۆ خەڵک نازانێ ئەو هەموو بندیوارە چیین، وا رووگیریان بوون ؟ئەوان قومبەلەی تەوقیتکراوون ، بەس دەسکاریان بکەن ئەتەقنەوە بەڕووتانا ..ئەوان ئەو هێزە شاراوەن کە لەکاتی هەڵبژاردنا بەلێشاو دێن و بەهەویەی تەزویرەوە رێژەی دەنگەکانتان زیاد ئەکەن..
*ئەوە ئێوە نین ئەوەنە جەماوەرتان هەبێ بەجۆرێک تای تەرازوو بەلای ئێوەدا بشکێتەوە ! ئەوە ئێوەن رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی و باکورییتان هێناوە و هەویەتان بۆ دروست کردوون ، بایعیشیان ئەدەنێ بۆ رۆژی هەڵبژاردن دێن بەمدیوا و ئەرکی پیرۆزیان ئەنجام ئەدەن..ئێ خۆ ئەوەش نەبێ کاک عەتا سەراوی و مەلا بەختیار وتیان ئێمە یەک کورسیشمان هەبێ تەسلیمی ناکەین. 
*ئێ بڵێن بە بندیوارە حەرامخۆرەکانتان باشە الحکم لله ئەوا بیست ساڵە پارەی مفت ئەخۆن ، بەسە ئیتر با ئەوەندەی تر خەڵکمان لێ نەوروژێ و بتوانین موچە بەوانە بدەین کە موستەحەقن..ئەوەی خواردتان کە حەرامە پێتان حەڵاڵ بێ...با بەس بێ ئیتر لەمەولا نەما..
*ئاخر ئەمە کەی راستە چارەکی پەیمانی ناتۆ هێزی چەکدارمان هەیە..ماشەڵڵا لە  فەریق و لیوا و عەمید و عەقید روکن و کەمی کەپس و زۆری فەل ، هەمووشیان  فەرماندەن و جمەیان دێت ؟جارێ چۆن و لەکوێ بوونە هەڵگری ئەم هەموو تاج و نەجمە؟ لەساندهێرست یان وێست پۆینت خوێندویانە ?بۆچیمانن؟ کوێ ئەپارێزن؟ 
*ئەم هەموو تەشکیلاتە ئەمنیانەمان بۆچییە ؟پاراستن +زانیاری+سوات+ئاسایش+لیوای تایبەت + هێزە رەشەکە+زێڕەڤانی+پاسەوانی + و چالاکیە مەدەنیەکان و پاراستنی نەوت و کارەبا+ پاسەوانی سنوور و دارستان و زۆری تریش..
ئاخر ئێمە ئێف بی ئاین + سی ئای ئەین+هۆم ئۆفیسین+ئێم ئای فایڤین ؟ چین؟
ئەم هەموو سەیتەرەیە چییە و هەتا کەی ئەبێت ببن و دەوریان چییە؟مەعقولە لە سماقوڵیەوە بڕۆیت سەیتەرەی سەوزی یەکێتی بەجێبهێڵی و ماوەی سێ کیلۆیەک موحەڕڕەمەیە ، بکوژرێیت لەو بەینەیا خوێنی خۆت لەسەرخۆت ، ئینجا ئەگەیتە سەیتەرەی زەرد..باباسی دێگەڵەش نەکەم.. 
*باسی خەباتی شاخیشمان بۆ نەکەن ، خۆ خۆتان ئەڵێن چی شەڕە شاخێکتان کردووە ...شاریشتان هەموومان شایەتین...
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand