سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کاتی یەکلایی کردنەوەی هەموو شتە

بڵاوکراوەتەوە لە : 16 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سیروان گەردی


ئیتر پێویستە بۆ ژیانی هاوڵاتیان و مووچە حکومەتی هەرێم پشت بە ناوخۆ ببەستێت رێگاکانیش ئاسانن :

♦ دەستی ئەو کۆمپانیایانە ببڕدرێت کە داهاتیان زیاترە لە حکومەت لە ناو کەرتی گشتی .
♦ داهاتی نەوت کە ٤٦٪ بۆ کۆمپانیاکانە پێداچوونەی پێبکات و رێگای یاسایی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەم مەبەستە.

چونکە ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روویدا هەڵوێستی سەرکرایەتی سوننە و شیعە و شەقامی عێراقیشە ، بۆ دانوساندن جگە لە کات بە فیرۆدان هیچیتر نیە بۆیە نابێت دووبارە کورد روو لە بەغدا بکاتەوە.

ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش خۆی لە خۆیدا پڕە لە کێشە ، پارتی و یەکێتی دەبێت روون بێت لایان چییان لە یەکتر دەوێ ؟ جا گرنگە کار لە سەر خاڵە هاوبەشەکان بکەن ، نەوەک دووبارە پارتی دانیشتن تەنها لە گەڵ بەشێکی یەکێتی بکات ، چونکە ئەمە خۆی سەرەتا و کۆتایی هەموو کێشەکانی نێو هەرێمی کوردستانە .

ئەوەندە کێشەکان لە هەرێم بە کەسی کراوە وایکردووە کاریگەری لە سەر تەواوی پڕۆسەی حکومڕانی هەرێم و تەنانەت کێشەی نێوان هەرێم و بەغداش هەبێت .

بۆیە ئەوەی دەگوزەڕێت لە بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان تایبەت نیە بە حزبێک بەڵکو دژی هەموو هەرێمی کوردستانە کەچی ئێمە خۆمان لە هەرێم کردوومانە بە کێشەی تەنها حزبێک ، لێرەوە دەبێت روون بێت لامان هەموو داهاتیش تەسلیم بە بەغدا بکەین دڵنیابن جگە لە مووچە ئامادەنین وەک هەرێمێکی دەستوری مامەڵەی لەگەڵ بکرێت .

چونکە هەرێمی کوردستان تەنها کاری پێدانی مووچە نیە ، ئەی خزمەتگوزاری و پەڕەپێدان و ئاوەدانکردنەوە ، بۆیە بەرێوەبردنی حکومەت تەنها مووچە نیە ، ئەوانەی تەنها هەرێمی کوردستان لە مووچە دەبینەوە ئەوە دەگەرێتەوە بۆ کێشە ناوخۆی سیاسی چونکە ئەوانەی وا بیر دەکەنەوە چونکە دەنگی ئەو حزبانەن کە کێشەیان هەیە .

ئێستاش لە ناوخۆ لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان دەبێت یەکلایی بێتەوە ناکرێت لە حکومەت بن و لە بەغدا و لەئاستی سەرکردایەتیش ئۆپۆزسیۆن بن ، بۆئەمەش بە روون و رەوان سێ رێگا هەیە :

♦ کشانەوە لە حکومەت و ئۆپۆزسیۆن بوون تا هەڵبژاردنی داهاتوو.
♦هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی و دۆزینەوەی رێگا چاڕەیەک بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان .
♦دوو ئیدارەیی و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و گەڕانەوە بۆ پێش یەکگرتنی ئیدارەی هەولێر و سلێمانی .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!