پارتی و یه‌كێتیی و پۆپۆلیسته‌كان
2020-11-13 21:35:43
سەرتیپ وەیسی
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، یه‌كێتیی و پارتی و چه‌ند رۆڵیان هه‌بوو له نه‌هێشتنی متمانه‌ی هه‌رێمی كوردستان لای حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆ كانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ( پۆپۆلیسته‌كان)، كه به گروپی پانزده ناسراون، ئه‌وانیش زۆر له‌وه زیاتره بێ متمانه‌یه‌كه‌یان گه‌وره‌تر كرد، ته‌نانه‌ت هی ئه‌وان گه‌یشتۆته شه‌قامی عێراقیش، به‌ڵام دواجار ده‌ره‌نجامی كاری هه‌ردوو گروپه‌كه بڕینی قوت و موچه‌ی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
گروپی په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دزه و له‌و لاشه‌وه ده‌لێن ده‌بێ فه‌رمانبه‌ر موچه و شایسته داراییه‌كانی خۆی وه‌رگرێت، باشه مادام دزن حكومه‌تی به‌غدا بۆچی پاره بداته ئه‌و دزانه ؟!
ئێستا ئێوه چۆن له نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم دزه و كه‌چی داواش ده‌كه‌ن پاره بنێردرێت ؟
له یاسای قه‌رز ئێوه چۆن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانن ؟
ئه‌گه‌ر یاساكه غه‌دری تێدابووایه، ده‌بوایه روونیبكه‌نه‌وه بۆچی ده‌نگی پێناده‌ن ؟
ئه‌گه‌ر یاساكه باشه ئه‌ی بۆچی ده‌نگتان پێنه‌دا و به‌رگریتان له پارتی و یه‌كێتیی كرد؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی باشه، ئه‌ی بۆچی هاووڵاتیان بوونه‌ته قوربانی وه‌ك ئێوه باسی ده‌كه‌ن ؟ ده‌بێ بڵێن یاساكه باشه و هاووڵاتیان نه‌بوونه‌ته قوربانی.
ئێوه له گوتاره‌كانی نێو هۆڵی په‌رله‌مان باسی حكومه‌تێكی دز ده‌كه‌ن، به‌ڵام چۆن ئه‌وه له شیعه و سونه ده‌گه‌یه‌نی كه حكومه‌ت شتێكه و میلله‌ت شتێكی دیكه ؟!!
باشه ئێوه ده‌زانن ئه‌گه‌ر لای شیعه و سونه هه‌ر بڵێن حكومه‌ت دزه، به‌ڵام خۆ دواجار ئه‌وان سه‌یری مافی هاووڵاتیان ناكه‌ن، به‌ڵكو هه‌رێم وه‌ك نه ته‌وه و حكومه‌ت ده‌بینن ؟
ئه‌گه‌ر كێشه‌كه حكومه‌تی هه‌رێمه ده‌بێ شه‌ڕه‌كه لێره بكرێت، نه‌ك له به‌غدا؟!
له‌و یاسایه‌دا دوو به‌ره هه‌یه، پارتی و یه‌كێـیی ده‌ڵێن غه‌در كراوه و ئه‌وان گوتاریان روونه كه غه‌در و نا حه‌قی كراوه ؟ به‌ڵام ئێوه پێتانوایه ئه‌و یاسایه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه ئه‌ی بۆچی ده‌نگتان پێنه‌دا ؟ ئه‌گه‌ر واش نییه به فعلی بۆچی ده‌ڵێن حكومه‌تی هه‌رێم خه‌تاباره و به‌غدا خه‌تابار نییه ؟!
ئێوه‌ش وه‌كو یه‌كێتیی و پارتی زه‌ره‌ری گه‌وره‌تان داوه له‌و میلله‌ته، چونكه كاتێك له ناو په‌رله‌مان و له كه‌ناڵه‌كانی عێراق ده‌ڵێن حكومه‌ت دزه، ئه‌ورۆش به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینین كه موچه نه‌ماوه. ئه‌ی بۆچی شانازی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌تان ناكه‌ن ؟ چونكه دواجار ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان ویست هاته‌دی ئه‌ویش نه ناردنی بودجه بوو له لایه‌ن به‌غداوه ؟! مادام ئه‌نجامه‌كه‌ی پاره نه‌دان بوو به هه‌رێم، ده‌بێ ئێستا شانازی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌تان بكه‌ن!!!
هێشتا یاساكه په‌سه‌ند نه‌كرابوو ئێوه وتان دوو موچه دێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یدزێت. مادام موچه ده‌دزرێت لۆ كاره‌سات روویداوه ؟ مادام موچه‌كه ده‌دزرا كارێكی باش بوو كه پاره‌كه نه‌گه‌یشت ! مادام پاره ده‌دزرێت عه‌ره‌به‌كانیش باشیان كرد له‌سه‌ر قسه‌ی ئێوه موچه‌یان نه نارد.
خۆی ئه‌سڵ له‌و بابه‌ته یان ره‌ش یان سپییه، به‌ڵام لێره فره ره‌نگ و فره مه‌وقیف هه‌یه، یان له‌گه‌ڵ یاساكه‌ی و یان له‌گه‌ڵی نیت. یان حكومه‌ت باشه‌و یان دزه ؟ یان له پێناوی حكومه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ی، یان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان؟!
باشه ئه‌گه‌ر یاساكه ئه‌و بڕگه‌ی 320 ملیاره‌كه‌ی تێدابووایه ، خۆ ئێوه‌ش وه‌كو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتیی ده‌تانكرده ده‌ستكه‌وتی خۆتان ؟!