Draw Media

قوباد تاڵەبانی،  کێ خەیاڵ خاوە؟ 

قوباد تاڵەبانی،  کێ خەیاڵ خاوە؟ 

2020-10-11 12:12:49


سەهین موفتی

لە کورتە نووسینێکتدا، دوای ریز کردنی چەند وشەیەک لە بۆ هێور بوونەوەی دۆخی پەیوەندیی نێوان خۆت و لاهوری جەنگی، باس لە ئاراستەکردنی هەندێک پەیج و سۆشیال میدیا دەکەیت کە گوایا لێکدانەوەی چەوت بۆ وتەیەکت دەکەن کە بۆ یادی سێ ساڵەی کۆچی دوایی مامی رەوانشادت  نووسیبووەو دەیانەوێت  وا نیشانی بدەن بەریەككەوتن هەیە لەنێوان تۆو  لاهوری ئامۆزات، ئێ خۆ درۆیان نەکردووە؟ 
بۆ مەبەستی  ڕووبەڕووبوونەوەی  هەموو ئەوانەش کە رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و پلانەکانتان لەناو حکومەت و پلان و ستراتیژەکانتان لەناو یەکێتی و حکومەتیشدا، ئەوا بێ شک دەبێت پێ لە جەرگی خۆت بنێیت و پێش هەموان رووبەڕووی ئامۆزاکەت ببیتەوە، چوونکێ هەمو هەوڵەکانی لاهور بۆ ئەوەیە ستراتیژو پلانی باشی حکومەتەکەتان هەرەس بهێنێت...!

خاتوو شێری بەڕێز، کە هاوژینی جەنابتەو لە زۆر بۆنەدا بە ئاشکرا باسی کردووە، کە ئامۆزاکانی قوباد کێشەو بەربەستی زۆر بۆ چێدەکەن، تەنانەت فشاری زۆری دەخەنە سەر کە هیچ کارو بڕیارێکی باشی پێ نەدرێت لە سنوری سلێمانی و دەڤەرەکانی گەرمیان و راپەڕینیش...!  ئێستێ کێ خەیاڵی خاوە؟ 
بەبەرچاوتانەوەو بە ئاشکرا  قاچاخچێتی لە سەر سنوورەکانی زۆنی باڵادەستی ئێوە ئەنجامدەدرێت و ناتوانن رێگری لێ بکەن، ئەگەر ئەمە دەستی ئامۆزاکانتی تێدا نەبێت، کام بەرپرس و سەرکردەی حیزبەکەتان جورئەتی کاری قاچاغێتی ماوە؟ دەنا بە دوو رۆژ دەپێچرێتەوە.
ئەوەنییە، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای گشتی و بەرژەوەندی حیزبەکەتان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوه دەکەن؟ ، ئەمە دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئامۆزاکانت و بە دیاریکراوی لاهوری جەنگی، یەکێتییەکەتانی بەرەو حیزبێکی تاک بڕیاری بە مێزاجی خۆی بردووە، بۆیێشە پەیوەندییەکانی نێوانتان رووەو گرژی چووەو بە نووسینی پۆستێک لە لاپەڕەکەت، خەیاڵی خەڵکی بێ خاو ناکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand