سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مه‌ته‌ڵی چاكسازی

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تشرینی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

هه‌قیقه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌ڕی خه‌راپیدایه‌ ، هه‌ڵبه‌ت ئێستا ده‌بوو ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ بوایه‌ لانی كه‌م له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان به‌ هه‌رسێ‌ لایان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، كه‌چی وانیه‌ ، حكومه‌ت به‌ 320 ملیاره‌كه‌ی به‌ غداشه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌م ماوه‌یه‌دا  به‌ 40 رۆژ موچه‌ بدات ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسای چاكسازیه‌كه‌ به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازیه‌ ، یاسایه‌كیشه‌ بۆ چه‌وساندنه‌وه‌و برسی كردن برایه‌ پارله‌مان ، ئه‌مه‌ له‌ داهاتودا رونتر ده‌رده‌كه‌وێت ، ئێستا كه‌ دۆخه‌كه‌یان وا لێكردووه‌ به‌ خه‌ڵك ده‌ڵێن خانه‌نشینی نایاسایی ، بن دیوار ، زۆر ناووناتۆره‌ی تر ئیتر دۆخێك دروست كراوه‌ پاك و ناپاك تێكه‌ڵ كراوه‌و بوار بۆ ده‌رخستنی راستی نه‌هێڵراوه‌ته‌وه‌ .

چاكسازی له‌ شوێنێكه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد ، كه‌ چاكسازی تیا ده‌رناكه‌وێت ، ده‌بوو چاكسازی له‌ گومرگ و خاڵه‌ سنوریه‌كان ، كۆمپانیاكانی نه‌وت و كۆمپانیكانی پاسه‌وانی و هێزی پێشمه‌رگه‌  ، پڕۆژه‌كانی بیناسازی و یه‌كه‌ نیشته‌ جێبوونه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردبا ، گه‌نده‌ڵی و پیسخۆری گه‌وره‌ له‌و شوێنانه‌دایه‌ .
ئه‌م شێوازه‌ له‌ چاكسازی وه‌ك خۆ دزینه‌وه‌ له‌ چاكسازی دێته‌ به‌رچاو ،ئه‌مه‌ش حكومه‌ت به‌ره‌و شكست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌بات ، ده‌توانین هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئاینده‌ی خراپتر بكه‌ین گه‌ر وا بڕوات .

ده‌بوو حكومه‌ت سه‌ره‌تای چاكسازی به‌ریزبه‌ندی ده‌ستپێكردبا ، بۆ نمونه‌ چاكسازی له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌ خه‌ریكه‌ وێران ده‌بێت ، چاكسازی له‌ كه‌رتی كشت و كاڵ كه‌ پارتی و یه‌كێتی رۆڵی گه‌وره‌یان له‌ وێرانكردنیدا هه‌یه‌ ، چاكسازی له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ، كه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌عسیشا به‌م جۆره‌ خوێندن له‌ بادینان و سۆران جیاواز نه‌بوو ، چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ، چاره‌سه‌ری ته‌ڵاق ،رێَكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ، چاكسازی سیاسی و په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان كه‌ له‌ خراپترین دۆخدایه‌ له‌ بری چاكسازی  دێن بیر له‌ ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كه‌نه‌وه‌ چۆن كۆت و به‌ند دروست بكات ، چاكسازی بواری بازرگانی ، چاكسازی ئاینی كه‌ ئێستا له‌ كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی شێوێنراوه‌و هه‌ر مه‌لاو پیاوێكی ئاینی له‌ ئاوازێ‌ ده‌خوێنێ‌ .

ئه‌گه‌ر ئه‌م چاكسازیانه‌ بكرێت چاكسازی له‌ بواری موچه‌و خانه‌نشینی و رێكخستنه‌وه‌ی دارای زۆر ئاسانتر ده‌بێت ، ده‌ست بردن بۆ دوا خاڵ  وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نه‌ته‌وێ‌ چاكسازی بكه‌یت .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!