Draw Media

بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دی چی بكرێت 

بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دی چی بكرێت 

2020-11-19 19:33:08


له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
سه‌ره‌تا :
كێشه‌ی كه‌ركوك كێشه‌یه‌ك نیه‌ له‌ ناكاوداو له‌ 2003ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردبێت وه‌ك هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت وانیشانی بده‌ن ، كێشه‌كه‌ كێشه‌ی سه‌ره‌تای دروست بوونی عیراق و سه‌رده‌می پاشایه‌تیشه‌ ، شه‌ڕه‌ نوسین و قسه‌كانی مه‌جید یاقوبی و محه‌مه‌د جاف و مه‌سه‌له‌ی دانانی دایه‌ره‌ی مه‌عاریف له‌ كه‌ركوك و زۆر بابه‌تی دیكه‌ هی  قۆناغی پاشایه‌تین ، دواتریش له‌ سه‌رده‌می كۆماری و دوای سه‌رده‌می سه‌دام ، پرسی عه‌ره‌باندن، تاراندن و به‌عساندن و ئه‌نفال و تادوای كێشه‌كانی زۆر قوڵتر كردوه‌ .
چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه‌ :
یه‌كه‌م :  به‌ گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 و كار كردنه‌ به‌ ده‌ستوری 2005 و رێگه‌ نه‌دانه‌ به‌ ده‌ستوه‌رنه‌دانی توركیاو وڵاتانی دیكه‌ .
دوه‌م : پرس و راوێژه‌ له‌ گه‌ڵ نوێنه‌ری  سكۆتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگروه‌كان بلاسخارت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌چاره‌سه‌ریه‌كه‌ی ستیڤان دیمستۆرا به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كان رازی بكات .
سێیه‌م : بیركردنه‌وه‌و دیراسه‌كردن و كنه‌ی دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیه‌ به‌ پێی ماده‌كانی " 1، 116، 119 " له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ، ئه‌م بابه‌ته‌ تا ئێستا چه‌ندین نوسین و پڕۆژه‌ی له‌ باره‌وه‌ نوسراوه‌و ئێستاش گروپێك كاری له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن .
چواره‌م : بایه‌خدان به‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی گشتی و پرسی پێشخستنی شارو خزمه‌تگوزاری و پاك و خاوێنی  له‌ سه‌ر حسابی نه‌وتی كه‌ركوك .
ئه‌م چوار خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كرێت هه‌مووی بخرێته‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندن و باشترینه‌كه‌یان ، كه‌ ده‌كرێت كۆده‌نگی له‌ سه‌ر دروست بكرێت بخرێته‌ پێشه‌وه‌و ئه‌وانی تریش به‌ دوای یه‌كدا كار یان له‌ سه‌ر بكرێت .
پاراستنی كه‌ركوك :
كه‌ركوك پێویستی به‌وه‌یه‌ هێزێكی هاوبه‌شی نانه‌ته‌وه‌یی " نا ناسیونالیزمی كوێرانه‌"ی بۆ دروست بكرێت له‌ كوردو عه‌ره‌ب و توركمان ، هێزه‌كه‌ به‌و جۆره‌ په‌روه‌رده‌ كرابێت كه‌ بیری ناسیونالیزمانه‌ی كوێر بین نه‌خاته‌ سه‌رو بیری مرۆییانه‌و كه‌ركوكیانه‌وه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ ده‌كرێت داوای مه‌شق و راهێنان له‌ هاوپه‌یمانان ، به‌ تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا یان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا بكرێت ، به‌ باوه‌ڕی من هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ كار بكه‌ن .
ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌ینوسین زۆر به‌كورتی بیر كردنه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌رچون له‌و بارو دۆخه‌ی كه‌ركوكی تیایه‌ ، به‌ تایبه‌ت كه‌ركوكێك كه‌ ئێستا كێشه‌ی :
یه‌كه‌م: دڕدۆنگی نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كان خه‌راپه‌ .
دوه‌م : خزمه‌تگوزاری و پاككردنه‌وه‌ی شار ، گۆڕستانه‌كان " گۆڕستانی موسه‌ڵا به‌ نمونه‌ " گه‌ڕه‌كه‌كاله‌و په‌ڕی خه‌راپیدایه‌ .
سێیه‌م : كێشه‌ی كاره‌با هه‌یه‌و چاره‌ سه‌ر نه‌كراوه‌ .
چواره‌م : زیاده‌ڕۆی هه‌یه‌و زۆر به‌ نه‌شیاوی شار زیاد ده‌كات .
ئه‌مانه‌ش هه‌موو پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ .
پرسی نه‌وت و پاڵاوگه‌ : 
كاتی خۆی فاروقی مه‌لا مسته‌فا له‌ هه‌وڵی دانانی پڕۆژه‌ی پاڵاوگه‌یه‌كی گرنگا بوو بۆ كه‌ركوك ، زۆربه‌ی كاره‌ قانونیه‌كانی ته‌واو كرد ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ زندو بكرێته‌وه‌و كاری له‌ سه‌ر بكرێت ، بڕوام وایه‌ ده‌كرێت به‌ دوای ئه‌ودا پاڵاوگه‌كه‌ زۆر به‌رپرسیاره‌تی دیكه‌ی سه‌وز كردنی ژینگه‌ ، پاك و خاوێنی ، ریسایكلین و هه‌تادوای بگرێته‌ ئه‌ستۆ .
سه‌باره‌ت هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین نوسراو و پڕۆژه‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ :
1-    پڕۆژه‌یه‌كی دكتۆر تارق عه‌بدولحافز زوبه‌یدی 
2-    پڕۆژه‌كه‌ی عه‌لی مه‌هدی كه‌ پڕۆژه‌ی به‌ره‌ی توركمانیشه‌ 
3-    پڕۆژه‌یه‌كی عه‌باس به‌ یاتی 
4-    هه‌روه‌ها محه‌مه‌د به‌یاتی و نوسه‌ری ئه‌م كورته‌ نوسینه‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌یان هه‌بووه‌ ، ئێستاش گروپێك به‌ ناوی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك كار ده‌كه‌ن 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand