Draw Media

قوباد لەگەڵ تۆمە، پارتی گوێت لێ بێت !

قوباد لەگەڵ تۆمە، پارتی گوێت لێ بێت !

2020-11-22 14:01:20


رێبوار كەریم وەلی
سڕكردنی مەلابەختیارو هۆشداری دان بە هەریەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت‌و رێواس فایەقی سەرۆكی پەرلەمان، لەلایەن سەركردایەتیی یەكێتییەوە، پتر لەوەی دەرخەری ململانێی ناوخۆیی یەكێتی بێت، پێچەوانەكەیەتی.
*
جۆرێكە لە یەكخستنی هەڵوێستی سیاسیی یەكێتی كە لەماوەی رابردوو لە زۆر شتدا، بانێك‌و دوو هەوا بووە.
*
پارتی لەماوەی رابردوودا، هەوڵی پشتئاوكردنی سەركردایەتیی یەكێتیی داوە؛ تیمی حكومیی یەكێتیی بە موخاتەب وەگرتووەو هەوڵی داوە خۆی لە تەماس لەگەڵ ئۆرگانە حزبییە تازەكانی یەكێتی بەدوور بگرێت.
*
یەكەم كەس كە لەناو كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتی دەستی بۆ تەئییدی بڕیارەكە بەرزكردۆتەوە خودی قوباد تاڵەبانی بووە؛ ویستوویەتی لەو ئیحراجییەی لەنێوان پایتەخت‌و سلێمانیدا بۆی دروست بووە رزگاری بێت. ئەگەرچی هۆشداریدان بە قوباد تاڵەبانی دەستی سەركردایەتیی یەكێتی لە سزادانی خەڵكی دیكە واڵا دەكات.
*
خەزووری هاوسەرۆك سڕ كرا، ئامۆزاو برای هاوسەرۆكیش هۆشداریی درایە. بۆیە ئیتر نە سەرۆكی پەرلەمان‌و نە جێگری سەرۆكی حكومەت ناتوانن لە بڕیاری سەركردایەتییەكەیان دەربچن. ئەوە پەیامێك بوو بۆ پارتی كە بڵێن مەركەزی بڕیاری یەكێتی لە جێگەیەكی دیكەیە. هاوكات ئیتر لێرە بەدواوە تیمی یەكێتیش لە هەولێر ناتوانن تەڕەفی موخاتەبی پارتی بن‌و لەسەر بنەمای پەیوەندیی شەخسی بەڕووی حزبەكەیاندا بوەستنەوە.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand