Draw Media

وەبەرهێان لە ڕێگای خوێندنی باڵا

وەبەرهێان لە ڕێگای خوێندنی باڵا

2020-11-25 11:59:52


نەوزاد مەجید هەمەوەندی 
 

لە زمانی ئابوریدا هەموو هەناردەكردنێك لە ووڵاتان دەبێتە بوژانەوەی ئابووری و زیاتر پێشخستنی خودی ووڵاتەكە و زیاد كردنی هەلی كار , كەچی هەناردەكردن لە كوردستان بووە بە كەمبوونەوەی سیولە و سستی ئابووری و هەندێك جار زیانی مرۆیی و لەدەستدانی  فكری نوێ و هێزی گەنج . 
سەرەرای دەولەمەندی خاك و كادری ئەكادیمی باش     كەچی تا ئێستا نەمانتوانیوە سیستەمێكی كوالێتی بەرز و هەلی خوێندن بۆ فێرخوازانی ناوخۆ و دەرەوە  فەراهەم بكەین  .بۆ ئەوەی  فێرخوازەكانمان ناچارنەكەین  پەنا بەرنە بەر خوێندن لەدەرەوەی ووڵات . 
 ڕاستە خوێندن لە دەرەوەی كوردستان و عێراق چەند كاریگەریكی ئەرێنی بۆ خودی فێرخواز بەشێوەی ڕاستەوخۆ  یان ناڕاستەوخۆ دروست دەكات, كە ڕەنگە  زیاتر تیكەڵبوون بە كەلتوری جیاواز و ژیانی نەتەوە جیاوازەكان زۆرتر و زیاتر فێرخوازەكانمان شارەزاتر و چاوكراوەتربكات لە ڕووی زانستیشەوە بە هەمان شێوە یان زیاتر .
وەك ئاشكرایە هەر قوتابیەك لە كوردستان كاتێك بۆ درێژەدان بۆ خوێندن ڕوودەكاتە هەر وولاتێكی دراوسێ یاخود هەر ووڵاتێكیتری ئەم دونیایە . 
پێویستی بە خەرجیەكی زۆر دەبێت و دەبێتە بارگرانیەكی هەستپێنەكراو  بۆ سەر ئابووری  كوردستان و كاریگەریەكانی  بە شێوەی پلەبەندی دەخاتە سەر هەموو سێكتەرەكانی  گەشەسەندنی بواری ئابووری. 
بۆیە پێویستە زەمینەسازی و ئاسانكاری  بكرێت لە  بواری خویندن بەتایبەتی  خوێندنی باڵا .كە من پێم وایە زۆربەی لایەنی پەیوەندیدار كەم تەرخەمەو درك بەم بەهەدەردانە ناكەن كە لە ڕێگای خوێندنەوە بڕێكی زۆری سەرمایە و سیولەی ئەم ووڵاتە دەبرێتە دەرەوەی كوردستان .كەناكرێت هەروەستەیەكی وردی دڵسۆزانەی لەسەر نەكەین و بە ووردی بەدوای چارەسەری ئەم دۆخەدا نەگەرێین .
چوونی ئەم هەموو فێرخوازە بۆ دەرەوەی وولات بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ دروستكردنی ئەم  ئاستەنگە لاوەكیانەی  بۆ  خودی فێرخوازان دروستی دەكەن تاكو نەتوانێ بە ئاسانی درێژە بەخوێندن بدات لە ناوخۆی كوردستان وە زۆرجار ناهاوسەنگی  رێژەی كۆنمرەكانی پۆلی دوانزە بەرامبەر بە داواكارییەكانی قوتابیان و خوێندكاران ,والە قوتابی و خوێندكار دەكات بیرۆكەی خوێندنی دەرەوەی ووڵات هەڵبژێرێت . 
ڕەنگە توانا ئابووری خانەوادەكەی نەتوانێت ئەم ئەركە لە ئەستۆبگرێت بەڵام زۆرجار لە پێناوی دواڕۆژی ڕۆلەكەیان  دایك و باوك بەناچاری شان دەدەنە بەر ئەم ئەركە قورسە و خەرجی خوێندنەكە لە ئەستۆ دەگرن .دوای تەواوكردنی خویندنیان  زۆرجار هەندێك لە بوارەكانی خوێندن توانای دۆزینەوەی هەلی كاری بۆ دەڕەخسێت ,بەڵام زۆرینەیان دوای تەواوكردنی خوێندنەكەیان تەنها چاوەرٍێی دامەزراندنن لە كەرتی گشتی دەكەن ,كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا گرانتركردنی بووجەی گشتیە .
بە پێی بەدواداچونێكم بۆ خەرجیەكانی بەشێك  لە زانكۆكانی ووڵاتانی توركیا و بەریتانیا كردوە, كە چونەوە دەرەوەی ئەم هەموو پارە نەقدیە چەندە كاریگەری دەبێت لەسەر ئابووری كوردستان و ناوچەكە , كە ئەمەڕێژەیەكی كەمی  ژمارەی قوتابیان و خوێندكارانە لە كۆی ئەم  ووڵاتانەی دەرەوە كە فێرخوازان پەنای بۆ دەبەن .
ووڵاتی توركیا
ژمارەی قوتابیانی كورد تەنها لە وولاتی توركیا لە ساڵانی 2018 -2019 سەروی 6000 قوتابی تێپەراندوەو  
هەر قوتابیەك ئەكەر بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ڕووی لەم وولاتە كردبێت لە ماوەی دووسالی خویندنی پێویستی بە 20,000 هەزار تاكو 30,000 دولار بووە , وە بۆ بەكالۆریوس زۆر زیاتر بەهۆی زیاتر مانەوەیان لە ووڵاتەكە .
بۆ نموونە :- ئەگەر بۆ هەر فێرخوازێكی خوێندنی ماستەر  بڕی 25,000 دۆلار وەربگرین كە ژمارەیان 3,000 قوتابی دەبێت لە كۆی ئەم شەش هەزار قوتابیە , بۆمان دەردەكەوێت لە ماوەی دووساڵی خوێندی ماستەر بڕی 75,000,000 دۆلار پارەی نەقدی لە كوردستانەوە چۆتە ووڵاتی توركیا .
ماستەر:   3000 قوتابی * $ 25,000  = 75,000,000 دولار    لەتەنها ماوەی دووساڵ پارە لە كوردستان چوە بۆ وولاتی توركیا
قوتابی دكتۆرا ژمارەیان نزیك دەبیتەوە لە 500 قوتابی, كە هەر قوتابیەك بڕی 35,000 دولاری خەرجی دەبێت بۆ تەواو كردنی دكتۆراكەی , كەواتە بڕی 17,000,000 دۆلار پارەی نەقدی لە كوردستانەوە چوە بۆ ووڵاتی توركیا .
دكتورا 500 قوتابی * 35000 دولار = 17,500,000 دولار لە ماوەی چوار ساڵی خوێندنی  چۆتە ئەم ووڵاتە .
ئەگەر باس لە ڕێژەی قوتابیانی بەكالۆریۆس بكەین كە هەمیشە ڕێژە و ژمارەی فێرخوازەكانی  زیاتر بووە لە ڕێژەی قوتابیان و خوێندكارانی خوێندی باڵا بەهۆی  نزمی كۆنمرەكانیانەوە لەگەڵ ئارەزووی خودی فێرخواز .
بۆ نموونە:- قوتابیانی بەشەكانی دەرمانسازی و پزیشكی و بەشە ئەندازیاریەكان بە نموونە وەربگرین ڕێژەكەیان دەگاتە 2500 قوتابی كە بۆ هەر قوتابیەك 5000  دۆلار تەنها پارەی خوێندنەكەیەتی و خەرجی ساڵێكی هەر قوتابیەك نزیك دەبێتەوە لە 5000 دولار بە خەرجی كرێی خانوو و خواردن و كرێی كارەبا و ئاوو هاتووچۆ وە ماوەی خوێندنی بەشە پزیشكیەكانیش شەش ساڵە هەربۆیە ئەگەر كۆیان بكەینەوە لە ماوەی ئەم شەش ساڵەی خوێندنیان بڕی 150,000,000 دۆلار پارەی نەقدی (كاش) لە كوردستانەوە چۆتە ووڵاتی توركیا . كە ڕەنگە خەرجیەكان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكیتر زۆر جیاوازبێت .
2500 قوتابی * 5000 دولار خوێندن + خەرجی سالێكی 5000 دولار بیت  * 6 ساڵ = 150,000,000 دولار لە ماوەی ئەم شەش سالەی خویندنی لەم وولاتە خەرجی كردوە جكە لە هەندیك خەرجی زیاتر كە بەبیی كەسەكە دەكوریت 
كوی گشتی = 242,500,000 دولار  بارەی نەقد لە كوردستانەوە جوە بۆ وولاتی توركیا 

ووڵاتی بەریتانیا بە نموونە وەربگرین :-
بە پێی بەدواداچونەكانم بۆ ئەم بابەتە زمارەی قوتابیان لەم وولاتە لە نیوان سالانی 2010 – 2020 
نزیكەی 2300 قوتابی تێپەراندوە 

خەرجی خوێندنی بەكالوریوس بۆ هەر ساڵێك 10,000 دولار تاكو 22000 دولارە 
خەرجی خویندنی  تەنها ساڵێكی خوێندنی ماستەر  لە ولاتی بەریتانیا 16,000 دولار تاكو 21,300 دولارە 
دكتورا بۆ هەر ساڵێك لە نێوان 11,500 دۆلار  تاكو 20,000 دولار

2300 قوتابی × 17,000 دولار  خویندنی یەك سال × 4 سال = 156,400,000 ملیون دولار تەنها بارەی خویندن 4 سالی خویندن لە كوردستانەوە جوەتە وولاتی بەریتانیا 

كە كوی كشتی خەرجی قوتابیان لەم دوو وولاتە دەكاتە سەروی 290,900,000 دولار 

وە شایەنی باسە هەندێك لە خەرجیتر هەیە كە قوتابی و خویندكار پێویستە لەپاڵ خەرجی زانكۆ ئەركی ئەم خەرجیانەش لە ئەستۆ بگرێت بۆ نموونە 
خەرجی رسوماتی تەندروستی بۆ ماوەی 9 مانگ 533 دۆلارە كە ئیجباریە هەر دەبێت ئەنجامی بدات 
خەرجی نیشتەجێبوون لە شارێك بۆ شارێكیتر گۆرانكاری بەسەر دادێت 
بۆ نموونە كەسێك سینگل واتا بەتەنها بژیێت كرێی خانوەكەی    لە 260 دۆلارەوە دەسپێدەكات تاكو 1000 دۆلار  بەگوێرەی كەسەكە گۆرانكاری بەسەر دادێت 
بۆ خێزانیش  لە 650 دولار تاكو 2100 دولار هەڵدەكشێت 
هەر بۆیە پێشنیار دەكەم حكومەتی هەرێم لە ڕێگای زانكۆكانەوە ڕێگا خۆشبكات بۆ هێنان و دروستكردنی هەلی خوێندن بۆ ووڵاتانی ئیقلیمی و خوارو و ناوەڕاستی عێراق و فێرخوازانی هەرێمی كوردستان . بە هاتنی قوتابی و فێرخوازی بیانی هەم حكومەت داهاتی زیاد دەبێت و هەم هەلی كار بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكات لە هەمان كاتدا لە بری ئەوەی سیولە و پارەی نقد بڕواتە دەرەوەی كوردستان بە پێچەوانەوە سیولە و نقد لە ناوخۆ زیاد دەكات .
 

 * مامۆستای زانكۆ و پسپۆری ژمێریان و دارایی 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand