سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان دوو بەرداشدا  

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەوزاد مجید هەمەوەندی 

مووچەخورانی هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی مووچەكانیان لە نێوان هەولێر و بەغدادا  هەرجارە و چاوی چاوەڕوانی دەبڕنە لایەك, وای لێهاتوە ڕایەڵەكای چارەسەری كێشەی مووچەخۆران هێندە زۆر بووە شۆربۆتەوە بۆ هەوڵی تیم و گروپ و تەنانەت تاكە كەسیش , بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە نەبونەتە گەرم كردنەوەی گیرفانێكی مووچە خۆرێكی  ئەم هەرێمی كوردستانە .
زۆرجار دەترسم لە چونی ئەم هەموو وەفد و تیم و گروپ و كەسایەتی و ناردنی نامەی تایبەت  بۆ ناردنی مووچەی مووچە خۆران یان گوژمەیەكی 320 ملیاری وای لە حكومەتی مەركەزی بەغدا كردبێت ناردنی ئەم بڕە پارەیە بكاتە وەڵامی كام لە مانە!! .
 هەندێك جار ڕەنگە نەناردنی بڕێك لەو شایستە داراییانە بگەڕێنمەوە بۆ ئەم هۆكارە  , چونكە  بڕیار بەدەست و سیاسیەكانی بەغدا هەوڵی بەدەست هێنانی وەلائی هەندێك كەسی ناو پەرلەمان و ناو ئەحزابە كوردیەكان  و هەندێك كەسایەتی كوردی و تایبەتتر  هاوڵاتیانی كورد دەدەن . هەربۆیە لەگەڵ هەواڵی ناردنی مووچە دەهات لە بەغداوە هەرچی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی هەبوو باسی كاریگەری ڕاستەو خۆی چارەسەری ئەم دوخەی دەخستە سەر هەوڵەكانی سەرۆك و بەرپرس و كەسە یەكەمەكانی خۆیان , لە راستیدا تا ڕادەیەك كەسە بەرپرسەكانی پایەك خوارتر لەم بەرپرسانەی باسیان دەكرا  سەری  لەم هەواڵانە دەرنەدەكرد چ جای هاوڵاتیەك و مووچەخۆرێكی گیرفان بەتاڵ ...
هەموو هەوڵێكی نیاز پاكی بۆ چارەسەری ئەم بابەتە من بە پیرۆزی دەزانم بەڵام  زیانی بۆ نەتەوە و ئەم كیانەی هەرێمی كوردستان نەبێت .
بەڵام هەندێك كێشەی چارەسەرنەكراو هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا كە ڕەنگە پێی گەشبین نەبم بە هەوڵی گواستەوەی مووچەی مووچەخۆران بۆ سەر حكومەتی مەركەزی , یەكێك لە كێشەكان جیاوازی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە كە جیاوازیەكەی زیاترە لە نیو ملیۆن فەرمانبەر  ئەمەش دوو شێواز لە كێشەمان بۆ دروستدەكات كە تاكو ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە . 
1-  كێشەكی تەكنیكی و چۆنیەتی دابەش كردنی ئەم بڕە پارەیەیە كە لە بەغدادەوە دابین دەكرێت چونكە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەنها بە ژمارە تۆمار كراوە واتا ناوی فەرمانبەر  و مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەكانی و زانیارەكانیتری فەرمانبەری تێدا ئاماژە پێ  نەكراوە , هەربۆیە ئەگەر پارەكەش تەرخان بكەن دابەشكردنی مووچە بەم شێوازە  ئەستەم دەبێت لەبەر ئەم هۆكارەی باسمانكرد . 
2- عێراق خۆی لە دۆخێكی ئابووری خراپ دایە و ئەم بڕە پارەشی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی خۆیان لە حكومەتی مەركەزی قەرز كردوە كە سەرەتا بڕەكە بریتی بوولە 41 ترلیۆن دینار , دواتر بە ڕێكەتنێك لە نێوان لێژنەی دارایی برەكە كەمكرایەوە بۆ  12 ترلیۆن دینار كە 3.5 بۆ 4  ملیار دینار تەنها مووچەی مانگیكی موچەخۆران و خانەنشینەكانیەتی لە حكومەتی بەغدا .
3- كەمبوونەوەی داهاتی عێراق بە ڕێژەی 45% لە داهاتی گشتی كۆكارێكیتری ئەم رێكنەكەوتنەیە كە عێراقیش پێی ناوەتە بارودۆخێكی ئابووری .
هەموو ئەم هۆكارانە و چەندین هۆكاری سیاسی تر و تەكنیكی و ناكۆكی كوتلە و تاییفیەكان و سیاسیەكانی هەرێم و بەغدا و خودی ناكۆكیەكانی ناوخۆی عێراقیش لە گەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (مصگفی الكاڤمی )  و سەرۆكی حزبە سیاسیەكانی عێراق  هێندەی تر دۆخەكەی ئالۆزتر كردوە , بە گوێرەی پسپۆریەكەم لە بواری ژمێریار و دارایی و وەك ئابووری ناسێك گەشبین نیم بە چارەسەری كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم  ئەكەر خودی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دروست و بنبڕكردنی گەندەڵی نەكاتە خاڵی سەرەتایی و وەرچەرخانێكی نوێ . هەر بۆیە بە دواكەوتنی و چارەسەر نەكردنی ئەم دۆخە ئابووریە , مووچەخۆران بارە ئابووریەكەیان هێندەی تر دەكەوێتە لێژی و توانای بەرگە گرتنی زیاتری ئەم هاڕینە ناكەن و ئەستەم دەبێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم هێندە چاو ببڕنە ژێر تایتڵی تلفزیۆنەكان و سەردێری هەواڵەكان بۆ هەواڵی هاتنی مووچەكانیان .

* مامۆستای زانكۆ / پسپۆری ژمێریاری و دارایی 
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!