Draw Media

سووتاندنی ئاڵای گرنگە یان کوشتنی هاوڵاتی کورد

سووتاندنی ئاڵای گرنگە یان کوشتنی هاوڵاتی کورد

2020-10-19 19:49:47


سابیری سەندیکا

کوردەکان نەتەوەیەکی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوینن بە درێژایی مێژوو لە ناوچە شاخاوییەکانی ژیاون، کە بەشێکە لە خاکەکەیان. کوردەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، کە زمانی فەرمی کوردستانە. زمانەکە چەند شێوەزارێکی جیاجیای لێ دەبێتەوە، وەک کوردی باکووری کوردی باشووری، لەگەڵ گۆرانی ـ زازایی. وەھەروەھا زمانی سۆرانی و کرمانجی.

لە مێژوودا، کوردەکان دەسەڵاتیان بەسەر ھەندێک لەو ناوچانەدا ھەبوو کە ئێستا لەلایەن ئێران، تورکیا، عێراق، سووریا، و داگیر کراون، بە تایبەت لە سەردەمی میرنشینە  کوردییەکاندا. لە نێوان ململانێی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی سەفەوییەکان لەپێناو فراوانکردنی خاکەکەیان و زیادکردنی دەسەڵاتیان، ھەر لە زووەوە بە شێوەیەکی نافەرمی کوردستان لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا دابەشکرابوو. ڕۆژانە کورد لەسەر دەستی داگیرکەرانمان دەکوژرێن و زیندانی دەکرێن و گوند و ڕەز و باخیان داگیردەکرێت و ئاڵای کوردستان دەسوتێ،کەس فزەی لێوە نایەت ھەروەھا  لەژێر ئاڵای کوردستاندا خەڵک برسی و ڕسوا دەکەن .

کوردەکان ناسراوە بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لەژێر سایەی پەیماننامەی سیڤەری ١٩٢٠.
لەکاتی ھەوڵ و کۆششی کوردەکانەوە بۆ سەربەخۆیی، تواندراوە چەند جارێک سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەێندراوە لە ساڵی ١٩٢٩ـ ١٩٢٣ 

لە ساڵی ١٩٢٢دا،شانشینی کوردستان لەلایەن  شێخ مەحمودی حەفیدەوە دامەزرا و تاکوو ٢ ساڵ مایەوە. لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا لە ساڵی ١٩٢٧، کۆماری ئارارات لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٩٤٦دا، کۆماری مەھاباد لەلایەن قازی محەممەدەوە ڕاگەیەندرا، بەڵام تەمەنی تەنیا ١٢ مانگ بوو. لە ساڵی ١٩٩١ەوە،ھەرێمی کوردستان لە باکووری عێراق دامەزراوە و زمانی کوردیش زمانی فەرمی ھەرێمەکەیە.ڕۆژانە کورد لەسەر دەستی داگیرکەران زیندانی دەکرێن و گوند و ڕەز و باخیان داگیردەکرێت و دەسوتێ.  

وشەی کورد لە زمانی پاڵەوییەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بە واتای «کۆچبەر» یان «نۆماد» دێت. داھێنەرانی وشەکە پێیان وابووە کە کوردەکان ماڵێکی جوگرافیی جێگیریان نەبووە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆچیان کردووە.

وشەی کورد بە شێوەیەکی جیاواز لەلایەن نەتەوە جیاوازەکانەوە بەکار نەھاتووە و بە شێوەیەکی یەکگرتوو و ھاوواتا بەکارھاتووە. لە بەدواداچوونەکەیدا باسی شێوە جیاوازەکانی تری وشەی کاردا دەکات.

کوردەکان چوار بەشن: کرمانجەکان، لوڕەکان، کەلھوڕەکان، لەگەڵ گۆرانەکان، ھەر یەکە لەوانیش بە شێوەزارێکی تایبەتی کوردی لەژێر ھەمان ناودا قسە دەکەن.

سەدان ھەزار کورد بۆ ناوچەکانی دیکەی ئیمپڕاتۆرییەتی سەفەوی ڕاپێچ کران، لەپێناو بەرگریکردن لە سنوورەکانیان لەو ناوچانە. سەدان ھەزار گرووپی نەتەوایەتی تر کە لە ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی دا دەژیان 

‏‎ ٢٩ ساڵە کێ لەخێرو بێری ئەو ئاڵایەدەخوات لەسایەیدا بۆ تە بازرگان و ملێۆنەرو  شەقوەشێن  بائەویش پارێزگاری لێبکات.

ئێستاش ڕۆژانە کورد لەسەر دەستی داگیرکەرانمان دەکوژرێن و زیندانی دەکرێن و گوند و ڕەز و باخیان داگیردەکرێت و ئاڵای کوردستان دەسوتێ،کەس فزەی لێوە نایەت ھەروەھا  لەژێر ئاڵای کوردستاندا خەڵک برسی و ڕسوا دەکەن .وەھەروەھا سوپا و جەندەرمەی تورک و ئێرانی لە دەشت و چیا و دۆڵ و گوندە و شارەکانی کوردستانی عێراق  تەڕاتێنیانە؟

  بۆ خەڵکێک ئەم ئاڵایە کەهچ خۆشیەکو ژیانێکی شایستە و  ئاسودەی لەژێر ئەو ئاڵایە دەستنەکەوتوە  جگە برسیەتی و شەڕو  ماڵوێرانی و سوکایەتی  ئەوە جگە لە پەڕۆیەکی ڕەنگاو ڕەنگ زیاتر هیچیتر نیە .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand