سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دانیشتنەکەی پەرلەمان پۆزەتیڤ بوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی یەکەم 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سالار مەحمود

"کەمترین موزایەدە لەپەرلەمان کرا، زۆرترین کێشەی خەڵک خرایە روو"
پەرلەمانتاران قسەی دڵی خەڵک و خۆیان کرد.
حکومەتیش گرفتەکانی خۆیان خستە بەردەم پەرلەمان.
ئەم دانیشتنە تەلیسمی ساردی نێوان حکومەت و پەرلەمانی تائاستێک رەواندەوە.
هیوادارم دانیشتنی لێپرسینەوە لەحکومەت لەئایندە ئەنجام بدرێت. پرسی لێپرسینەوە پرسێکی پەیڕەویی و ئاساییە. حکومەت دەتوانێ سود لە تەرحی پەرلەمان و قوەتی پەرلەمان وەربگرێت بۆ چاکسازیی و رووبەڕوبونەوەی ناوەندەکانی نفوزی دەرەوەی حکومەت. حکومەت دانی نا بە بوونی گەندەڵی بەتایبەتی لە دەروازە سنوریەکان، ئەم بابەتە پێویستە زۆرتر بەدواداچوونی پەرلەمانی بۆ بکرێت و داواکاری گشتی رۆڵی خۆیان ببینن بۆ جوڵاندنی سکاڵاو داکۆکی لەمافی گشتی.
کەمترین موزایەدە لەپەرلەمان کرا، زۆرترین کێشەی خەڵک خرایە روو. بەردەوامی لەم جۆرە دانیشتنە بە وەرزی باشترە. تەنانەت ئەگەر بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکایەتی حکومەت و وەزیرەکانیش بێت.
پەرلەمانێکی بەهێز حکومەت بەهێز دەکات. بە پێچەوانەوە پەرلەمانێکی لاواز رۆڵی حکومەتیش لاواز دەکات. 
بەپێی پێوەری زانستی سیاسی 
لەبەر ئەوەی کێشەکان زادەی ئەمڕۆ نین و بە پرۆسە کەڵەکەیان کردوە، چارەسەرەکەشیان هەر بە پرۆسەو هەنگاو بەهەنگاو دەکرێت.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!

null

گەندەڵی و دزیی سامانی گشتی لەعێراق.. هەڵمەتی دژ بە گەندەڵی بەرەو کوێ دەڕوات؟