Draw Media

بازنەی هەڵبژارنەکان

بازنەی هەڵبژارنەکان

2020-10-11 12:10:18


ئازاد جۆڵا

 دوای ئەوەی  لە ساڵی ڕابردوودا  ڕۆژانەو  بەردەوام  شەقامەکانی  عێراق بەگشتی و بەغداد بە تایبەتی جمەی دەهات لە خۆپیشاندەران و بۆ ماوەی چەندین مانگ بەردەوام بوون و  مانەوەیان لەسەر شەقامەکان ،  یەکێک لە داواکانی خۆپشاندەران گۆڕینی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و  هەموارکردنەوەی  یاسای هەڵبژاردنەکان بوو  ، بۆ ئەمەش ناکۆکی زۆر و قوڵ کەوتە نێوان لایەنەکان  بەتایبەت  لەسەر یاسای  هەڵبژاردنەکان و دیاری کردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان ،
ئەوەی کەوا  لەکۆتاییدا  ئەنجومەنی  نوێنەران  دەنگی لەسەردا بریتی بوو لە چارەسەرێکی مام ناوەند ، ئەویش بەشێوەیەک کەوا سێ  بۆچوونی جیاواز هەبوو لە لەنێوان  1 بازنەیی و 18 بازنەیی و 320 بازنەیی  دواجار لەسەر  83  بازنەیی ڕێککەوتن و  پەسندکرا ،  
ئەوەی  کەوا  پەیوەستە  بە کوردەوە  لەم  شێوە بازنەیەدا  بەم  شێوەیە دەبێت 
٭  هەولێر 15 کورسی و  4  بازنە
٭  سلێمانی  18 کورسی و  5 بازنە
٭  دهۆک  11 کورسی و  3 بازنە
بێ گومان لەم  یاسایەدا هەڵەبجە  وەک پارێزگا  ئەژمار نەکراوەو  وەکو پێشتر هەر لەسەر پارێزگای سلێمانی ئەژمارکراوە ،
سەبارەت  بە ناوچە جێ ناکۆکەکان  
٭  نەینەوا  31  کورسی
٭  دیالە  14  کورسی
٭  کەرکوک 12 کورسی
٭  صلاح الدین 12 کورسی
سەرجەم  ژمارەی ،کورسیەکانی  ئەم چوار پارێزگایە  ناکۆکی لەسەرە  59 کورسیە و لەگەڵ  5 کورسی کۆتا  دەکاتە  64 کورسی  و  بە  56  بازنەی هەڵبژاردن دیاری کراوە    ،
لێرەدا  پێویستە  ئەم  ڕاستیە  بگوترێ  دیاری کردنی  بازنەی هەڵبژاردن  ئەرکی  ئەنجومەنی کۆمیسیارانە  نەک ئەنجومەنی نوێنەران ، هەر بۆیە ئەمە بۆتە  جێگای ناڕەزایی  بەشێک لە لایەنەکان و یاسا ناسان و ئەنجومەنی کۆمیسیارانیش ،
لەم  یاسایەدا  ئەگەر  کورد  بەیەکگرتوویی و بەبەرنامەیەکی ورد و تۆکمەوە  بەشداری بکات  زیان ناکات ، بەڵکو ڕەنگە لە ناوچە دابڕێندراوەکان چەند کورسیەکیش  زیاد بکات ،
لەڕووی دیموکراسیەوە   فرە بازنەیی  هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ڕەنگدانەوەی  زیاتری ئیرادەی  دەنگدەر بۆ دیاریکرنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی و پابەند بوونی نوێنەریش بەشێوەیەکی زیاتر و دیارتر بە دەنگدەرەکانی و  پێداگری لە سەر خواست و پێویستیەکانی خەڵکی  ناوچەکەی خۆی ،
بەڵام  لە هەمانکاتیشدا  بازنەی بچوک  ڕەنگە  ئاسانتر لەلایەن هێزە باڵادەستەکانەوە  بەهۆکاری هەبوونی  بەپارەو هێز  کۆنتڕۆڵ بکرێت و هەیمەنەی خۆیان بسەپێنن بەسەر دەنگدەراندا ، هەر بۆیە  هەمان  ئەو هێزو لایەنانەی  لە ساڵی 2018 کۆگاکانی کۆمیسیۆن و سندوقی  دەنگدەرانیان سوتاند  هەر  ئەوانیشن  ئێستا  ئاڵا هەڵگری  فرەبازنەیی .....
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand