سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوت بەرامبەر خزمەتگوزاری

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەركۆ یونس
نرخی نەوت بەهۆی دەرئەنجامەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نزمترین ئاست دابەزی و ئابوری ودارایی ئەو وڵاتانەی كە نەوت پێكهێنەری بودجەو داهاتی نەتەوەییانە تووشی گەورەترین مەترسی بوونەوەو وڵاتێكی وەك عێراق لەدوو مانگی ڕابردوودا نەیتوانی لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بدات و ناچار پەنای بردووەتە بەر قەرزكردن.
ئابوری عێراق بەهۆی دەرهاویشتەكانی كۆرۆناو سنورداركردنی هەناردەی نەوت لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپێك پڵەسەوە توانای دارایی كەمی كردوە و لەئێستادا سەرەڕای نەبوونی یاسای بودجەو حكومەت داوای قەرزی زیاتر لە پەرلەمان دەكات.
لەلایەكی ترەوە بەهۆی زۆری خەرجیەكانی حكومیەوە بەگشتی و خەرجی بەگەڕ بەتایبەتی كەمانگانە تەنها بۆ مووچە پێویستی بەنزیكەی (5) ترلیۆن و چوار سەد ملیار دینار هەیە .
حكومەتی عێراقی بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ هەریەكە لە ئەردەن و میسر چەندین ڕێكەوتنیان ئیمزا كردوە لە بوارەكانی ووزە و خزمەتگوزاری وبازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان كە تێدا عێراق نەوت دابین دەكات بۆ ئەردەن و میسر بەنرخێكی ڕەمزی و لەبەرامبەردا هەریەكە لەو وڵاتانە خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن بە عێراق.
لەیەكێك لەبەندەكانی رێكەوتنەكەدا هاتووە پێویستە عێراق هێڵی بۆری نەوت بۆ ئەردەن ڕابكێشێت و نەوتی پێویست بۆ ناوخۆی ئەردەن بەنرخی گونجاو دابین دەكات كەنزیكەی (150)هەزار بەرمیل ڕۆژانە بۆ پاڵاوگەی (زەرقا‌و) و پاشان ئەگەر پێویست بێت لەو هێڵەوە عێراق دەتوانێت نەوتەكەی هەناردەی بازاڕەكانی تر بكات لە سنورەكانی ئەو وڵاتەوە و لەئایندەدا نەوت لەو هێڵەوە بگاتە میسر.
لەحاڵەتی ئاسایدا و بۆ جێ بەجێكردنی ئەم پرۆژەیە پێوستی بە (3 بۆ 5) ساڵ هەیە و بەتێچوونی زیاتر لە (8) ملیار دۆلار.
یەكێك لەسوودەكانی ئەم هێڵە نەوتیە ئەوەیە كە عێراق سەرچاوەی هەناردەكردنی دەبێت بە سێ سەرچاوە لەهەر حاڵەتێكی ناسەقامگیری سیاسی نێوان عێراق و توركیا ئەمە دەبێتە جێگرەوەی هێڵی بوری نەوتی جیهان و دەریای ناوەڕاست.
لەلایەكی ترەوە میسر پێویستی بە نەوتی هاوردەكراو هەیە بۆ پێویستی ناوخۆ و كەرتی پیشەسازی دەتوانێت لەڕێگەی (عەقەبە)وە كەئاسان و خێراتر دەبێت وەك سەرچاوەكانی تری هاوردەكردن، دەتوانن لەئایندەدا وێستگەی پاڵاوتنی نەوت دابمەرزێنن ئەمەش بەهایەكی بەرزی زێدە دەخاتە سەر ئابوری هەردوو وڵات و دەرفەتی هەلی كاری نوێ و پاڵپشتێكە بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئابوری میسر.
یەكێكی تر لە بەندەكانی ئەم ڕێكەوتنە ڕاكێشانی هێڵی كارەبایە لەنێوان هەرسێ وڵاتدا و زیاتر لەم لایەنەوە خواستی عێراق لە كارەبا دابین بكرێت و لەكاتی پێویستیدا ئاڵوگۆڕ بكرێت.
شایانی باسە ئەم ڕێكەوتنە كەرتەكانی تری ئابوری و خزمەتگوزاری پەروەردە و كشتوكاڵ و بازرگانی و پیشەسازییش دەگرێتەوە.
لەبواری پەروەردە دەرفەتی هاریكاری هاوبەش لەلایەنی دابینكردنی كتێبخانەی دیجیتاڵی و پێشخستنی تاقیكردنەوەی ئەلیكترۆنی لەنێوان هەر سێ وڵاتدا خراوەتە ڕوو.
لەبواری كەرتی كشتوكاڵدا هەندێ پێشنیاری هاوكاری جیاواز پێشیناز كراوە لەوانە پرۆژەی تۆوی كشتوكاڵی و ئاڵوگۆری  شێوازەكانی هاوكاری جوتیاران.
لەلایەنی كەرتی بازرگانی و پیشەسازییەوە دەرفەتی هاریكاری و پشتیوانی گرنگ هەیە لەلایەنی بازرگانی جۆراوجۆر  و ئاڵوگۆری شمەك و كاڵاو دامەزراندنی وێستگەی جیاكاری و لەقوتونانی بەرهەمەكشتوكاڵییەكان و هاوكاری لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەكانی تردا.
هەموو ئەم هەنگاوانەی عێراق بۆ دەربازبوونە لە ئابوری تاكجەمسەری نەوت و هەوڵدانە بۆ كردنەوە و دۆزینەوەی سەرچاوەی تری داهات و بەدەستهێنانی پاڵپشتی سیاسی و هەرێمایەتی بۆ حكومەتەكەی كازمی ئەژمار دەكرێت و هەوڵدانێكی عەرەبییانەیە بۆ خۆ دوور خستنەوە لە هەیمەنەی ئابوری وسیاسی ئێران.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم ڕێكەوتنە گرنگی نەدانە بە بەرهەمی ناوخۆی عێراق و لەكاتێكدا بەپێی ڕێكەوتنەكە عێراق باجی گومرگی لەسەر نزیكەی (371) كاڵای ئەردەنی لادەبات لەكاتێكدا ئەردەن تەنها (80) جۆر كاڵا بەرهەم دەهێنێت ئەمەش مانای تێكەڵكردنی كاڵای بیانی دێت لەگەڵ كاڵای ئەردەنی و لەبەرژەوەندی بازرگانەكانی ئەو وڵاتەیە و لەزیانی ئابوری عێراقە..
ئەمە لەكاتێكدا نزیكەی (5) ملیۆن دەستی كار لەعێراقدا بەدەست بێكارییەوە دەناڵێنن و ڕێژەی بێكاری بۆ (40%) بەرزبووەتەوە و ڕێژەی (31.7%) دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژارییەوەن!
هەروەها بەپێی بەندەكانی ڕێكەوتنەكە ڕێگە دەدرێت بە كرێكارانی میسری بچنە ناو بازاڕەكانی عێراقەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی كرێی كرێكار لەناوخۆی عێراق و چونكە كرێكاری میسری ئامادەن بەنیوەی كرێی ڕۆژانە كار بكەن.
ئەوەی تێبینی دەكرێت عێراق بەم بارودۆخە خراپەی ئابوری و داراییەوە لەوانەیە نەتوانێت ناوەڕۆكی ئەم ڕێكەوتنە سێقۆڵییە جێ بەجێ بكات و چونكە نەپارەی پێویستی لەبەردەستایە و نە ژینگەی سیاسی ناوخۆیی عێراق لەبارە بۆ ئەم پرۆژەیە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە عێراق نزیكەی (125) ملیار دۆلار قەرزاری ناوخۆ  ودەرەكییە و هێشتا داوای ڕێگەپێدانی بڕی (41) ترلیۆن دینار قەرزی تر دەكات بۆ پێدانی مووچە و خەرجییە پێویستیەكانیان.!!
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!