ئایە فرسەت سۆفی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مرد؟
2020-11-20 15:14:56
"ھێمن کەریم"
نامەوێت وابخوێنرێتەوە کە من دژی پارتیم و بۆھەرشتێک بمەوێت گومان دروستبکەم، بۆیە سەرەتا دەمەوێت بڵێم: فرسەت سۆفی "وەک مرۆڤێک باشێک بوو لەناو لێشاوێک لەخراپەو رق و بوخزو کینەدا، بۆیە ئەستەبوو بتوانێت سەرکەوتوبێت، وەلێ بەداخەوەم بۆمەرگی وەک مرۆڤێک"، ئەگەر چی بەھەموو تەمەنی دکتۆر فرسەت من مەرحەبایەکم لێنەکردوە بۆیە بەپێویستی دەزانم ببمەبەرگریکاری مەرگی دکتۆر، چونکە ئەو پیاوەم بەلاوە گرنگ بوو بۆ دەنگە ئازادەکانی ھەولێر، وەرۆشنبیربوو ئەگەرچی لەناو دونیابینیەکی تەسکی حزبیدا ھەوڵی دەدا کە حزبەکەی بەئازادی و رەخنەگرتن قەڵس نەبێت، ئەوەش دەزانم لەسەردەمی پارێزگاری ئەودا رۆژنامەنوس و چالاکوان دەربەدەربوون لەھەولێر لەسەر ئازادی و رەخنەگرتن، چالاکوان و رۆژنامەنوسەکانیش بۆ ئەوەی ئازادیەکەیان لەدەستنەدەن ھاتونەتە سلێمانی بەڵام من ئەوی پێ تۆمەتبار ناکەم، ھەروەھا لەسەردەمی ئەودا بیرمان ناچێتەوە چەند پاسەوانێکی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی بارزانی دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر منداڵێک کەباوکەکەی پێشمەرگەی یەکێتی بوو.
بۆئەوەی زیاتر ئەو گومانە برەوێنمەوە کەلەسەر بنەمای رق نانوسم دەپرسم ، بۆ کاتێک دەستدرێژی کارانی سەر منداڵەکە ئازادکران، فرسەت سۆفی بەتورەی لەمیدیاکان وتی من ھیچم نیە بیڵێم!
نایشارمەوە لەلای من پارتی سەد فرسەتی دەوێت تا قەناعەتی لەلادروستبێت کە ئازادی و رەخنەگرتن ناکوژرێت ناخنکێنرێت نامرێت، وەبنەمای سیاسیش لەسەر بوخزو رق و تۆڵە بنیات نانرێت ، بۆیە ئەسڵی کاک فرسەت دیاربوو کە رەوتی ئەمنی و دەزگاکانی ئاسایشی ھەولێری بەدڵ نەبوو بۆیە کەوتبوە کێشەو ناکۆکی ئەبەدی لەگەڵیان وەک پارێزگارێکیش چەندین بەڵگەی کەوتۆتە بەردەست بەتایبەتی لەوکەیسەدا، ئەوەش ھۆکارو ئەو گومانەیە کەدەپرسم : ئایە فرسەت سۆفی بەراستی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشتی؟بۆ ھیچ جۆرە لێدوانێکی نەداوە لەکاتی توش بوون بەڤایرۆسەکە؟
لەراستیدا لەناو حزبێک بەم چەشنەی پارتی و دووجەمسەری ململانێی وەک ( نێچێر و مەسرور) ھەر ئەم دڵتەنگییەیی لێدەوەشێتەوە ھەر ئەم گومانە دروستدەکات، ئاخەر لەکوێی دونیادا ھەیە پارێزگاری پایتەختێک بەم ڤایرۆسە بمرێت و لێدوانێک یان وتەیەکی نەبێت لەکاتی توش بونی! بائەوە گومانبێت تا شتێکمان بۆ روون دەبێتەوە، تا ئەوکاتەی قەناعەت لای ئێمە دروستدەکەن، کە بەراستی مەرگی فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر ھۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنابوو، ئەوکات ئێمەش دەڵێین کۆرۆنا بوو.
بەکورتی دکتۆر وەک خۆی وەک بونەوەرێک کەلە جەوھەریدا دەبینرا خاوەن مرۆڤێکی قسەکار بوو ئارەزوی لەبەرگری مرۆڤ دەکرد بروام وایە لەرێگەی ئەو پۆستە لەکەسایەتی درا، چونکە وەرگرتنی ئەو پۆستە لەناو ئەو حزبەدا بوە ھۆکاری دردۆنگی، ئاخەر بونیەتی خۆی پیاوێکی قسەکار و سادەو خۆنەیست بوو، بەداخەوەم ئەوەیە کەدەڵێین: (لەھەر شتێک ھەم باشە ھەم خراپە ھەیە) دەی شتی باشیش لەنا خراپدا جێی نابێتەوە، دکتۆر باشەکەیان بوو لەناو ئەو ھەموو خراپەدا کەئێستا دەژین و قورگمان دەگرن!.