بۆ چی مسعود بارزانی پرۆژەکەی ستافان دیمستۆرا ی ڕەتکردەوە؟
2020-10-01 12:48:11
شەپۆل عەلی عەسكەری
Staffan de Mistura پێشەکی ستافان دی میستۆرا کێیە؟
سیاسی ودیپلۆماتێکی بە ڕەگەز ئیتاڵی-سویدی یەکێکە لە دیپلۆماتە لێهاتوەکانی نەتەوە یەکگرتۆکان لە ژیانی کارکردنی چەندین جار بە نوێنەرایەتی ئەو ڕێکخراوە گرنگە ڕۆڵی هەبوە لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێی سپێردراوە.
یەکێک لە وڵاتانەی کە نەتەوە یەکگرتۆکان ڕایسپاردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق بو بە تایبەت بۆ چارەسەرکردنی بەتایبەت کێشەکانی ناوچەی ناکۆکی لەسەرەکان ، ئەم کەسایەتیە یەکێک بوە لە دۆستەکانی کورد و ئاگاداری ئازار و مەینەتێکانی بوە زۆر جار کێشەکانی کوردی لە مەحفەلە دیپلۆماتێکان باسکردوە و هەوڵی چارەسەری کردوە، ئەوەی جێ داخە بە کەم یا زۆر ئەم کەسایەتیە بە کۆمەڵگەی کوردی نەناسێندراوە و باسی نەکراوە.
لە داوای ڕوخانی ڕژێمی صدام حسین لە ٢٠٠٣ و دامەزراندنی مەجلیسی حوکم وەک نوێنەری نەتەوەیەکگرتۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان دیاری کراوە.
بۆ ئەوەی کە بەر چاوی هەموو لایەک ڕوون بێ پێم باش بوو باسی خاڵە بنەڕەتیەکانی پرۆژەکەی دی میستۆرا بکەین :-
ئەم پرۆژەیە لە کاتی خۆیدا پێشکەش بە خوا لێخۆشبوو سەرۆکی عێراقی پێشوتر سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان مسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٥ کراوە.
لە کاتی ڕەزامەندی سەرکردایەتی کورد بۆ پشتگیری لە پڕۆژەکەی دەستبە کار دەبن و لە کاتێکی دیاریکراو کە کەمتر لە دوو ساڵ واتا لە ٢٠٠٧ ئەم پرۆژەیە تەواو بێ.
کورتەی پرۆژەکە خۆی لە سێ خاڵی سەرەکی دەگرێتەوە و لە هەمان کاتدا ئەم خاڵانە گرنگی تایبەتمەندی خۆیان هەیە:-
١- ئەو ناوچانەی کە دانیشتوانی لە ٨٠٪ زیاتر کوردن بگەڕێنەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە بێ هیچ مەرجێک بۆ نموونە ئەم شارۆچکانە (ئاکرێ گەڕانەوەی بۆ سەر پارێزگای دهۆک) و شارۆچکەی (مەخمور بۆ سەر پارێزگای هەولێر) کە ئیداری ئەم دوو شارۆچکەیە لە سەر پارێزگای موسڵن و قەزای محمودیە و ناحیەی مەیدان.
٢- ئەو ناوچانەی کە ڕێژەی کەمەنەتەوەکان تیایدا بەرزترن بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێم بە سێ مەرحەلە بێ:-
• هەر وەک لە مادەی ٥٨ی مەجلیسی حوکم و مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دا هاتووە یەکەم هەنگاو سەرژمێری تەواو بکرێ لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتۆکان.
• ئاسایی کردنەوە بارودۆخی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و تا ئەگاتە ڕادەی متمانە بە یەکتر و زیاتر لایەنی کوردی دەبێ ئەو متمانەیە ببەخشێ
• دەنگدان دانیشتوانی ئەو ناوچانە و لە ژێر چاودێری تیمێکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتۆکان و هەموو لایەک دەبێ بە ئەنجامەکەی ڕازی بێ.
٣- پارێزگای کەرکوک کە هەردوو لایەن بە کە کێشە مێژووی و بەردەوامەکەی نێوان کورد و ناوەند هەژمار دەکرێ، ببێتە هەرێمێکی تایبەت تا ئەوکاتەی سێ مەرجەکەی خاڵی دوو ئەنجام دەدرێ و لە ژێر سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتۆکان پرۆسەی دەنگدان تیادا ئەنجام دەردرێ، بەڵام تە ئەو کاتە هیچ لایەنێک چ هەرێم یا ناوەند خەڵک نەنێرێت بۆ ئەو شارە تەنها ئەوانەی لە خاوەنی دۆکێمنتی تەواوی هەیە کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەو شارەیە.
هەڵبەتە ئەم پرۆژەیە بۆ جێبەجێکردنی بە چەندین قۆناغدا تێدەپەڕێ وەک(ڕەچاوکردنی بار وجۆری دانیشتوانی ناوچەکان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری و ئاشتەوایی ئەو ناوچانە و ڕەچاوکردنی داواکانی دادگا وچۆنێتی قەرەبوکردنەوەیان)وە چەندین تیمی تایبەت ئامادە کران و خۆی و تیمەکەی چەندین جار سەردانای ئەو ناوچانەیان کردبو وە پرس و ڕای خۆیان کردبو لەسەر ئەو ناوچانە و چۆنێتی مامەڵەکردن لە ئەگەرەکانیشی تاوتوێکرابوون و پلانێکی چڕو پتەوی بۆ ئامادەکردبوو بۆ جێبەجێکردنی.
ئەوەی لای بەندە گرنگە ئەوەیە بۆچی کورد بۆ خۆی ئەم پرۆژەیەی ڕەتکردەوە و لەسەر چ بنەمایەکی جیۆپۆلۆتیک یا جیۆگرافی ناوچەیی وە چ مەرتسیەکی جدی هەبوو لە سەر هەرێم و چەسپاندنی سنووری هەرێم و ئایا چ مەترسیەکی تایبەتمەندی هەبوو لە سەر لایەنە سیاسێکان، ئەوەندەی کە پرسیم و زانیاریم وەرگرت کە دوای ئەوەی دی میستۆرا پڕۆژەکە پێشکەشی سەرۆک کۆمار دەکات دووەم پێشنار دەکات کە دی مستۆرا سەردانی هەولێر بکات و پێشکەشی سەرۆکی هەرێمی ئەوکات بکات ( مسعود بارزانی) ،
ئەم پرۆژەیە تاڵەبانی و د. محمود عوسمان زۆریان پێ باش کە ئەوکات ئەندامی مەجلسی حوکم بوون وە پێان وابوو کە زۆرلە کێشەکان چارەسەر دەکات و لە هەموو گرنگتر کە گەرەنتیەکی پتەوەی هەیە خۆی لە نەتەوە یەکگرتۆکان و وڵاتانی بەشدار لە پرۆسەی ڕووخانی ڕژێمی صدام حسین ڕەزامەندیان دەڕبڕیبولە پشتگیریکردنی بەپێ بڕیاری مجلسی ئەمن بە ژمارە ١٧٧٠ لە ساڵی ٢٠٠٧ کە تیایدا باس لە چاەسەرکردنی کێشەکان دەکات و بنیاتنای دەوڵەتی تەندروست بۆ هەموو خەڵکانی عێراق وە ئەم پڕۆژەیە وەک خاڵێکی گرنگی سەقامگیری دەوڵەتی عێراق هەژماردەکرا.
بەڵام مەخابن ئەم پڕۆژەیە هەمووی وەک پاکجێک لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانی پێشوو (مسعود بارزانی) ١٠٠٪ رەتکرایەوە و بە هیچ شێوەیەک تەنانەت ڕازی نەبوو کە گفتوگۆی لەسەر باکات ئەوە بو چەند جارێک د. محمود عوسمان لە سەر داوای ستافان دی مستۆرا خۆی و سەرۆک کۆماری عێراقی پێشوتر تاڵەبانی سەردانی پیرمامی و چەند جارێک لە بەغدا سەردنی مەسعود بارزانی کرد بە مەبەستی ئەوەی کە قەناعەتی پێبکات کە پڕۆژەکە قبووڵ بکات وە ئەگەر نایکات دەبێ هۆکارەکانی ڕوونبکاتەوە بۆ چی ؟
تا ئەمڕۆ هۆکاری سەرەکی ڕەتکردنەوەی پڕۆژەکە لە لایەن مسعود بارزانی بە فەرمی وەڵام ندراوەتەوە بەڵام هەر چەندێ لێی ووردبیتەوە لەم هۆکارانە ناترازێ و هیوادارم بەندە هەڵە بێ :-
١- کەرکوک بە هیچ شێوەیک سازشی لەسەر ناکرێ دەبێ بگەڕێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە بێ مەرج.
٢- دەبوایە ئەم پڕۆژەیە پێشکەشی ئەو بکرایە یەکەم جار لە بەر ئەوەی کە ئەم سەرۆکی هەرێمی کوردستانە وە ئەو مەلەفە لە ژێر چاودێری و بەرپرسیارێتی ئەودایە.
٣- زیاتر خۆی لە تێکچوونی (بەڵانسی هێز و دەسەڵات و دەسکەوت )لە نێوان یەکێتی و پارتی دەبینیەوە، و دواتر یەکێتی زیاتر باڵادەست دەبوو لە ئایندە دا بە حوکمی ئەوەی لە کەرکوک و خانەقین باڵادەست دەبوو جگە لەوەی ناوچەیەکی دەوڵەمند و قەبارەیەکی جوگرافی گەورەترە هەڵبەتە سوودی بۆ یەکێتی زێدە تر دەبوو.
کێشەی سەرکردایەتی بڕیار بەدەستی هەرێم بە تایبەت و سەرکردیەتی سیاسی کورد بە گشتی بیر و تێڕوانینیان بۆ کێشەکانی کورد زۆر کورت بینن و هیچ بڕوایان بە پێشبینی و پلان بۆ سبەی نیە، بە هیچ شێوەیەک سوود لە هەڵەکانی ڕابووردو ناکەن وبە بەردەوامی ئەم هەڵانە دووبارە دەبنەوە و بە داخەوە عەقڵیەت و مێنتالێتیان بۆتە وەک ڕێژەی بەگۆڕ هەموو هۆش و بوون و هزریان سەرۆک ڕازیبێ ئەوەندەی ملکەچی رەزامەندی سەرکردەن نەک دەستکەوتی گشتی و بەرژەوەندی وڵات.
پرسیارەکە ئەویە بۆ ئەو ناوچانەی کە ناوی ناوچە کێشەلەسەرکان لێنرا بۆ قبوڵتانکرد وە بۆ هەر لەیەکم ڕۆژ ئەمەتان نەخستە بەرنامەی کارتان و پێداگریتان نەکرد بەتایبەت لە عێراقێک کە خۆتان دەستان لە دروستکرنەوەی هەبوو ؟
هەر چەندە تا دووا ڕۆژ دیمستۆرا هەوڵی خۆی دا و کە زانی هیچ سوودی نیە و تاڵەبانیش پشتگیری بارزانی کرد و دووا ووتەی پێ ووتبون کە هەلێکی مێژووییتان لە دەست دا ئەستەمە بۆتان دووبارە بێتەوە!
هیوادارم بڕیارەکەی مسعود بارزانی سەرۆکی پێشوتری هەرێم لە پڕۆژەکەی ستافان دی مستۆرا ڕاستر بو بێ، نەک وەک ئەمڕۆدەیبینین ناوچە ناکۆکی لەسەرکان مە گەر بە دووربین بگەڕێنەوە سەر هەرێم!