Draw Media

هەرێم  لە ئێستادا

هەرێم  لە ئێستادا

2020-11-27 13:41:02


ئازاد جۆڵا

ڕەوشی جیهان بەگشتی لە هەموو ڕوێکەوە  لەگۆڕانکاری خێرا دایە ، بۆ ئەمەش  نەک ئێمەی کوردی  بێ دەوڵەت و پشت و پەنا بەڵکو وڵاتانی ناوچەکەش بارگاوین  بەم گوڕانکاریانەو  ئاڵۆگۆڕی بەرچاو  بەسەریاندا دێت ، ئەم گۆڕانکاریانەش بێ گومان  هاوپەیمانێتی و ئابووری و سیاسی و سەربازی و تەنانەت دۆخی  ناوەخۆش دەگرێتەوە ،  ئەو هەڵومەرجەی لەڕابردوو  بۆ کورد لە باشوور  ڕەخسا  هۆکارەکەی  فاکتی ئەوکاتی جیهان بوو کەوا ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکردوو  زۆر بەئاشکراو  بەپەلەو  بەهێزەوە  ئەوکات  ئەمریکا نەک  هەر خۆی بەڵکو هاوپەیمانیەتێکی   بەهێزیشی  پێکهێان و هەر خۆشی سەرۆکایەتی دەکرد ، ئەمەش لە پێناو بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی بوو  بەتایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، کورد و هەندێک  پێکهاتەی تریش  لەناوچەکەدا  سوودمەند بوون لەم  تاکڕەویەی  ئەوکاتی ئەمەریکاو  هاتنی بۆ ناوچەکە ، سەرەنجام  ڕاپەڕین و جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەری لە باشووری کوردستان لێ کەوتەوە ، ماوەی ئەم فاکتە لە نیوەی باشووری کوردستان کەوا ئێستا  خۆی لە هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە  نزیکە لە( ۳۰ ) ساڵ  ، ئێستا  کورد لەم هەرێمە داخراو و کۆنتڕۆلکراوەدا کە تەنها لە نیوەی باشووری کوردستان بەپێی یاسا و بەشێوەی  بەڕێوەبردن بوونی هەیە  پێویستە  ئەم دۆخەی ئێستا ناوەخۆ و عێراق و ناوچەکەو جیهان وەک خۆی بخوێنێتەوەو ببینێ ، گەرنا  دۆخەکە بەخێرایی لە گۆڕانکاری گەورەو ڕیشەیی دایە ، ڕەنگە دواتر فەریای نەکەوێ و  ئەوەی  هەشە لەکیسی بچێ ، ئێستا کورد  بۆ لەدەست نەچوونی  ئەزموون و هەرێمەکەی و دوبارە جینۆساید نەبوونەوەی  تاکە بەڵگەیەک کە فەرمی بێ و بەهای یاسایی و نێودەوڵەتیشی هەبێ و بتوانێ  کورد لەداهاتوو بپارێزێ  لەو خەون و حەز و خواستانەی نەتەوە سەردەستەکانی ناچەکە هەیانە   تەنها و تەنها  دەستووری  هەمیشەیی عێراقەو تاکە خاڵی بەهێزی کورد و بەڵگەی فەرمییە ، بۆیە  لە ئێستادا  کور پێویستە لەسەر دوو ئاڕاستە کاربکات  ، یەکەمیان لەسەر ئاستی  ناوەخۆ و چاکسازی ڕاستەقینەو  شەفافیەت و دابینکردنی بژێوی خەڵک و گەڕانەوەی جۆرێک لە متمانە لە نێوان خەڵک و حکومەت ، هەروەها زیاتر کرانەوەو پابەندبوون بە بنەما دیموکراسییەکان و ڕێزگرتن لە ڕای ئازاد و توانەوەی بەستەڵەکی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێم دا ،
دوومەیان هاتنەسەر خەتی هەرێم بە شێوەیەکی  جیددی و لە ئاستێکی باڵاو بەوەفدێکی سیاسی و ئەکادیمی بۆ بەغداد و پێداگریکردن لەسەر  ڕێکەوتن و جێ بەجێکردنی  هەموو  مافە دەستوریەکانی هەرێم  بە مەلەفی نەوت و خاک و سەربازی و ئابووری و کارگێڕی و دیبلۆماسی و هتدد  ،  جگە لەمە  هەرێم  لەبەردەم  مەترسی زۆر  جددی و گەورە دایە  ،  لە ئێستا دۆخەکە لەبەرژەوەندی کورد نیە  هەوڵ هەیە بۆ خراپترکردنی دۆخەکە بەمەش  تا کات بڕوا  بۆ کورد سەخت تر  دەبێت ، جگە لەم چارەسەرە  هیچ ئاسۆیەکی تر لە ئارادا  نیە و لە ئێستادا و چاوەڕوانیش دەکرێ  گەر کورد  ئەم دۆخە خراپەی ئێستای خۆی تێنەپەڕێنێ لەداهاتووشداو لەم گۆڕانکاریانەی بەدڵنییاییەوە  ڕوو دەدەن   هیچ هێز و لایەنێک  پاڵپشت و پشتیوان و بەرگریکاری کورد  نەبێ و کوردیش بۆخۆی  توانی پاراستنی خۆیی و  ئەزموونەکەی نیەو  نابێ  ....

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand