Draw Media

كوردو فەرەنسا 

كوردو فەرەنسا 

2020-10-27 06:08:29


ئاسۆ عوسمان

بڵاو کردنەوەی یەکەم جاری وێنە کاریکاتێرەکانی پەیامبەری ئیسلام  لەساڵی" ٢٠١٢" لەلایەن رۆژنامەیەکی دانیمارکی گرژییەکی زۆری لەنێو وڵاتانی ئیسلامی وپەنابەرە موسڵمانەکانی رۆژئاوا لێکەوتەوە،  لەووڵاتێکی  وەک نەیجیریا چەند مەسیحیەکی ڕەشپێستیان هێنایە سەرشەقامەکان و لەنێو تایەی ئۆتۆمبیلدا هەر بەزیندووی و بەبەرچاوی خەڵکەوە سوتاندنیان، کاردانەوەکانی ئەوکاتەی جیھانی ئیسلامی دوور بوولەھەموو بنەمایەکی شارستانی وتەنانەت ئاینیش،چون ئاینەکان بەگشتی پەیامی ئاشتی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیانە
دوای چەندین ساڵ بەسەر ئە رووداوانەدا، جارێکیتروێنە کاریکاتێرەکان لەفەرەنسا بەهەمان شێوە کاردانەوەی بەدوای خۆیداهێنا ،سەربرینی مامۆستایەكی فەرەنسی بەشێوەیەكی درندانە لەلایەن توندرەوێكی ئیسلامی و كاردانەوەی شەقامی فەرەنس یدوای رووداوەكە و و لێدوانی سەرۆكی فەرەنسا لەبەرامبەر گرووپە رادیكاڵە ئیسلامیەكان، لەجیهانی ئیسلامی بەشێوەیەك شیوینراوە كەدوورە لەهەموو ئەخلاقیاتێكی دینی و سیاسی ئینسانی....
زانیاری راست مەعریفە بەرهەم دەهێنێت ،زانیاری ناراست و نادروستیش چەواشەو كارەساتی لێدەكەوێتەوە.ئەوشەرەی ئێستا لەنێو فەزای مەجاز دەكرێت لەسەر ئەم بابەتە گوایە سەرۆكی فەرەنسا سوكایەتی بەئاینی ئیسلام وپەیامبەرەكەی كردووە، جگە لەهەژاری مەعریفی وساویلكەی و  سادە گۆیی هیچی دیكە نییە، هێرشی نارەوا بۆسەر قەرەنساو سەرۆكەكەی نیشاندەری ئەوەیە كە گرووپە ئیسلامیە پترۆدۆلارەكان ئەوانەی بەپارەی قەتەرو توركیاو ئێران بەخێودەكرێن زۆر دوورن لە خوێندنەوەی  فیكری و عەقڵانی و جدییەوە
دەمارگیری وتوندرەوەی ئاینی لەنێو گەلانی تورك و عەرەب وفارس مێژوویەكی دێرینی هەیە، بەڵام لەنێو گەلی كوردا دمار گیری و توندرەوی ئاینی بوونی نەبووە، باو باپیرانمان هەمیشە  ئاینی ئیسلامیان سوفیانە وەرگرتووە و ئاینی ئیسلام لایی تاكی كورد پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیان بووە، جوەكان مێژوییەكی دووروو درێژ لەگەڵمان ژیاون ،ئیستاش چەندین ئاینی وەك مەسیحی و شەبەك ،ئێزیدی و كاكەی، لەنێو كوردا بەئاشتیانە دەژین و لەنێوحكومەتی هەرێم و حزبەكانیش جێگاورێگای شیاویان هەیە.
ئەوەی جێگای نیگەرانی و هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەو دژیاتییەی حزبە ئیسلامییەكانە بەرامبەر بەووڵاتێكی وەك فەرەنسا كەمێژوویەكی  دێرینیان هەیە لەبەرگریكردن لەمافەكانی نەتەوەی كورد،
قەرەنسەكان هێڵی دژە فرینیان بۆهەرێمی كوردستان لەنەتەوەیەكگرتووەكان كردە بریار،ئەوكاتەشی داعش پەلاماری هەرێمی كوردستانیدا یەكەمین دەوڵەت بەهانای كوردستانەوە هات فەرەنسا بووجگە لەهاوكاری سەربازیش داوای كۆبوونەوەی یەكێتی ئەورووپایكرد بۆپشتیوانی كردنی كوردستان لەجەنگی دژبەداعشدا، سەرۆكی ئەوكاتی فەرەنساش یەكەم سەرۆكی زلهیزێكی جیهانی  بوو بۆشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان سەردانی هەولێری پایتەختی كرد ،لەدوای ریفراندۆمیش یەكەمین دەوڵەت بوو كاری بۆهەڵگرتنی گەمارۆی سە هەرێمی كوردستانكرد لەوگەلەكۆمەكییەی كەلەسەری بوو.
لەرۆژئاوای كوردستانیش فەرەنسییەكان بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی كوردیانكردووە هیچ كوردێك نابێت
هەڵوێستەكانی فەرەنسا لەبیر بكات لەكاتی داگیركردنی عەفرین لەلایەن تەركیاوە  ،خۆئەگەر فەرەنسیەكان نەبوونایە دەمێك بووسوپای تورك ئەو ئەزموونەی رۆژئاوای لەبەین دەبرد.
ئەم هێرش وپەلاماردانانەی  فەرەنساو سەرۆكەكەی لەلایەن بەشێك لەلایەنگرانی حزبە ئیسلامییەكان
لە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان خزمەت بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و پەیامبەرەكەی ناكات ،بەڵكو ئاوكردنە ئاشی دوژمنانی كوردە، چون ئەوەی ئێستا سەركردایەتی  ئەم شەرەدەكات  بەرامبەر بەفەرنسا توركیا و ئێرانە هەڵبەت بەپشتیوانی داری قەتەر.....
دەبێت ئەو گروو پە ئیسلامیانە بزانن ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت شەری بەرژەوەندییەئابوری و نەتەوەییەكانی ئەم دەوڵتەنایە لەبەرگێكی ئاینیدا ،توركیا تەماعی عوسمانیانەی خۆی لەناوچەكەداهەیە  لەباكوری ئەفریقیا لەرێگای گرووپەئیسلامیە توندرەوەكان ،لە دەریای سپی ناوەراستیش شینی بەدەستهیناو داگیركردنی گازی سروشتی هەیە ،چاوی لەداگیركردی رۆژئاوای كوردستانە،بۆتە سپۆنسەری ناردنە دەرەوەی گروو پەجیهادییەكان بۆ ولاتانی ئەو رووپاو تەنانەت ناوچەی قەوقازیش.
ئەردۆگان لەكۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەدەنگیكی بەرز ووتی بەبێ‌ درووستكردنی دەوڵتی فەلەستین كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست چارەسەر ناكرێت.بەڵام بەهەموو شێوەیەك دژایەتی ریفراندۆمی باشوری كوردستانیكردو تەنانەت ئەو ئەزموونە خۆبەرێوەبەری رۆژئاواشی پێ قبوڵنیەو رۆژنیە هەرەشەی پەلاماردانی نەكات.
حزبە ئیسلامیەكان دەبێت بزانن باوەرداری لەگەڵ خودا دەكرێت نەك لەگەڵ ئیرا ن و توركیا و داگیر كەرانی كوردستان،هاوسۆزی ئاینداری نابیت مرڤ گیل بكاوچاو لەراستییەكان بپۆشێت و ببیتە پالپشتی داگیركەران و دیكتاتۆرەكان ماركس بەم جۆرە لەئاینداری دەڵێت " تلیاکی گەلانە.

.
.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand