Draw Media

دیسانەوە کورد کوژی

دیسانەوە کورد کوژی

2020-11-03 20:18:25


ئازاد جۆڵا

هەندێک  لە ڕاگەیاندنەکان و  چەند بڵاوکراوەیەک  دەیسەلمنێ  هەوڵێکی  جدی و نزیک لە ئارادا هەیە  بۆ شەی کورد کوژی و هێناکایەی  ئاڵۆزی و ناسەقامگیری  لە ناوچەکەدا ،
ئەمجارەشیان و هەموو جارەکانیتریش  لەشەڕی کورد بە کورد داگیرکەرانی کوردستان  نەک هەر ڕۆڵیان گیڕاوە  بەڵکو  هەندێکجار  ڕاستەوخۆش هاوکار و بەشداریشیان  کردووە ، 
دیارە  مێژوو  ئەوەی  سەلماندووە هیچ کات داگیرکەرانی کوردستان  خۆشی و ئارامی و پێشکەوتن و یەکدەنگی و یەک هەڵویستی کوردیان نەویستووە و  نایانەوێ ، بۆ هەڵگیرسانی  شەڕیش  لەنێوان کورد دا ،  هەر جارەی بیانوی جوار و جۆر و چەندین سیناریۆی لاوازی بێ بنەما   دروست کراوە ، بەڵام  ئەمجارەیان  ئەگەر نەخاسمە کارێکی وا نەگریس و قێزوەن ڕووبدات   ئەوا  تەنها شەڕی دوولایەنی کوردی  نابێ ، تەنها بەکوشتدانی کوڕان و کچانی کورد نابێ ، تەنها سووتانی ڕەز و باخ و کێڵگەکان نابێ ، بەڵکو  ئەمجارەیان  تێکچوون و پچڕانی  پەیوەندی  نەتەوەییمان دەبێ لە نێوان  پارچەکانی کوردستان ، کوشتن و نەمانی  متمانەی  یەکجارەکی دەبێ  لەنێوان تاک بە تاکی کوردان ، داڕووخانی زیاتری  سەرخان و ژێرخای ئابووری کوردستان دەبێ لە هەموو پارچەکان ،
ناسەقامگیری سیاسی وئەمنی  زیاتر دەهێنێتە ئاراوە ، کێرڤی پێشێلی مافەکانی  مرۆڤ و ئازادی بیروڕا  هەڵدەکشێ ، کوشتن و ڕفاندن و تیرۆر و ئەشکەنجەو ئازار زیاتر دەبێ ،
ئەزموون و دەستکەوتی باشوور  زیاتر لەکەدار و بێ هێز دەبێ ، دیسانەوە دۆستەکانمان نیگەران و دوژمنیشمان دڵخۆش دەبێ ، پرسی ڕەوای کورد  لە پێش چاوی دونیاو جیهان   ڵێڵ ترو بێ بایەخ ترو ناشیرین تر  دەبێ ، دۆست بۆ پرسەکەمان کەمتر و نەیار و  بێ دەنگی جیهان   بۆخۆمان زیاتر دەکەین ، بەدەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و  ناکۆکی زیاتر  لە نێوخۆدا زیاتر و  ئاڵۆزتر دەکەین  ،
لە بەرامبەر بەغداد  و مافەدەستووریەکانمان لاواز و مەلوول بێ هەڵوێست و  پەرش و  بڵاو  دەبین ، بۆیە  دەبێ و  پێویستە  تکاو  هەوڵی  هەموومان  ، دڵسۆزان و دۆستان ،  ئەوەبێ   ڕێگا نەدەین و نەهێڵین  کار لەکار بترازێ و  ئەوەی  خواستی  دوژمانە و  چاوەڕوان دەکرێ  بقەومێ ،  چونکە  ئەگەر  ئەمە  ڕوویدا  نەک هەر خراپ دەبێ  بەڵکو  وێرانکەر  دەبێ  ، لەبەر ئەوەی خەڵک  تاسەر ئێسقان توڕەیەو  چاوەڕوانی خزمەتیگوزاری زیاتر و پێدانی مووچەکەی و تەندروستی  باشتر وئاشتەوایی  نەتەوەیی و نەمانی دڕدۆنگی و یەکهەڵوێستی لایەنەکانە دەکات ، کەچی لە جێگای  ئەمانەو لە دۆخێکی  وا  خراپ و  تووڕەیی خەڵک  شەڕی کورد کوژیشی  بێتە سەر   دڵنیابن لە دۆخێکی ئاوا نەخوازراودا  نەک  هەر جامە پڕەکە  بەسەری دا دەڕژێ   
دوور نیە و ڕەنگە  وەکو  بۆمبێـک  بتەقێ  ......

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand