رەهەندەی گوتەکانی مەسرور بارزانی
2020-10-11 19:56:23
د.مەیادە نەجار
سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسروور بارزانی رووداوێكی گرنگ مێژوویی بوو،چونكە كردنەوەی دەرگای دیالۆگ لەنێوان هەردوو دەستەلاتی جێبەجێكردن و دەستەلاتی یاسا دانانە کە هەوڵدانێک هەبوو یٔەو دوو دامەزاروە لە جیاتی تەواوکەری یەکتر بن یٔەوە لە یەکتر بکەونە سەنگەری دژایەتی و یەکتربڕن بن.
بەم هەنگاوە مەسروور بارزانی نیشانی دا لە پێناوی رزگاربوون لە قەیرانەكان دەرگای حكومەت كراوەیە بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەل سەرجەم دامەزراوەكاندا، یٔەوەی دووپات كردەوە هەموو هەوڵەكان بۆ تپێەراندنی قۆناغە سەختەكان دەخاتەگەڕ، كابینەی نوێیەمی حكومەتی هەرێم بەخوێنی نوێ و هێزێكی دینامیكی تۆكمەوە و توانایەكی مرۆیی گەنجانە لەیەكەم رۆژی دامەزراندنیەوە توانی چەندین هەنگاوی گرنگی بنێتبە تایبەتی لە جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای چاکسازی کە مەسرور بارزانی لە رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونیدا وەک ناونشانی پانی کارەکانی حكومەتەکەی هەڵی گرتووە.
بەر لەدامەزراندنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، كۆمەڵێك چەواشەكار و خۆفرۆش بریاریاندابوو بەهەموو توانەیەك هەولێ ناشیرین كردنی كابینەكە بدەن، هەولەكانیشیان لەم بوارەدا خستبۆوە گەڕ ،بەداخەوە بەشێك لەپەرلەمانتارانیش بۆ موزایەدەی سیاسی بەبێ ڕەچاوكردنی دۆخی هەرێم كەوتنە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناراست و یٔاماری خەیاڵی و چەواشەكردنی هاولاتیان پیلانگیری و دواتریش كۆكردنەوەی یٔێمزا بۆ پرساندی سەرۆكی حكومەت ، مەسرور بارزانی زۆر هێمنانە وەلامی پرسیاری 98 پەرلەمانتاری دایەوە بەیٔاشكرا پێی گوتن كەپێویست بەموزایەدە و هاشوهوشی راگەیاندن ناكات ، یٔەو خۆی سەردانی كردن و رێگەی پرسیاركردنی بۆ كردنەوە و دەرفەتی گومان و لێکدانەوەی جیاوازی نەهێشت.
یٔەوەی بینیمان درێژترین دانیشتن لەمێژووی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرا كەتەواوی لایەنە جیاوازەكان بەشداربوون، هەمووان مافی پرسیاركردنیان هەبووە، پرسیارەكانیش زۆر ورد و ناروون بوون، هەندێك لەپەرلەمانتاران پرسیاری مەحالیان دەكرد، دەیانویست لەلایەك وەك پالەوان لەنێو شاشەكەدا خۆیان نمایش بكەن، لەلایەكی تر بتوانن گرفت بۆ سەرۆكی حكوومەتی كوردستان مەسروور بارزانی دروست بكەن، بەڵام لە بەردەم لێزانی و پشوودرێژی و کاریزمای سەرۆکی حكومەتدا نە توانیان ببنە پاڵەوان و نە توانیان گرفت بۆ دانیشتنەکە دروست بکەن و وەک مەسرور بارزانی گوتی خەڵک یٔێمەیان دیووە و یٔێوەشیان دیوە،بۆیە یٔێمەیان کردۆتە جێگای متمانەی خۆیان و بەرپرسارێتی خاک و خەڵکیان بە یٔێمە سپاردووە.
هەنگاوەكانی سەرۆکی حکومەت سەڵمێنەری یٔەو راستییەن یٔاماژەیەكی روونە بۆگۆرانكاری ریشەیی لەسیستەمی بەریوەبردن و هەنگاونان بۆ جێبەجێكردنی هەموو پرۆژە ستراتیژییەكان و پایەكانی دەوڵەتداری، هەنگاوەكانی وەلامێكە بۆ ناحەزان و دوژمنانی كورد و كوردستان.