سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆچی جیهان دژی ترامپ بوو؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فەرحان جەوهەر 

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا تەنها پەیوەست نییە بەو وڵاتەوە ، بەڵکو جێگای گرنگی هەموو وڵاتانی جیهانە، لەبەرئەوەی ئەمریکا سەرکردایەتی جیهان دەکات ، چوارساڵی سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕامپ کێشەی گەورەی بۆهەموو جیهان دروست کردووە ، لە دیارترین ئەو کێشانەش کشانەوەی لە رێککەوتنی پاریسی تایبەت بە ژینگە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی و رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و داننانی بە قودس وەک پایتەختی ئەبەدی وڵاتی ئیسڕائیل وچارەسەرنەکردنی کێشەی سوریا بوون ، هەروەها گرنگی نەدان بە مافی مرۆڤ و پرسی دیموکراسی لە دەرەوەی وڵاتەکەی و دڵداری کردنی لەگەڵ نەعرەی رەگەزپەرستی لە ناوخۆی وڵاتەکەی و دژایەتی کردنی کوچبەران. 
تێڕامانی تڕامپ بۆهەموو پرسەکان لە ڕوانگەی بازرگانی و ئابورییەوە بوو ، هەروەها سەرکردەیەکی پۆپۆلیستی پلە یەک بوو ، زۆرترین درۆی دەکرد ، گوێی لەوە نەبوو دوای چەند سعاتێک درۆکانی ئاشکرا ببن ، هەروەها دژی نوخبە و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان بوو، چاوی تەنها لە خەڵکی نا وشیارو نەخوێندەوار بوو، دەیزانی چۆن هەست و سۆزیان بجولێنی ، کێشەی فراوانخوازی روسیای نەبوو، بەڵام جەنگی بازرگانی لەگەڵ چین هەڵگیرساند ، ئەوەی بەلایەوە گرنگ نەبوو ڕای خەڵکی دەستەبژێربوو.
وەک مەکینەی پارە دەیڕوانییە هەموو وڵاتان ، ئەوانەشی کە هاوپەیمانی ئەمریکا بوون ، بەتایبەتی وڵاتانی ئەورپا و کەنداوی فارسی هیچ رێزێکی بۆیان نەبوو، جگەلەوەی شارەزای جوگرافیای سیاسی جیهان نەبوو ، حەزیشی لە سەرکردایەتی کردنی جیهان نەدەکرد ، دروشمی یەکەم ئەمریکای هەڵگرتبوو ، هەروەها هیچ رێزیشی لە داو دەزگاکانی وڵاتەکەی نەدەگرت ، هەردوو دامەزراوەی بەرگری و دەرەوەی فەرامۆش کردبوو، لە رێگای تویتەکانییەوە سیاسەتی دەرەوەو ناوەوەی بەڕێوە دەبرد ، هەرچی بەرپرسێک بەمیزاجی خۆی نەبا دەری دەکرد ، بۆیە  بەشێکی دەستە بژێری حزبەکەشی لە هەڵبژاردن دژایەتیان کرد .
تڕامپ وەک وەک سەرۆک کۆتایی هات، بەڵام ئەوەی گرنگه کۆتایی بە ترامپی ( الترامبیە)  بێت و چیدی نەبێتە کەلەپوری سیاسی و نمونەیەک بۆ چاولێکردن ، حاڵەتی ترامپ بە کردەیی سەلمێنرا نمونەیەکی مەترسیدارە ، ئەگەر لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا نەبایە کە خاوەن داوو دەزگای بەهێزە ، هەموو جیهان دووچاری مەترسی دەبوەوە ، هەروەها ئەوەش سەلمێنرا کەسی بازرگان ناتوانێ سیاسیەکی باش بێت ، سیاسەت و بازرگانی دوو دنیای جیاوازن ،  ئەوانەی فێرە پارە ژماردنن ناتوانن بیر لە بەرژەوەندی خەڵکی بکەنەوە ، سیاسەت جگە لە بەرژەوەندی خەڵک شتێکی تر نییە ، ئەوەی سیاسەت لە پێناو بەرژەوەندی خەڵک ناکات ، رۆژێک دێت هەر دەشکێت .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!