Draw Media

 ئەمریکاو ئیسرائیل کە ئاڵاکانیان دەسوتێنرێت بەهێزتردەبن 

 ئەمریکاو ئیسرائیل کە ئاڵاکانیان دەسوتێنرێت بەهێزتردەبن 

2020-10-19 09:11:48


ئەنوەر كەریم 

سووتانی ئالای کوردستان.
 لە ڕۆژی 17  ئەم مانگەدا   دوای ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونە ناو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە بە غداد،   ئەوە بوو یەکێک لە لایەنگرانی حەشد ئاڵای کوردستانی  سووتاند ،   ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لە لایەن  حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەسەر هەموو ئاستەکان ،   بەبۆ چوونی من  ئەمە تەنها   كێشەجیاوازاکان ‌قووڵتردەکاتەوە هەر لە  ئاستی  ڕەگەزی  تایفی و مەزهەبی دا ،    وە هەندێ لایەن و حیزب  بۆ خۆیان ئەم دەسکەوتە ئەچننەوە  هەندێ خەڵک دوای ئەم هاتوو هاوەرە دەکەون  و جیاوازیەکان قوووڵتردەکەنەوە . 
 ئەگەر حکومەتی هەرێم دەیەوێت پەندێک لە ئەمریکاو ئیسرائیل وەربگرێت کە  بە نزیکەی ڕۆژانە ئاڵاکانیان دەسوتێنرێت ،  پێویستە هەرێمی کوردستان  بە بێدەنگیانە کار بکات،  بۆ ئەوەی  بەهێزبێت لەوا قیعدا نەک  لە ڕێگای میدیایەوە   هاواری لێهەڵبسێت  کاردانەوەی لەسەر سووتاندنی ئاڵاکەی هەبێت . 
دە بێت ئابوریەکەی بە‌هێزبکات  کە ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی  سەربازی و سیاسی و  دیبلۆماسی و کلتوری و  ،وەبە‌هیزی ئابوریەکەی ئا شتەوای نیشتمانی  لە ناوخۆدا بەرقەراردەکات وە ئا شتەوای لە گەڵ ،   ووڵاتانی هەرێمی و   وجیهانیداباشتر دەکات،    حکومەتی هەرێم بۆ بە‌هیزبوونی ئابوریەکەی پێویستە ئەم هەنگاوانای خوارەوە جیبەجێبکات؛    
1-     نە هێشتنی گەندەڵی و ڕێگە لەبەهەداردانی  داهاتی ووڵات  لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتەدا 
2-     نە هێشتنی  خزم خزمێنە و هەڤاڵ هەڤاڵینە لە بەڕێوەبردنی ووڵاتدا . 
3-      شەفافکردنی داهات   لە هەموو سێکتەرەکاندا 
4-       دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت لە هەموو بوارەکانی نەوتدا . 
5-     بە هێزکردنی کەرتی تایبەت  لە هەموو بوارەکاندا 
6-     قۆرخنەکردنی ئابوری و ڕێگەدان بەبازاڕی ئازاد  تا  منافەسەی تەواو هەبێت  لە بازاڕدا  
7-      سەروەری یاسا  لە هەموو  دەزگاکانی وووڵاتدا . 
8-      بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرۆکی  حکومەت و وەزارەتەکان ، حکومەت لەگەل  كۆمپانیاکاندا، و حکومەت لەگەڵ هاووڵاتیاندا . 
9-       بە‌هێزکردنی کەرتی کشتوکال و  پەلەوەڕی و ئاژەڵداری  .  
10-     دورخستنەوەی حیزب لە حکومەت .
11-     بەهێزکردنی دامودەزگاکانی کۆکردنەوەی( باج) کە بەشێوەیەکی هاوچەرخانە و داد پەروارانە  کاربکات  
12-      ‌هەڵبژاردنی ئازادو  تەزویرنەکردن لە هەڵبژاردنەکەدا و ڕادەستکردنی دەسەڵات . 
13-     بە نیشتمانکردنی هێزەکانی پێشمەرگەو  ئاسایش و دەزگاکانی هەواڵگری لە ناو هەرێمدا . 
14-     بە‌هێزکردنی کەرتی پەروەردە و  خوێندنی باڵا  لەسەر  ئەوەی کادر دروستبکرێت   بۆ ئەوەی بتوانێت كاربدۆزیتەوە لەناو کەرتی تایبەتدا ، 
15-     دروستکردنی دەیان بەنداو بۆگلدانەوەی ئاو لە کوردستاندا بۆ بەهێزکردنی ئاوی خواردنەوەو ،  بەهیزکردنی کشتوکاڵ و سامانی ماسی .  
16-       ئازادی ڕادەربڕین  فەراهەمبکرێت ،  مـافی مرۆڤ پارێزراوبێت   بە هەموو جیاوازیەکی  رەگەزی و  دینی و مەزهەبیەوە . 
17-      پلانی درێژخایەن دابنرێت   بۆ بەرێوەبردنی ووڵات نەک پلانی کورتخایەن بۆ بەرژەوەندی شەخشی ، 
18-     وە بەرهێنان بکرێت لە ژێرخانی ئابوری و  لیكۆڵینەوەی زانسیتی و  تەکنەلۆژیای نوێدا  ،  وە  پشتیوانکردنی پڕۆژەی ئینتەرپرونەر، 
19-     سیستەمی بانکی بە‌‌ ‌هێزدابمەزرێت بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت بەتەواوی بە‌هێزبێت  ئاڵوگۆڕی دراو،   لەناو  ووڵات و لەگەڵ  جیهاندا  ئاسانیبکرێت .
20-     جۆن كینزی  ئابوری ناسی بەریتانی ئەڵیت   شەرکردنی ناوخۆ .  وە هەروەها  شەرکردن لەگەڵ  دەرەوەدا.   ئابوری ووڵات دادەڕمێنێت    . دەبێت هەریم خۆی لە هەموو جۆرە شەڕێک بپارێزێت . 
21-     بەهیزکردنی کەرتی تەندروستی  تا سەلامەتی هاوڵاتیان مسۆگەربکرێت  کۆمەڵگایەکی تەندروستبێت . 
22-     بەهێزکردنی  دامودەزگا و یاساکانی کواڵیتی کۆنترۆڵ .  
حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەم ڕێگایانە  وەڵامی سووتاندنی ئاڵاکەی بداتەوە  .  چۆن ئیسرائیل   لە ئیستادا  کە هەموو دەوڵەتەکانی  دنیا بە  پەرۆشەوە ن پەیوەندیە بازرگانیەکان  بەهێزبکەن لە گەڵیدا  کە لە سەرەتادا هەموو دنیا دژیان بوون،  وە ئیستاش  هەندێ  نەتەوەو مەزهەب ، رەگەزی جیاواز ڕۆژانە ئاڵاکانیان دەستوتینن 
 بەلام ئیسرائیل ئیستا لە هەرە   ووڵاتە پێشکەوتوەکانی دونیایە ،  لە  ( Cyber  Security) دا  واتە شەڕی دژی( هیڕشی  سایبەر)  ، وە لە 20% وە بەرهێنانی جیهان لە ئیستادا لە ئەپڵیکەیشنی Artificial Intelligence   )) دەکرێت لە کۆمپانیا ئیسراییلیەکان لە ئیسرائیلدا.   وە ئیستا  ئیسرائیل  پێشەنگی جیهانە  کە لە داهاتودا ئەم ئەپڵیکەیشنە جیهان بەڕێوەدەبات ، .  وە بێجگە  لەوەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای ئەپڵ و گوگڵ و ئەمەزۆن  لە ناو ئیسرائیلدا یە . 
 وە هەروەها ئیسرائیل خاوەنی بەهێزترین ‌هێزی سەربازی و  دەزگای هەواڵگری و  خاوەنی چەکی  ئەتۆمیەو  یەکێکە دیموکراسیترین ووڵات بۆ ناوخۆیان ،  وە  بە بەنزیکەی ڕۆژانە  ئاڵای ئیسرائیل دەسوتێنرێت ،  بەڵام ئیسرائیل ئاوا سوودی لەو ئاڵا سووتاندنە وەرگرتوە .   هەروەها ئاڵای ئەمریکا  دەسوتێنرێت ،  بەڵام  هەموو دەزانین هێزی ئابوری ئەمریکا چۆنە و یەکەمی جیهانە .  بۆیە  هیوادارام هەرێمی کوردستان بەبێدەنگی کاربکات  سوود لە سووتاندنی  ئاڵاکەی بکات بە شێوەیە .  

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand