كامیان مه‌ترسیدارترن له‌هه‌رێمی كوردستان، په‌تای كۆڕۆنا یان ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ؟
2020-11-28 13:41:19
ساڵح ژاژڵه‌یی
له‌ئێستا ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆته مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره بۆ سه‌ر كۆی مرۆڤایه‌تی له‌هه‌موو جیهاندا. ڕۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س ده‌مرن‌و به‌ملیۆنان خه‌ڵكیش توشی په‌تاكه ده‌بن. ئه‌م ڤایرۆسه هه‌موو جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌ر قاڵكردوه، زیانی مادی زۆر گه‌وره‌ی به‌ئابوری جیهان گه‌یاندوه، به‌ملیۆنان خه‌ڵك بێ ئیش‌و كار بون‌و چه‌ند ساڵێكی تریشی پێویسته تا ئابوری جیهان ده‌چێته‌وه دۆخی ڕابوردوی وژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
له‌ئێستادا ده‌یان كۆمپانیای گه‌وره‌ی دروست كردنی ده‌رمان خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینن. خۆش به‌ختانه ئێستا ڤاكسینه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستیش كراوه به‌دروستكردنی‌و له‌ساڵی ئاینده‌دا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌مده‌هێنرێت‌و ده‌چێته بواری به‌كار هێنانه‌وه.
پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له‌كۆتایی ساڵی داهاتودا ڤاكسینی ته‌واو دروست بكرێت و هه‌موو كه‌سێك بتوانێت به‌كاری بهێنێت. وه‌كو پێش بینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتودا به‌ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسه له‌ناو ببرێت و ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌و ئابوری جیهان گه‌شه‌ی به‌رچاو بكات‌و بچێته‌وه دۆخی ڕابوردو. گومانیشی تێدا نییه له‌هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م ڤایرۆسی كۆڕۆنایه وه‌كو هه‌موو ولاَتانی تری جیهان له‌ناوده‌چێت.
به‌لاَم هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی تردایه كه به‌لای منه‌وه زۆر مه‌ترسیدارتره له په‌تای كۆڕۆنا ، ئه‌ویش زۆری ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆو زیانه‌كانیه‌تی . ئه‌وانه‌ی به ڕوداوی هاتوچۆ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن و زیانی مادی زۆر گه‌وره‌ش ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌ببێت له زیانه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا ، كه‌متریش نین . ته‌نها له 8 مانگی ڕابوردودا 269 كه‌س به ڕوداوی هات و چۆ گیانیان له ده‌ست داوه ، جگه له بریندار و زیانی مادی . ڕاسته ڕوداوی هاتو چۆ له هه‌موو ولاَتانی جیهاندا ڕۆژانه هه‌یه ، به‌لاَم له زوربه‌ی ولاَته پێش كه‌وتوه‌كانی جیهاندا ، میكانیزمی زۆر گونجاو ده‌سته‌به‌ر كراوه‌و مه‌ترسیه‌كانی هاتو چۆ زۆر سنوور دار كراون.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 29 ساڵی ته‌مه‌نیدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی نه‌بوه بۆ ڕێخستنی بواری هاتو چۆ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست‌و گونجاو. حكومه‌ت هه‌رگیز بیری له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نه‌كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه بڕۆن ، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت خۆی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ژماره‌ی ڕوداوه‌كان و گیان و قوربانیه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان بڕون. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له ئێستادا حكومه‌ت بواری هاتوچوی كردوه به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات و به‌وهۆیه‌وه ژماره ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ له هه‌ڵكشاندان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زۆر ئوتومبیل هاورده ده‌كرێت، هیچ بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه ڕێگاو بانه‌كان چاك بكه‌ن و فراوانیان بكه‌ن . ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بیری لێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه زۆرترین ژماره‌ی ئوتومبێل هاورده بكرێت و زۆرترین باج وه‌ر گیرێت هه‌ر له داخڵ بونیان بۆناوهه‌رێم و تا ده‌گاته پێدانی ژماره‌و تابلۆ به پاره‌یه‌كی زۆر .
ئه‌گه‌ر كار ئاوا بڕوات و حكومه‌ت زۆر به جدی هه‌نگاوی گونجاو نه‌نێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاتو چۆ ، ئه‌وا قوربانیه‌كانی بواری هاتو چۆ زۆر زیاتر ده‌بن له مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا . ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاتییه‌و له‌ناو ده‌برێت ، به‌لاَم مه‌ترسییه‌كانی بواری هاتو چۆ له‌سه‌ر گیان و ماڵی هاولاَتیان به‌رده‌وام له زیاد بوندا ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بێ هاولاَتیان چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌كانیان بن .بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات مه‌ترسی ڕوداوه‌كانی بواری هاتو چۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه‌یان به‌رن و سه‌رو ماڵی هاولاَتیان پارێزراوبن ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ڕه‌چاوی ئه‌م خالاَنه‌ی خواره‌وه بكات ، لانی كه‌م نیوه‌ی ژماره‌ی ڕوداوه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه :
1-قه‌ده‌غه كردنی هاورده كردنی هه‌موو جۆره‌كانی ئوتومبێل ، جگه له‌و ئۆتومبیلانه‌ی بۆ بواری گشتی به‌كار ده‌هێنرێن ، لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ . له ئێستادا ڕێژه‌ی ژماره‌ی ئوتومبیل به به‌راورد به ژماره‌ی دانیشتوان ئێجگار زۆره‌و بڕوا ناكه‌م له هیچ ولاَتێكی جیهاندا ئه‌و ڕێژه به‌رزه هه‌بێـت . سالاَنی پێش‌و ده‌یانگووت ژماره‌ی ئوتومبیل ئه‌وه‌نده زۆره هه‌موو ماڵێك یه‌ك دانه‌ی هه‌یه .
ئێستا زوربه‌ی خێزانه‌كان دوان‌و سیان و زیاتریان هه‌یه . شاره‌كان خنكێنراون به هۆی زۆری ئوتومبێل و دوكه‌ڵه‌كانیان . ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه سه‌یر بكه‌ی ناو شاره‌كان و ڕێگاوبانه‌كان ، وه‌كو گه‌راج و شوێنی فرۆشتنی ئوتومبیل ده‌بینرین له به‌ر زۆری ژماره‌ی ئوتومبیل
ئه‌گه‌ر بچیته ناو شاره‌كان هه‌موو شوێنێكی شاره‌كان به شه‌قام و ناو بازاڕ‌و كۆلاَنه‌كانیه‌وه ڕێك بونه گه‌راج . شۆسته نه‌ماوه خه‌ڵك هاتو چۆی پێدا بكات . شاره‌كان نه‌فه‌سیان لێ بڕاوه . كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بچیته هه‌ر شوێنێك ، جێگا ده‌ست ناكه‌وێت بۆ ڕاگرتنی ئوتومبیڵه‌كه‌ت . له هه‌موی خرابتر و كاره‌سات بارتر پیس بونی ژینگه‌یه .
زۆر بونی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه به هۆی زۆری دوكه‌ڵی ئوتومبێله‌كان . كه‌واته قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده كردنی ئوتومبیل بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ باشترین چاره سه‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ له لایه‌ك و پاراستنی سه‌رومال َو ته‌ندروستی هاولاتیان .
2-وه‌ستاندنی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی زۆر باشه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ . له لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێ مه‌رجی قورس‌تر دانین له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ده‌گرن و هیچ ئاسانكارییه‌كیان بۆ نه‌كرێت له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا . كردنه‌وه‌ی خولی پێویست بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك فێری شۆفێری ده‌كه‌ن .
3- له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاولاَتیان كه مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گرن، تاكه سزایه‌ك كه دانراوه له‌سه‌ر شۆفێران ، ته‌نها غرامه‌ی پاره‌یه . به‌ڕاستی غرامه به پاره خرابترین ڕێگاو چاره سه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ . له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كاندا ، یاسای تایبه‌تیان هه‌یه بۆ لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری له كاتی سه‌رپێچیدا .
له ولاَتی سوید لێ وه‌ر گرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بۆ 3 مانگ و 6 مانگ و ساڵێك هه‌یه . ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 3 مانگ و 6 مانگ مۆڵه‌ته‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه ، كه ماوه‌كه ته‌واو بوو یه‌كسه‌ر مۆڵه‌ته‌كه‌ی پی ده‌ده‌نه‌وه . ئه‌گه‌ر بۆ ساڵێك بوو ده‌بێ سه‌ر له‌نوێ بچێته‌وه نوسینگه‌كانی فێركردنی شۆفێری و تاقیكردنه‌وه بكاته‌وه . له هه‌ندی ولاَتی تریش شێوازی سزادان جیاوازه‌و ئه‌گه‌ر یه‌كێك سه‌رپێچی كرد ، جاری یه‌كه‌م كۆنێك ده‌كه‌نه مۆڵه‌ته‌كه‌ی و جاری دووه‌م كۆنێكی تر و بۆ جاری سێیه‌م مۆڵه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه .
ئه‌مه یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره زۆر باشه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ. خراپترین ڕێگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆ ، سزایه به پاره كه ئه‌مه تاكه ڕێگای سزادانه له هه‌رێمی كوردستان . له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا بۆ نمونه 100 هه‌زار مۆَله‌ت بده‌ن ، له به‌رامبه‌ردا لانی كه‌م 10 هه‌زار مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرنه‌وه . به‌لاَم له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی مۆڵه‌ته‌كان به‌رده‌وام له زیادبوندایه‌و كه‌میش نابێته‌وه .
4- ئه‌ركی حكومه‌ته كه هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ چاككردن و فراوان كردن و دوو ساید كردنی ڕێگاو بانه كان . چونكه ڕێگاو بانی خراپ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زۆربونی ڕوداوی هاتو چۆ. له كاتێكدا ژماره‌ی ئوتومبیل به‌رده‌وام له زیاد بوندایه ، ڕێگاو بانه‌كانیش نه‌ك چاك ده‌كرێن ، به‌ڵكو خراپتریش ده‌بن چونكه نۆژه‌ن ناكرێنه‌وه .
ئه‌و ڕێگاو بانانه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن ، گونجاونین بۆ ئه‌و هه‌موو ئوتوموبیلانه‌ی كه هاتوچۆیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن . ڕێگاو بانه‌كان ته‌سك و خراپن و ژماره‌ی ئوتومبێلیش ئێجگار زۆرن و ئه‌گه‌ر كار ئاوا بڕوات وبێرێك له چاك كردنی ڕێگاوبانه‌كان نه‌كرێته‌وه ، ده‌بێ به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌كانمان بكه‌ین . ئه‌وه‌ش حكومه‌ت لێ ی به‌رپرسیاره .
5- له ولاَته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێوان شاره‌كان و ناو شاره‌كان هه‌یه ، بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌ك و شوێنی شاره‌كانیش پاس هه‌یه . به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ڕێك خراوه و له كات و ساتی خۆیدا جوڵه‌ده‌كه‌ن .
كارئاسانی ته‌واو بۆ هاولاَتیان كراوه بۆ هاتو چۆ به‌وهۆیه‌وه هه‌موو كه‌س پێویستی به ئوتوموبێل نابێت و بۆشی هه‌رزانتر ده‌بێت به پاس و قیتار هاتو چۆ بكات . ئه‌و كات ژماره‌ی ئوتوموبیل له‌سه‌ر رێكاكان ئێجگار زۆر نابێت و له ئه‌نجامدا ڕوداوی هاتو چۆ به‌رده‌وام له كه‌مبونه‌وه‌دا ده‌بێت .
جگه له‌و پێشنیارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه خستمنه پێش چاو ، له ئێستادا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتو چۆو ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاولاَتیان به نرخێكی هه‌رزان ، باشتر وایه لایه‌نی به‌رپرسیار له ناو حكومتدا به‌رنامه دانین بۆ وه‌گه‌ر خستن‌و دامه‌زراندنی كۆمپانای ئه‌هلی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاولاَتیان له ڕێگای پاسه‌وه . هه‌ر وه‌كو چۆن له سالاَنی پێشودا پاسی مه‌سڵه‌حه‌ی ناو شاره‌كان هه‌بوو حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد ، له ئێستادا ده‌توانرێت كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌وه بكات .
هه‌روه‌ها ده‌توانرێت كۆمپانیای تایبه‌تیش بۆ گواستنه‌وه‌ی هاولاَتیان دامه‌زرێنرێت له نێوان شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا . ده‌بی َ هه‌ول َبدرێت له‌ناو هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان به پێیی گه‌وره‌ییان ته‌رمیناڵ دروست بكرێت بۆ ڕاوه‌ستانی پاسه‌كان و دانانی خشته‌ی تایبه‌ت بۆ جوڵه‌ی پاسه‌كان . ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیانه داده‌مه‌زرێنن ، ده‌توانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن بچن قسه له‌گه‌ل َخاوه‌نی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه بكه‌ن و زانیاری‌یان ڵی وه‌رگرن ، چونكه ولاَتی ئێران له مێژه سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی باشی هه‌یه و شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه .
له كاتێكدا ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئوتومبیل له‌م هه‌رێمه بچوكه‌دا هه‌بێـت و نه‌ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌بێت و نه كۆمپانیای گه‌وره‌ی پاس هه‌بێت بۆ گواستنه‌وی هاولاَتیان و نه ڕێگاو بانه‌كانیش چاك بكرێن و نه هیچ مۆڵه‌تێكی شۆفێری له كه‌س وه‌رگیرێته‌وه‌و به‌رده‌وام ئوتومبێلیش هاورده بكرێت له پێناوی وه‌رگرتنی پاره‌دا، هێواش هێواش ئه‌م ولاَته ده‌خنكێنرێت به هۆی زۆری دوكه‌ڵی ئوتومبێله‌كانه‌وه ژینگه‌ی هه‌رێم به ته‌واوی پیش ده‌بێت و ڕیّژه‌ی توشبوان به سه‌ره‌تان به‌رده‌وام له زیاد بوندا ده‌بێت و قوربانیه‌كانی هاتوچۆش ، ده‌بێته كاره‌ساتی ڕۆژانه.
له‌كۆتاییدا داواكارم له په‌ڕله‌كانی كوردستان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بیرێك له كاره‌ساته‌كانی هاتو چۆ بكه‌نه‌وه‌و له خه‌می گیان و ماڵی هاولاَتیاندابن و چیتر بێخه‌م نه‌بن و ده‌توانن بڕیاری زۆر باش بده‌ن .
به‌ڕاستی جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه حكومه‌تێك 29 ساڵ ته‌مه‌نی بێـت و بواری هات و چۆ ئاوا وێران بێت. دیاره ئه‌وانه‌ی حوكمداری ئه‌م ولاَته‌ن خاوه‌نی هچ ئه‌جیندایه‌كی حوكمداری نین و له خه‌می هاولاَتیاندا نین و ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌نی شه‌خسی و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌كه‌نه‌وه نه‌ك هاولاِتیان .
ئه‌و پێشنیارانه‌ی من جێبه‌جێكردنیان زۆر ئاسانه‌و پی َده‌چێت به مه‌به‌ست بواری هاتو چۆ ئاوا لێ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره‌ی زۆر ، ئه‌وه‌ش له ڕێگای : یه‌كه‌م وه‌رگرتنی باجی زۆر له ڕێگای هاورده‌كردنی ئوتومبێله‌وه . دووه‌م : بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی هاورده كردنی به‌نزین و گاز و پالاَوگه‌كانی خۆیان زۆرترین ڕیٍژه‌ی سوته‌مه‌نی بفرۆشن و زۆرترین قازانج بكه‌ن .
ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی له‌پشته‌وه نییه چۆن به‌رپرسانی حكومه‌ت ئاگایان له‌و هه‌موو كاره‌ساتانه نه‌بێت كه ڕۆژانه له ئه‌نجامی ڕوداوی هاتو چۆوه ڕوده‌ن و هاولاَتیان ده‌بنه قوربانی ؟. خۆ ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بن و گوێ به هیچ نه‌ده‌ن ئه‌وا كاره‌ساته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه هاولاَتیان بیری لی َده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێمه حكومه‌تمان نه‌بوه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ناوی حكومه‌ته‌وه دوو كۆمپانیای دوو بنه‌ماڵه‌ن له ژێر ناوی دوو حیزب‌دا ، به‌ناوی نیشتمان په‌روه‌رییه‌وه ، سامانی ئه‌م ولاَته به‌تالاَن ده‌به‌ن و له‌خه‌می سه‌رو ماڵ و ته‌ندروستی و گوزه‌رانی هاولاَتیاندا نین . ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كه‌ی هاولاَتیان به‌خه‌به‌ر دین و داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ده‌بێ هه‌موان باش بزانن له‌و ولاَتانه‌ی دێموكراتیه‌ت نییه‌و مافی مرۆڤ پارێزراو نییه ، ماف به خۆڕایی نادرێت ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌زۆر و له ڕێگای خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕێنه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت .