بایـدن بەرەو کۆشکی سپی!
2020-11-07 10:47:46
کارۆخ خۆشناو
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بێت، دەتوانین بڵێین (جۆ بایدن) سەرۆکی ژمارە (46)ی ئەمریکایە، بابزانین (جۆ بایدن) کێیە؟
(جۆ بایدن) ناوی تەواوی (جۆزیف رۆبینێت بایدن جۆنیۆر)ە کاندیدی پارتی دیموکرات و رکابەری سەرسەختی (دۆناڵد ترەمپ) بوو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئه‌مه‌ریكا کە لە رۆژی سێ شەممە رێکكەوتی (3/11/2020) بەڕێوەچوو، بایدن لە رێکەوتی (1942/11/20) لە شاری سکڕانتنی ویلایەتی پێنسلڤانیا لەدایک بووە، من چوار ساڵ لە شاری سکڕانتن ژیاوم و خوێندنی ماستەرم لە (زانکۆی مێری وود)ی ئەم شارەدا تەواو کردووە، زۆرینەی رەهای خەڵکی سکڕانتن (جۆ بایدن)یان خۆش دەوێت و لە هەر کەسێکیان بپرسیت باس لە زیرەکی و مرۆڤدۆستی و لیبڕاڵی و ئازادیخوازی ئەوت بۆ دەکەن، بایدن دکتۆرای لە یاسادا هەیە و ماوەی (47) ساڵ خزمەتی سێکتەری گشتی ئه‌مه‌ریكای کردووە، بەجۆرێک بۆ ماوەی (36) ساڵ سیناتۆر بووە بۆ ویلایەتی دیڵاوەر، هەروەها ماوەی (8) ساڵیش جێگری سەرۆک باراک ئۆباما بووە، جۆ بایدن لە ئێستادا تەمەنی (77) ساڵە و ئەگەر بتوانێت لەم هەڵبژارنەدا سەرکەوتن بەدەست بێنێت و دۆناڵد تره‌مپ ببەزێنێت، ئەوا دەبێتە (46)مین سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا و بەتەمەنترین سەرۆکی هەڵبژێردراو لە مێژووی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكادا.
(جۆ بایدن) شارەزاترین کارەکتەری سیاسی ئه‌مه‌ریكایە بەرامبەر بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و دۆزی کورد بەتایبەتی، جەنابی کاک (مەسعود بارزانی) له تازه‌ترین كتێبیدا بەناونیشانی (بۆ مێژوو) ئاماژه به خاڵێکی گرنگ دەکات، كه بایدن له ئه‌مریكا پێی گوتووە "له‌سه‌رده‌می من و تۆدا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بینین"
بایدن ماوەیەکی زۆر بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەتی پیران (سێنات) بووە، جگە لەوەی لە سەردەمی ئۆبامادا بۆ دوو خول جێگری سەرۆک و بەرپرسی دۆسیەی عێراق بووە لە کۆشکی سپی، لەو ماوەیەدا زیاتر لە (24) جار سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و کوردستانی کردووە (چ وەک سیناتۆر یان وەک جێگری سەرۆک)، جۆ بایدن یەکێک بووە لە سیناتۆرە دەگمەنەکانی پارتی دیموکرات کە پشتگیری (بۆشی کوڕ)ی کرد بۆ روخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی (2003) هەروەها خاوەنی پڕۆژەی دابەشکردنی عێراقە بۆ سێ هەرێم و یەکێک لە هەڵوێستە مێژوویەکانی (بایدن) بەرامبەر بەکورد ئەوکاتە بوو کە گوتی "بەتەنها شاخەکان هاوڕێی کورد نین بەڵکو ئێمەش هاوڕێی کوردین".
ئەمڕۆ نزیکەی ساڵێک و مانگێک تێپەڕ دەبێت بەسەر داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە، ئەویش دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان (تره‌مپ و ئه‌ردۆغان) بوو کاتێک تره‌مپ گڵۆپی سەوزی بۆ ئه‌ردۆغان هەڵکرد تاکو پڕۆسەی داگیرکارییەکە ئەنجام بدات، بەڵام ئەم هەڵوێستەی تره‌مپ هەردوو پارتەکەی ئه‌مه‌ریكا و کۆنگرێس و میدیا و شەقامی ئه‌مه‌ریكای تووڕە کرد و ئەم هەڵوێستەی تره‌مپ شەرمەزارکرا، لەبەرامبەردا جۆ بایدن گوتی "ئێمە هەرگیز وەک تره‌مپ پشت لەکورد ناکەین".
پێگەی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكایە زۆر گرنگە لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەدا، چونکە بە گوێرەی ماددەی دووی دەستوری ئه‌مه‌ریكا (سنوری دەسەڵاتی سەرۆک) زۆر فراوانە، واتە بە گۆڕانی سەرۆک سیاسەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكاش دەگۆڕێت، چونکە سەرۆک دەسەڵاتی ڕەهای ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی دەرەوەی هەیە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت بە گۆڕانی سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا هاوکێشەی (باڵانسی هێز) لەم ناوچەیە بگۆڕێت، بەتایبەت لە نێوان هەردوو جەمسەری (شیعە و سووننە)دا، بە جۆرێک ئەگەر (بایدن و دیموکراتەکان) سەر بکەون ئەوا چاوەڕواندەکرێت ئێران گەشە بکات و رێکكەوتنی ئەتۆمی (5+1) زیندووبکرێتەوە، لەبەرامبەردا چاوەڕواندەکرێت تورکیا پاشەکشە بکات، چونکە پەلکێشیەکانی تورکیا بۆ (سووریا و لیبیا و هەرێمی کوردستان) بایدنی تەواو نیگەران کردووە، وەک لە چاوپێکەوتنی بایدن لەگەڵ (نيويورك تايمز New York Times)دا رایگەیاند "ئەگەر ببم بە سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا، هاوکاری ئۆپۆزیسیونی تورکیا دەکەم بۆ رووخاندنی دیکتاتۆر ئه‌ردۆغان"
لە ئێستاشدا کە جۆ بایدن به‌ره‌و كۆشكی سپی به‌ڕێوەیە، گومان له‌وه‌دا نییه به چوونی بایدن هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ش ده‌گۆڕێن، ئه‌و هه‌ژمون و په‌لهاویشتنانه‌ی توركیا بۆ باشور و رۆژئاوای كوردستان و بۆ لیبیا و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له شه‌ڕی ئەزربێجان-ئه‌رمینیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ئه‌وروپا و ده‌رودراوسێكانی، به‌هۆی په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كانی نێوان ئه‌ردۆگان و ترامپه‌وه بوو، چاوپۆشی ئه‌مریكا له شه‌ڕفرۆشتنه‌كانی توركیا له‌به‌ر بڕیاره تاكڕه‌وییه‌كانی ترامپ بوو، به هاتنی بایدن زۆرشت پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه.
ئه‌و گوشارانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران ره‌نگه ئاقارێكی تر بگرن و ئێران به هێزێكی كاریگه‌رتره‌وه بهێننه‌وه ناو هاوكێشه‌كان، پێویسته ئه‌مانه له‌به‌رچاو بگیرێن و چاوه‌ڕێ بكه‌ین، ره‌نگه زۆر رووداو به قازانجی کورد وەربچەرخێنەوە.
شایەنی باسە دوای رێکەوتنی (سایکس بیکۆ) لە ساڵی (1916) خاکی کوردستان دابەشکرا بەسەر هەرچوار وڵاتی (عێراق-ئێران-تورکیا-سوریا)، تاکو ئێستاش ئه‌مه‌ریكا لە چوارچێوەی ئەم وڵاتە داگیرکەرانەدا مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد دەکات، بۆیە چاوڕێ ناکرێت (بایدن) بەیەک چاو سەیری دۆزی کورد بکات لە هەرچوار پارچە، چونکە هەڵبژاردنی (بایدن) ئەگەری هەیە لە بەرژەوەندی پارچەیەک بێت و لە بەرژەوەندی پارچەیەکی تر نەبێت، بۆ نموونە لە بەرژەوەندی کوردانی باکوور و ڕۆژئاوایە کە (بایدن) هەڵبژێردرێت، بەڵام لەبەرژەوەندی کوردانی رۆژهەڵات نییە کە (بایدن) هەڵبژێردرێت، چونکە ئەگەری هەیە بایدن سزاکان لەسەر ئێران هەڵگرێت و رێكکەوتنی ئەتۆمی کارا بکاتەوە، لەم حاڵەتەشدا ئێران زیندوو دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین (بایدن) شارەزاتر و ئاشناترە بە دۆزی کورد، بەڵام دەبێت ئەو حەقیقەتە بزانین کەوا هەمیشە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئه‌مه‌ریكا (پێودانگ)ی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا.
*سەرۆکی ئینستیتوتی توێژینەوەی (ئەمریکی-کوردی)ٚٚ