سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەردەمی ترامپ و کۆڵانە داخراوەکانی سیاسەت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا رەشید 

دۆناڵد ترامپ وەک بازرگانێکی تا رادەیەکی زۆر وەک باس کراوە بێ مۆراڵ وەلی سەرمایە کۆکەرەوە ، ئەمە خاڵی بەهێزی ئەم کەسایەتیە بوو ، کاتی ئەزمەی مالی ساڵی ٢٠٠٧ ، توانی زاڵ بێت بەسەر زۆر  روداوی سیاسیداو ، وەک سیاسیەکی ( ئەتوار سەیر ) هەڵتۆقی ، هەڵبەتە وەک خۆی باسی خۆی دەکات ، ئەو بابایەکی بازرگانەو سیاسەت بە هاوکێشە بازاڕیەکان گرێ دەدات ، 
هەتا ئێرە رەنگە بۆ هەم ئەمەریکاو هەم جیهانیش زۆر باس نەبووبێت ، ئەمما لەو کاتەوەی کە هەڵکشا بەرەو ژور و توانی  بە هیمەت و بە قیمەت ، هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦  بەرامبەر هیلاری کلنتۆن بباتەوە ، جیهانی توشی شۆک کرد ، شۆکێک کە ناو نرا  ( کۆڵانە داخراوەکانی سیاسەت ) 
ترامپ سەرەتا پەلاماری مەکسیکی داو هەرەشەی دروست کردنی دیواری سەر سنوری نێوانیان کرد ، بەمە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکاو مەکسیک کەوتە کۆڵانێکی داخراوەوە ، 
ترامپ لە بەرامبەر دەوڵەتی چین  ، لە زۆر شوێن پشتێنی بۆ روسیا شل کردەوە ، تا وەک باس دەکرێ  ئەم پەتای کۆرۆنایەی لێ کەوتەوە جیهانی خستۆتە کۆڵانێکی داخراوەوە .
ترامپ بە هەڵوەشاندنەوەی ئیتفاقە ئەتۆمیەکەی کۆتایی سەردەمی باراک ئۆباما لەگەڵ ئێران ، هەتا ئێستە ململانێێ ئیران و ئەمەریکا لە کۆڵانێکی داخراودایە 
تارامپ ، بە ئیتفاقی ئاشیتی لەگەڵ کۆریای باکور و بە جێ نەهێنانی هیچ  مەرجێکی کۆریا ، هەتا ئێستە ئەو مەلەفە لە کۆڵانێکی داخراودایە ، 
ترامپ پەیوەندی دیبلۆماسی و تیجاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەڵمانیا تێک داو ، هەتا ئێستە زۆر کاری هەم سیاسی هەم بازرگانی نێوان ئەڵمنیاو ئەمەریکا  لە کۆڵانێکی داخراودایە 
ترامپ  سەبارەت بە جەنگ دژی تیرۆر  لە سوریاو رۆژهەڵات  ،  لە پڕ پشتی لە هێزە کوردیەکان کردو لەگەڵ ئەردۆگان رێک کەوت  ، کە هەتا ئێستە  چارەنوسی عەفرین و بەشی زۆری رۆژئاوای کوردستان و  ناوچە رزگارکراوەکانی سوریا لە داعش لە کۆڵانێێکی داخراودایە 
ترامپ  لەگەڵ دەوڵەتی فەرەنسا بە ئاشکرا  دژەو  لەبەرامبەردا دۆستی ئەردۆگانە چونکە فەرەنسا بە ئاشکرا دژی تیرۆرو سیاسەتی ئەردۆگان وەستاوە ، بۆیە  پەیوەندی نێوانیان لە کۆڵانێکی داخراودایە ،
ئەمانەو پاشەکشێ یەکی زۆر لە سیاسەت و پەیوەندی نێوان دەوڵەتانی ئەوروپاو جیهان و ئەمەریکا  بە ڕونی دیارە کە ئەمەریکا لە زۆر شوێن زیانی بەر کەوتوە وەلی ترامپ بەهۆی پارەداریی و سەرمایەی خۆی  ڕوپۆشی کردوە ، لە ناوخۆی ئەمەریکا  گیانی رەگەز پەرستێتی نێوان رەش پێست و سپی پێست زیندوو کردەوە بە جۆرێ  ئەوە ڕوی دا کە بینرا ، پشتیوانی کردنی لە تیرۆر بۆ تورکیاو سعودیەو قەتەرو  روسیا بەرامبەر سەفقەی تیجاری ، دیارترینیان تیرۆر کرنی رحژنامە نوسی عەرەب خاشوقچی بوو لە تورکیا .
بە گشتی ئەمە سیاسەتی ٤ ساڵی ڕابوردوی ترامپ بوو کە بە ترامپیزم ناسرا ، ئەوەش بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر  توێژی مێدیاکاران و سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا کە بۆ ٤ ساڵی داهاتوو ، کلیلی کردنەوەی ئەم هەموو کۆڵانە داخراوە تەنها لە دەستی خۆیدا ، بروانە قسە و وتارو هەرەشەکانی ترامپ .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!