هۆشیار زێباریه‌كی بچوك 

2020-10-17 11:01:59



 له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 
هۆشیار زێباری له‌ به‌رانبه‌ر قسه‌كانی كه‌ناڵی حوڕه‌ كه‌ وتی  میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی میلیشیای ده‌ره‌وه‌ی قانونن، ئه‌مڕۆ زۆر به‌ ره‌زیلی له‌ كه‌ناڵی عه‌هد جگه‌ له‌ داوای لێبوردن ، خۆی خسته‌ درۆوه‌و وتی   خه‌یاڵم خیانه‌تی لێكردوم و حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی موجاهیده‌و ناكرێت سوكایه‌تی پێبكرێت ، ئه‌و پیاهه‌ڵدانه‌ ئاڵا تاڵه‌بانی یان لاهوری شێخ جه‌نگی بیانگوتبا ، ئێستا  هیڤیدار ئه‌حمه‌د و ئومێد خۆشناو دنیایان پڕ كردبوو ، چه‌ند ناشرینه‌ مرۆڤ له‌ به‌رده‌م هاوزمانی خۆیدا هێنده‌ كه‌ڵه‌گاو له‌ به‌رده‌م نه‌یاره‌كانیدا " ئاهه‌نده‌ بچوك بێت " .
له‌ بۆنه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌ پوچترین زمانی خێڵه‌ دواكه‌وتوه‌كان په‌لاماری یه‌كتر ده‌ده‌ن و هه‌رچی ناشێ‌ به‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن ، له‌ ئاست دوژمنیش ده‌ڵێی "په‌ڕۆن "، تازه‌ تازه‌ باسی چه‌مین و كۆڵوانه‌ سورو 31ی ئابی پیرۆز ده‌كه‌ن ، چه‌ند قێزه‌ونه‌ مرۆڤ خیانه‌تیش پیرۆز بكات و شه‌رم نه‌كات ، ئه‌مانه‌ نه‌ك بۆ حوكمڕانی نابن ، له‌ بوونیش زیاده‌ن ، چونكه‌ زه‌ره‌ریان زۆر تره‌ له‌ قازانجیان .
هۆشیار لاڵایه‌وه‌ ، به‌ڵام لقی پێنج هه‌ر سوتا ، لاڵایه‌وه‌ به‌ڵام ئاڵای كوردستان و ئاڵای پارتی سوتا ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانی یان گه‌رمیان ئاڵای پارتی بسوتێ‌ مه‌گه‌ر خودا بزانێ‌ چی ڕووده‌داو عه‌ڕابه‌كان چیان ده‌گوت ، ئاخر من كه‌ ده‌ڵێم ده‌بێت مه‌سعود بارزانی ئاوێك بكات به‌م ئاگری ناوخۆیه‌دا بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر زێباریش هێنده‌ خۆی بچوك كرده‌وه‌ لانی كه‌م پێكه‌وه‌  نه‌هێڵین له‌وه‌ زیاتر بچه‌مێته‌وه‌ ، ما چه‌مانه‌وه‌ چیه‌ له‌ نێوان یه‌ك هه‌فته‌دا ئاوا بكه‌ویته‌ پاكانه‌و كه‌چی له‌ ئاست یه‌كتریش هێنده‌ " دڕبن " له‌ خیانه‌تیش داوای بوردن له‌ میلله‌ت نه‌كه‌ن .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

جەندرمە لەناوخاكی هەرێمدا
ئاشتی هەورامی روبەڕووی دادگا قورسەكە دەبێتەوە

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازی پێدەكرێت؟

بەڵێ
نەخێر
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand