ئەمریکا کاڵەگی بەئەژنۆی بارزانی و عادل عەبدولمەهدی شکاند
2020-10-02 11:30:35
هێمن حسن جاف
مەترسیدارترین ڕیسکی سیاسی کە بارتاقای ڕیفراندۆم زیانی بە کورد گەیاند، دواجار ئاگری لەڕق و توڕەیی ئەمریکا بەردا، بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی بوو لە کۆڕبەندی ئابووری "سانپترسبۆرگ"ی ڕوسیا،کە لە یەکی حوزەیرانی 2017 ئەنجامدرا، لەو کۆڕبەندە ئابوریە،ئاشتی هەورامی گرێبەستی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی واژۆکرد..!
لەگەڕی دوەمی ڕێکەوتنەکە نەجمەدین کەریم و ئاشتی هەورامی یاوەری نێچیرڤان بارزانیان دەکرد،دوای بەژداری پێکردنی نەجمەدین کەریم لەو کێکە ئیدی،پشتیان لە کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمریکی و بریتش پەتڕۆلیوم کرد،کە خۆی بە وارسی شەرعی نەوتی کەرکوک دەزانێت و هەر ئەوانیش بۆ یەکەمجار لەمێژوودا نەوتیان لەکەرکوک دۆزیەوە.
هەمان ڕۆژ بەشێک لەهەڤاڵەکانم شاهێدن وتم ئیدی کورد بەدەستی خۆی دۆزەخێک لەئاگری توڕەیی ئەمریکای بۆگیانی خۆی داگیرساند و چاوەڕێی باجێکی قورس و جەرگبڕبن.
دروست دوای سێ مانگ و 25 ڕۆژ،لەو گرێبەستە،بەشێک لەو دەستەو تاقمەی ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا،وایان دەبینی ڕوسیای حیلفی چین و ئێران کاریگەری لەسەر هەژموونی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت،بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بەڕیفرانۆم! دواجار نەک کاریگەری نەبوو،بەڵکو وەک شارە زەردەواڵە یارو نەیار بەربوونە وێزەی گیانی کورد و پرسی ڕیفراندۆم، ئەمە سەرەڕای ناڕەزایی وڵاتانی ئیقلیمی و ئەمریکا،سەرەڕای هەڕەشە نامەکەی ڕیلیکس تیلەرسن،دووبارە حساب نەکردن بۆ ئەمریکا،هێندەیتر ئاگرەکەی بۆگیانی کورد بڵێسەدار و خۆشترکرد و فەوزایەکی گەورەی نایەوە!!
فەرماندەیەک پێشمەرگە بۆی گێڕامەوە،پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە سەربازگەی کەیوان ئەمریکیەکان سەردانیانی کرد،وتی یەکێک لە ئەمریکیەکان دەستی برد بۆ ئاڵا بچوکەکەی سەر مێزەکەو ئاڵای عێڕاقی هەڵگرت و دای بەئاڵای کوردستانا و بەریدایەوە و خستی!! وتی ئیتر ئەم ئاڵایەی ئێوە لەم شارە،واتە مەبەستی کەرکوک بوو،دەکەوێت و نامێنێت!
بەداخەوە دواجار بینیمان ئاڵاو دەسەڵات و ئیدارەی کورد لەتەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان کەوت و ئەمریکاش دوو دڕکی بەیەک هەنگاو لەژێر پێی کورد دەرکرد،هەم دڕکی ڕۆست نەفتی نەیاری،هەم ڕیفراندۆم و حساب نەکردن بۆ ڕەئی ئەمریکا و شاردنەوەی نامەکەی تیلەرسن.
٭ ئەمریکاو عادل عەبدولمەهدی...
کاتێک عادل عەبدولمەهدی بەیاوەری شاندێکی کابینە وەزاریەکەی چوون بۆ وڵاتی چین،چەندین گرێبەستی پڕۆژەی ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆکرد،چین لەسەر ئاستی جیهان بە گەورەترین ڕکابەری بازرگانی و ئابووری ئەمریکا ئەژماردەکرێت،هاوکات هاوپەیمانی ڕوسیا و ئێرانە لەبەرامبەر ئەمریکا، هەمان ڕۆژ وتم درەنگ یان زوو،ئیدی ئەمریکا هەمان کاڵەگیش بەئەژنۆی عادل عەبدولمەهدی و حکومەتکەی دەشکێنێت،دواجار شکاندی و کۆتایی بەتەخت و تاراجی خۆیی و کابینەکەی هێنا.
لەسەردەمی عادل عەبدولمه هدی لوئەی ئەلخەتیب وەزیری کارەبا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای سیمنسی ئەڵمانی واژۆکرد،کۆمپانیای جەنەڕاڵ ئەلیکتریکی ئەمریکی دەرکرد،ئەمە هەر زوو کاردانەوەی توندی ئەمریکای لێکەوتەوە و هەڕەشەی دورخستنەوە لەوەزیری کارەبای عێڕاق کرد،دوجار هەڕەشەکە بوو بەواقیع،نەک تەنها ئەو وەزارەتە،بەڵکو هەرەسیان بەتەواوی کابینەکەی عەبدولمەهدی هێنا. پێشتریش وەزیری نەوتی عێڕاق گرێبەستی کۆمپانیا نەوتیەکانی ئەمریکا و بەڕیتانیای نوێ نەکردەوە،ئەمانە وایکرد ئیدی عێڕاق و کوردستان بە ئەمریکا بڵێن بای بای،کارتی سور بۆ بەرژەوەندیە ئابوریەکانی ئەمریکا بەرز بکرێتەوە و لەتەواوی گۆڕەپانەکە بکرێتە دەرەوە،دواجار بەڕاست و چەپ بۆندی خەیاڵی لەگەڵ نەیارە سەرسەختەکانی واژۆبکەن،هەر بۆیە ئەمریکا ئەمەی پێ قبوڵ نەکراو کاڵەگی بەئەژنۆی هەردولا شکاند و لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی بەیاریەکە هێنا،بۆ مێژوو کە ڕاستی ئەم وتارەم دەسەلمێنێت،ئەمریکا لە 16 ی ئۆکتۆبەر کاتێک کۆتایی بە خەونی ڕۆزنەفت هێنا،تەنها یەک ڕۆژ دوای ئەو ڕوداوە واتا لە 17 ئۆکتۆبەر کۆمپانیا بریتش پەتڕۆلیومی بەریتانی هاوپەیمانی هاتەوە سەر نەوتی کەرکوک و کۆتایی بەیاریەکە هێنا و دواجار مییلەتی داماو باجی سیاسەتی کاڵفام سیاسەتبازەکان دەدات،کە وەک لایت تەنها چەند مەترێک پێش خۆیان دەبینن و هیچ سیاسەتێکی دوور مەوداو ستراتیژیان نیە مییللەت لەبەری بحەسێتەوە.