نامه‌یه‌ك بۆ قوباد تاڵه‌بانی
2020-10-06 20:23:43
سەرتیپ وەیسی
قوباد تاڵه‌بانی له ساڵیادی وه‌فاتی مام جه‌لالدا له نامه‌یه‌كدا بۆ باوكی ده‌نوسێت و ده‌ڵێت : باوكه له لایه‌ن خه‌ڵكی مافیا و پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه‌وه رێگریم لێده‌كرێت
منیش له نامه‌یه‌كدا به قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێم :
* كاك قوباد ئه‌وه‌ی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵه بریتییه له ( دانای حاجی صاڵح) كه به رۆژی روناك دار سنوبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت و ده‌یكات به پڕۆژه، كه یه‌كێكه له بازرگان و سه‌رمایه‌داره‌كانی نزیك له خۆت و هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌ی تۆ له بڕی قه‌ره‌بووكردنه‌وه زه‌وی (200) ملیۆن دۆلاری پێده‌درێت.
* ئه‌وانه‌ی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه به‌شێكی داهاتی مه‌رزی په‌روێزخان بۆ ئیداره‌ی گشتیی ده‌به‌ن و پاشان له‌سه‌ر ئۆرگان و مه‌ڵبه‌ند و كادیران دابه‌شی ده‌كه‌ن.
*ئه‌وانه‌ی پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه پشكداری له‌سه‌دا 35ی كۆمپانیاییه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو "ئای كیوی" سویدی له‌سه‌ر ناوی رێكخراوی منداڵپارێزان ده‌خه‌نه سه‌ر ناوی كچه‌كه‌یان.
*ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فاروقی مه‌لا موسته‌فا و داوا ده‌كه‌ن پشكی له‌سه‌دا دووی خاوه‌نداریه‌تی یه‌كێتیی له كۆمپانیای ئاسیا سێله‌وه بگوازنه‌وه سه‌ر ناوی خۆیان.
*ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه له مه‌رزی پاشماخ قاچاخچییه‌تی هێلكه و دونگ و جگه‌ره‌یان له نێوان خۆیان دابه‌شكردوه.
* قوباد گیان ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه به نا یاسایی كاری بازرگانی به زێڕ له فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
* ئه‌وانه پیسخۆر و گه‌نده‌ڵن، كه نیوه‌ی زه‌وییه‌كانی سلێمانیان به ناوی خۆیان كردوه.
كاك قوباد :
دار هه‌ڵبڕه، سه‌گی دز دیاره، بۆیه كه‌س مه‌كه به پیسخۆر و گه‌نده‌ڵ !!!