خه‌تی ئاسایشی له مه‌رزی باشماغ حکومه‌تی کاک مه‌سروور بارزانی خستوه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه
2020-11-24 09:55:35
کارزان سه‌باح هه‌ورامی
هاورێیان ئێستا له مه‌رزی باشماغ جیا له رێکاری ئیداری و قانوونی که وه‌ک مه‌رزێک ده‌کرێت، خه‌تێک کراوه‌ته‌وه له‌و مه‌رزه پێی ده‌لێن خه‌تی ئاسایش که راسته‌وخۆ سه‌ر به ده‌زگای زانیاریه ئه‌و خه‌ته کاری چییه؟ کاری ئه‌وه‌یه که کاڵا و که‌لوپه هاورده بکرێت به‌بێ داتاکردن و پاره‌که‌شی راسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر بانق حسابێک که کراوه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ولاته ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی ده‌هێنرێته ئه‌م دیوو له‌رێگای ئاسایشیه‌وه ده‌بێت بریتین له جگه‌ره‌ی قاچاغ هێلکه ماده‌ی ئاسن و مه‌رو ماڵات و دراوی ئێران که‌ره‌سته‌ی کاره‌بایی سه‌رجه‌میان له‌رێگای گروپ وه‌تس ئه‌پ و له‌رێگای چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌کرێت کاره‌که‌ی ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌بن متمانه‌یان به‌هه‌موو بازرگانێک نییه و ده‌ترسن ده‌نگیان ته‌سجیل بکه‌ن بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن باره‌کان بده‌نه که‌سانی خۆیان.
ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره وه‌زاره‌تی ناوخۆ بریاری داوه ئۆتۆمبێلی مۆدیل کۆن داخلی کوردستان نه‌بێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ژماره‌یه‌کی زۆری ئۆتۆمبێلی یابانی و به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی مۆدیل کۆن له نیوان ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٧ داخل کراون که به‌های داخل کردنه‌که بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێک ١٠٠ وه‌ره‌قه‌یه بۆ ٣٠ ئۆتۆمبێل ٣٠٠٠ دۆلار ده‌کات.
ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌م ئامارانه له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شاردرێته‌وه و ژماره‌یه‌ک ئاماده ده‌کرێت و ئه‌و ژماره‌ه‌ی وه‌ک داهاتی گورمگ ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی به‌لام داهاتی گشتی مه‌رزی باشماغ ده‌چێته‌وه خه‌تی ئاسایشی که تائێستا حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگادار نین.
ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره ئێستا قاچاغی بچوک ده‌ستی پێکردووه ئاسایشی و به‌رپرسی بچوک بچوکی یه‌کێتی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئاسایش مه‌رز تێکه‌ڵ کردووه و له قاچاغی بچوکدا پاره‌یه‌کی باش ده‌ست ده‌که‌وێت قاچاغی بچوک له هه‌ر بارێک ٣٠ بۆ ١٠٠ وه‌ره‌قه قازانجه.