سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لێدانی دامەزراوە حکومییەکان  لە سلێمانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تشرینی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 فەرحان جەوهەر 
ئەو بێ ڕێزییەی رۆژانە بەرامبەر دامەزراوە حکومییەکان لەلایەن باڵاترین کەسی حزبی یەکێتییەوە لە پارێزگای سلێمانی دەکرێ ، بەرلەوەی لێدان بێت لە کۆی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم وەک کیانێکی یاسایی و دەستوری دانپێدانراوی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی ، لێدان و بێ رێزییە بۆ خەڵکی سلێمانی و بەرژەوەندییەکانی ، هەر میللەتێک یان هەر حزبێک  رێزلە دامەزراوە یاساییەکانی خۆی نەگرێت ئەمڕۆ نا سبەی هەر رووبەرووی شکست دەبێتەوە ، ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتی ئەگەر خەیاڵی وابێ بەم جۆرە ئیستفزانەنە زیان لە پارتی دەدات و دەتوانێ کێبەرکێی پارتی بکات ، ئەوە جگەلە زیان گەیاندن بەکۆی مییللەت بە گشتی و خەڵکی سلێمانی نەبێت هیچ زیانێک بە پارتی ناگەێنێت ، ئەم هەڵسووکەوتە بۆ ئەوەیە بێ یاسایی لەو دەڤەرە زاڵبێت بۆ ئەوەی لە گومرگەکانی سنوور دەستی واڵاتربێت بۆ گەندەڵی و دواتر هێنانەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوەی وەک خێرو سەدەقە و منەت بیداتەوە هەندێک خەڵک و هەندی پڕۆژەی کەسی پێ بکات تا خەڵک مەدح و سەنای بکەن ، پێمواییە ئەمڕۆ میللەت گەلێک لەوە وشیارترە لەم فرت و فێڵانە تێنەگات ، ئەوەی ئەمڕۆ خەڵک دەیەویت و پێویستییەتی حوکمی یاسا و دامەزراوەکانییەتی ،  نەک کەسێک بێت و خۆی بکاتە پاڵەوان و دەست بۆ پارەی گومرگەکانی ببات و دواتر خێری پێ بکاتەوە ، دەبوو لانیکەم کادرو باقی سەرکردەکانی خودی یەکێتی لەسەر ئەم بێ رێزییە بە  دامەزراوەکانی حکومی لە سنووری خۆیاندا هاتبانە دەنگ ، پێی بێڵێن : ئەرێ کاکە راستە تۆ بۆت هەیە لەگەڵ ئەندام و لایەگرانی حزب کۆڕو کۆبوونەوە بکەی؟ بەڵام چیت داوە لە کۆبوونەوە بە دامەزراوە حکومییەکان ، یان پارێزگاری سلێمانی تۆی رۆشنبیرو رەخنەگر و لە حزبێکی تر، چۆن بەرامبەر ئەو بێ رێزییە بەرامبەر خۆت و دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتت وا بێ دەنگی ، ئێ خۆ ئەوان کەسێکی باڵاو دەست رۆیشتووی وەک کاک قوبادیان جێگری سەرۆک وەزیرانەو دەتوانی لە بەیانییەوە تا ئێوارە لەگەڵ هەموو دامەزراوە حکومییەکان نەک هەر لە پارێزگای سلێمانی ، بەڵکو لە هەموو هەرێم کۆنەوە بکات ، نەک هەر کەس رەخنەی لێ ناگرێت بەڵکو جێگای دەستخۆشیش دەبێت ، ئەی کاکی جێگری سەرۆکی حکومەت تۆچۆن  ئەم بێ رێزییە بەرامبەرخۆت ووەزیرەکانت قبوولە ؟ ئەرێ تۆلە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئیحراج نابی؟ یان ئەوەیە هەر هەستی پێناکەی ؟! من ناڵێم با سەرۆک وەزیر یان وەزیرەکانی پارتی لەو سنوورە کۆبونەوە بە دامەزراوە حکومییەکانی دەڤەرەکەتان بکەن ، بەڵام رێگە بدە ئامۆزایەکەت کە  کۆڕی ئەوسەرکردەییە کە تۆ لەسایەو سێبەری ئەودا وادەوڵەمەندو خاوەن دەسەڵاتی ، کارە یاسایی و حکومییەکانی خۆی بکات  ، هەر ئەوەندەو چیترنا .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!