سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەکەکە لە باکور هیچی پێناکرێ و وازیش لە هەرێم ناهێنێ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی دووەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

فەرحان جەوهەر

پەکەکە هێزێکی کوردییەو چەقی خەباتەکەشی باکوری کوردستانە، هیچ کەسێکی ئازادیخوازیش نە لە کوردو نە لە غەیرە کوردیش نییە ، پەکەکەی پێ حەق تر نەبێ لە دوڵەتی تورک ،  چونکە ئەم دەوڵەتە سادەترین ماف بە میللەتێکی بیست ملیۆنی رەوا نابینێ و بێ بەشی کردوونە لە هەموو مافێک ،  میللەت و ناوچەیەکی هەژارونەخوێندەواری بەسەریەکەوە داناوە ، بەزەبری هێزی ئەمنی و سەربازی بەڕێوەی دەبات ، هەرچەندە بەهاتنی ئاک پارتی بۆ دەسەڵات ، بارودۆخی ئەو ناوچانە باشتربووەو رێگەی داون بە زمانی خۆیان بپەیڤن .

 بەڵام لەم ساڵانەی دوایی ئەردۆگان و حزبەکەی خەریکە لەم مافانە پەشیمان دەبنەوەوهاوپەیمانەتیان لەگەڵ نەتەوەپەرستانی تورک مەهەپە بەستەوە بۆ لێدان لە کوردو پڕۆسەی ئاشتیان وەستاندووە.

تا ئێرە هیچ کێشەمان لەگەڵ پەکەکە نییە،  و زۆریش یارمەتی هەردوولامان لە پەکەکەو دەوڵەتی تورک داوە بۆ گەیشتن بەئاشتی و بڕانەوەی شەڕ، بەڵام دیارە هەردوولا تا ئێستا سوورن لەسەر بەڕێوەبردنی شەڕ، زیاتریش ئەم بابەتە پەیوەستە بە دوڵەت وئەوان ناهێنە ژێر باری ئاشتی ، هۆکارەکەش زیاتر هاوپەیمانەتی ئاک پارتییە لەگەڵ مەهەپەی رەگەزپەرست و ئەوانەی پێیاندەڵێن: گورگە بۆرەکان ، بەهیچ شێوەک حەزلە چارەی کوردووهیچ نەتەوەیەکی تری غەیرە تورک ناکەن.

ئەوخاڵەی ئێمە لەگەڵ پەکەکە کۆناکەتەوە ئەو سیاستە هەڵەیە کە بەرامبەربە هەرێم بەڕێوەی دەبات، پەکەکە سوورە کە خۆی حوکم لەهەرێم بکات ، چەقی خەباتی خۆی کە باکوری کوردستانە جێ هێشتووە ، دەیەوێت بەم سیاسەتە بەلایەنگرانی بڵێت : خەباتی ئێمە بەرهەم دارە ، لەبیری کردووە وادەزانێ خەڵکیش ئەمەی بیرچۆتەوە پەکەکە نەهیچ چاکە و نەهیچ منەتێکی لەسەر هەرێم نییە ، هەربەهۆی هەرێمی کوردستانیشەوە ماوەتەوە و هۆکاری سەرەکیشە لە هاتنی تورکیا بۆناوخاکی هەرێم ، حەزیش دەکات تورکیا هەرێم داگیربکات ، ما دام ناتوانێ حوکمداری لێ بکات ، چونکە لەبەرامبەر هەرێم و حزبەکانیش بەتایبەتی پارتی هەست بە کەماتی و گرێیەکی دەروونی دەکات ،  چونکە ئێمە توانیومانە ئەم بەشەی کوردستان رزگار بکەین و حکومەت دروست بکەین ،  بەڵام پەکەکە نەیتوانیوە نەک گوندێک لە باکور رزگار بکات ، بەڵکو یەک بستی ئەو خاکەشی بەدەستەوە نییە، هەموو ئەو ناوانەی دایناون وەک هەڕێمی میدیا و زاب و هەفتانین وچەندین ناوی عەنیکە تر، خاکی هەرێمە و خەڵکی ئەو گوندانەیان دەرکردوونەو خویان لەسەری دانیشتوون ، لەهەر سەت سەر مەڕو بزنی شوانکارێک پێنج سەر وەردەگرن کە دەکەونە بەردەستیان  ، ئیدی ئەمەیە خەباتی کوردایەتیان لەهەرێم .

ئێستا بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیا ناتوانن لەسەر سنوریش بمێننەوەو هاتوونەتە خوار بۆ ناوجەرگەی هەرێم، ئەوان هەڵدێن و دێنە خواربەمەش دەستی تورکیا زیاتر ڕادەکێشن تا بگاتە ناوجەرگەی شارەکانی هەرێم ، لە کاتێکی واشدا ئەوان زیاتر شۆڕدەبنەوە بۆ ناو خاکی عیراق لەوێشدا لەلایەن حەشدی شەعبی بەهۆی هاوپەیمانەتی هەردوولا لەگەڵ ئێران داڵدەیان دەدەن،  ئەمە ئەجێندای پەکەکەیە لە هەرێم ، ئێستا پرسیاری جەوهەری ئەمەیە ، ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەوەستان دانیشێ و سەیری ئەم یاریەی پەکەکە و تورکیا بکات ، تا ئەو کاتەی هەرێم بەتەواوی نوقمی ئاوەکە بکەن ؟

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!