دوبەی تابلۆیەکی نەخشەکێشراو
2020-09-29 20:33:01
دیاری حاجی عومەر
دوبەی یەکێک لەجوانترین پارێزگاکانی ووڵاتی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی کە بەناوبانگترین شارە لەجیهان وڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وناوچەیەکی گەشتیارییە وساڵانە لەجیهانەوە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکات ، گەشەیەکی بەرچاو لەبواری هونەری تەلارسازی لەم شارەدا بەدی دەکرێت و زۆرترین هۆتێل وباڵەخانەی بەرز وهەوربڕوسەرسوڕهێنەر دەبینرێت کە هەر گەشتیارێک سەرەڕای تێچووی زۆری گەشتەکەی یٔارەزوومەندە جارێکیتر سەربداتەوە لەم شارە دروستکراو و پیشەسازییە تێڕادەمێنێ کە چی عەقڵێک لەو بیابانە دروستی کردووە و خۆشەویستی حاکمی یٔەو ووڵاتە بۆ خاک ونیشتیمانی وایکردووە ببێت بە شارێکی دەگمەن و نموونەی لەجیهان وزۆربەی سەرمایەدارانی جیهان قازانج بەو ووڵاتە بگەیەنن . حاکمی یٔەو ووڵاتە محمد بن ڕاشد یٔال مکتوم کەلەتویتێکدا پرسیاریان یٔاڕاستە کردو داوایان لێکرد کە دە یٔامۆژگاری بۆ حوکمڕانی ویٔیدارەدانی حکوومەت بخاتە ڕوو بەشێوەیەک یٔەو دە یٔامۆژگارییە دەخاتە ڕوو کە پێویستە زۆربەی کاربەدەستانی جیهان وناوچەکە وبەرپرسانی باڵای حکوومی و وەزارەت وبەڕێوبەرەگشتیەکان وبەڕێوبەری دامودەزگاکان بۆ یٔیدارەدانی کارەکانیان یٔەو یٔامۆژگارییانە بەهەند وەربگرن بۆ یٔەوەی خزمەتی خەڵک وووڵاتی پێ بکرێت کە بەپێویستم زانی یٔەو دەیٔامۆژگارییە بخەمە بەردیدەی خوێنەرانی یٔەم بابەتە وەک خۆی بەهیوای سودبینین بۆ بەرپرسانی ووڵات.
دە یٔامۆژگارییەکە
بەر لەچەند مانگێک ، لە چەند تویتێکدا لە تویتەر باسی بەشێک لە تەنگژەکانی جیهانی عەرەبیم کرد و گوتم تەنگژەکەمان تەنگژەی کارگێڕییە نەک تەنگژەی سیاسی ویٔێمە زۆرتر پێویستمان بەکارگێڕانە ، نەک سیاسەتوانان ، تابتوانن بەشێک لە کەموکووڕی پەرەپێدان لەناوچەکە چاک بکەنەوە.
لەتۆڕی تویتەر یٔەم پەیامەم پێگەیشت : خاوەند شکۆ ، یٔەگەر بکرێت دە یٔامۆژگاری لەبارەی کارگێڕی حکوومی بۆ بەرپرسێک لەجیهانی عەرەبیمان بنوسییت .. یٔەو دە یٔامۆژگارییە چین ؟ پرسیارەکەم بەدڵ بوو ، بڕوام وایە دەتوانم شتێک لەم بوارەدا بڵێم.
سەرەتا بەر لە هەموو شتێک دەڵێم کە ژیانمان برییتییە لە گەشتێکی فێربوون کە کۆتایی نایەت . هەر کە شتێ زۆرتر فێرببین ڕادەی یٔەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەنایزانین ، یٔەوەیش لەوە زۆرترە کەمەزەندەی دەکەین . بۆیە ڕاوەستان لە فێربوون ڕاوەستانە لەپێشکەوتن لەژیاندا.
دەشێت دە یٔامۆژگاری بۆ هەر بەرپرسێک لەبواری کارگێڕی حکوومی بەپێی شارەزایی ساکاری خۆم بەم شێوەیە پوخت بکەمەوە:
یەکەم یٔامۆژگاری: خزمەتی خەڵک بکە مەبەست لەکارگێڕی حکوومی خزمەتکردنی خەڵکە ، مەبەست لە وەزیفەی حکوومی خزمەتکردنی کۆمەڵە ، مەبەست لەبریار گەل وسیستمگەل ویاساکان خزمەتکردنی یٔادەمیزادە ، یٔەوەت لەبیرنەچێت بڕیارەکان ویاساکان بەهەموو شتێک مەزانەو بڕوات وانەبێ کەسیستمەکان لەیٔادەمیزاد گرنگتربن ، یٔەوانەی بۆ خزمەت ویٔاسودەیی ویٔاسانکردنی ژیانی یٔەوانن ، یٔەوانە لەهەر کاتێک بێت شیاوی یٔەوەن لەپێناوی یٔەواندا بگۆڕرێن . زۆر هەن کۆمباس لەدەستت دەدەن وبڕوایان وایە ڕۆڵی یٔەوان یٔەوەیە سیستمەکارپێکراوەکان بپاریزن ودەقی یٔەو یاسایانە جێبەجێ بکەن کە دادەڕێژرێن ویٔەو بڕیارانە جێ بەجێ بکەن کەدەدرێن ، یٔەم بڕوایەش بنەمای زۆربەی کێشەکارگێڕییەکانمانە . یٔەگەر یاساناسان ویاساداڕێژەران و وەزیرەکان و بەڕێوەبەرەکان ویٔەوانەی پێشوازی لەمامەڵەداران دەکەن و یٔەوانەی خزمەتگوزارییەکان دادەڕێژن و یٔەوانەی پێشکەشیان دەکەن و یٔەوانەی بودجە دادەنێن ویٔەوانەی پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەن یٔەوانە کۆمپاسەکە بپارێزن وپابەندی پرەنسیپی ( خزمەتکردنی خەڵک ) پێڕەوبکەن یٔەوە ڕوانین وکارە پێشینەکان و بڕیار وپلانەکانیان دەگۆڕێن و شۆڕشێکی کارگێڕیش لەجیهانی عەرەبی بەرپا دەبێت.
دووەم یٔامۆژگاری :کورسی مەپەرستە وەزیفەوپلەوپایە و بەرپرسیاریەتی هەر هەموویان کاتین زوو بەجێت دەهێڵن ، یان زوو بەجێیان دەهێڵیت . چاکەی ڕاستەقینەت کارودەستکەوتەکانتەو هەرکە دەستکەوتت زۆرتربوون پلەوپایەت یٔەوەندەی دیکە بڵندتردەبێتەوە و ناوت بەرزتر دەبێت وخەڵک خۆشیان دەوێت و خواوەند لەژیان ولەودنیاش پاداشتت دەداتەوە. یٔەگەر کورسیت خۆش بوێت یٔەو یٔازاییەتی وبوێرییەت نابێت بڕیار گەلی یٔەو تۆ وەربگریت بەرزترت بکەنەوە و بتگەیەننە یٔەو کورسییەی دوای کورسییەکەت دێت ، یٔەگەر کورسیت خۆش بووێت دەیخەیتە پێش بەهاو پرەنسیپ ویٔەو مەبەستەوە لەپێناویدا هاتوویت کە یٔەویش خزمەتکردنی خەڵکە. بیکە بەدوایەمین خەمی خۆت یٔەوکات وزەیەکی زۆر ویٔاسۆیەکی فراوانت دەبێت بۆ گوڕینی واقیعی دەزگاکەت وکۆمەڵەکەت ونیشتیمانەکەت . سەیری بەرژەوەندییە دوورەکانی نیشتیمانەکەت بکە نەک سەیری پێی کورسیەکەی لای پێت بکەیت.
سێیەم یٔامۆژگاری : پلانی خۆت داڕێژە کاتێک پلان دانەڕێژیت یٔەوە پلان بۆ سەرنەکەوتنی خۆت دادەڕێژیت . زۆر لە بەرپرسان ڕۆژ بە ڕؤژ لەگەڵ وەزیفەکەیاندا دەگوزەرێنن سەیری دوور لەهەفتە یان مانگێک ناکەن یٔەمەش یەکێک لەگەورەترین بەرەنگاربوونەوە کارگێڕییەکەمانە . ڕۆڵی سەرەکی سەرکردە زانینی یٔاڕاستە و ڕێ پیشاندانی تیمەکەییەتی ڕوو لەو یٔاڕاستە بکەن وبەردەوام هانیان بدات پێی بگەن . یٔەگەر نەتتوانی پلانێک داڕێژێت ، یٔەوە تۆ بێ هیچ یٔامانجێک دەڕۆیت وگرنگ نییە دەگەیتە کوێ چونکە ناگەیتە شتێک بەهای هەبێت.
چوارەم یٔامۆژگاری : چاودێری خۆت بکە چاودێری یٔەدای دەزگاکەت بکە وچاودێرێکی ناوخۆیی لە دەزگاکە وچاودێرێکی دەرەکی بێ لایەن بۆ خۆت دانێ . دەبێت چەند نیشانەیەک هەبن لە چوارچێوەیانەوە گەرەنتی یٔەوە مسۆگەر بکەیت کە بە یٔاڕاستەی دروستدا دەڕۆیت بۆ یٔەوەی پلانەکە بەدی بهێنیت ، غەش لە خۆت ولەنیشتیمانەکەت مەکە بەوەی نیشانە گەلی ڕاستەقینە و ڕاشکاو بەدی نایەت کە خۆت و تیمی کارەکەتی پێ پابەند نەکەیت.
پێنجەم یٔامۆژگاری : تیمی کارەکەت دروست بکە بەتەنیا مەفڕە و بەتەنیامەجریوێنە بەتەنیا چەپڵە لێ مەدە . تیمێک دروست بکە یٔامانجەکانی تۆ بەرەو یٔاسۆ گەلی نوێ هەڵبگرن ، واز لەدەسەڵاتەکانی خۆت بێنەو بۆوانی ببەخشە ، ڕێنماییان بکە و فێریان بکە وبەتواناییان بکە ، بنمیچەکەیان لەبەردەم بەرزتر بکەوە ، یٔەو زرتەبۆزەی لەناخیاندایە دەربێنە ، پاداشتیان بکە ودەستکەوتەکانیان باس بکە وبخەڕوو ، پاڵ بدەوە و چێژ لەیٔاکامەکە وەربگرە ، چونکە تیمی مەزن بەرەو شوێنی مەزنت دەبەن و تیمی لاوازیش سواری کۆڵی خۆت دەکەیت تاپشتت دەشکێنێت.
شەشەم یٔامۆژگاری: داهێنان بکە ، یان بکشێوە . یٔەو حکوومەتانەی کەداهێنان ناکەن پیردەبن وبەساڵدا دەچن ولەپێشبڕکێ ولە چوارچێوەیش دەردەچن . هزرەکان خوێن دەبوژێننەوەو بەهۆیانەوە پێش کێبڕکێکاران دەکەوێت وتێچووەکان کەمتردەکەیتەوە و لەچوارچێوەیانەوە دووبارە خۆت دەدۆزیتەوە . یٔابووری نوێ لەسەر هزری نوێ ڕاوەستاوەو جیهانی نوێیش بەدوای بەرهەمگەلێکدا دەگەڕێت هزرگەلی نوێیان پێ بێت. لەگەڕان بەدوای هزرگەلی مەزن لای تیمەکەت ، لای یٔەوانەی سەرت لێ دەدەن لای هەموو خەڵکی ڕامەوەستە ، هیچ شتێک لەهزر وبیرۆکەیەکی مەزن بەهێزومەزنتر نییە.
حەوتەم یٔامۆژگاری: بەردەوام بە وگەشبین بە . بەردەوام لەگەڵ جەماوەر ولەگەڵ کۆمەڵی خۆت ولەگەڵ میدیاکانی دەووروبەرت لە پێوەندی بەردەوامدابە . بەناوداریەتی و وێنەی خۆت دروست بکەو جیهان لەهیواو یٔاوات وتواناکانی خۆت یٔاگادار بکە. هەندێک لە حکوومەتەکان بڕوایان وایە پیوەندی میدیایی وەزیفەیەکی تەواوکەرەو هەندێکجاریش بێزارکەرە . پێیان دەڵێم کەبنەڕەتی وسەرەکی یە ، لە چوارچێوەی میدیاکانەوە وێنەی خۆت دروست دەکەیت و شەفافیەت لەحکوومەتەکەت دەچەسپێنیت وخەڵک دەزانن دەزگاکەت بەرەو کوێ دەبەیت. لە چوارچێوەی میدیاکانەوە پشتیوانی جەماوەر بۆ خۆت دەستەبەر دەکەیت ، چونکە دەزانن بۆ کوێ دەڕۆیت و یٔەگەر هەڵەت کرد لیت خۆش دەبن چونکە تاقییان کردوویتەوەو لەخزمەتکردنیاندا یٔاشنات بوون . یٔامانجەکانی خۆت لەڕێگەی میدیاکانەوە ڕابگەیەنە چونکە یٔەوان لێپرسینەوەت لێ دەکەن ویٔەمەیش لەبەرژەوەندی تۆدایە. بەردەوام لەپەیوەندیدابە و خۆت مەشارەوە ، چونکە میدیاکان دۆستن و دوژمن نین ، دۆستی دڵسۆزی بەدەستکەوت ودوژمنی تەمبەڵی گەندەڵن .
هەشتەم یٔامۆژگاری : بێ ڕکابەر مەبە . یٔێمە ی یٔادەمیزاد ڕکابەری لەڕەفتارماندا پرەنسیپێکی گرنگە و ڕکابەری لەگەڵ خۆت ، یان کەسی دیکەدابکە.کۆمپانیاکان سەردەکەون کاتێک لەژینگەیەکی واڵادا ڕکابەری دەکەن . ڕکابەری لەگەڵ دەزگاکەو دامەزراوەکانی دیکەدا بکە لە ووڵاتە جۆراوجۆرەکان ، ڕکابەری بۆ یٔەوە بکە لە ناوخۆ ولەدەروە پلە یەکەمەکان بەدەست بهێنیت ، ژینگە کار بکە بەژینگەیەکی ڕکابەری ، ڕکابەری لەگەڵ ڕابردووی خۆت بکە تالەو باشتر بیت ، ڕکابەری لەگەڵ یٔامانجەکانتدا بکە تا لەوانە بەرزتر بەدی بهێنیت ، ڕکابەری لەگەڵ ووڵاتاندا بکە تا لەوان مەزنتر بیت ، ڕکابەری شێوازێکی ژیانە لەحکوومەتەکاندا ، بە بێ ڕکابەری هیمەتەکان پاشەکشە دەکەن و جۆش و خڕۆشی دەکوژێتەوە ونیاز و ورەکان سست دەبنەوە.
نۆیەم یٔامۆژگاری : سەرکردە گەل دروست بکە . سەرکردەگەل دروست بکە دواڕۆژ دروست دەکەیت . سەرکردەی ڕاستەقینە یٔەو کەسەیە کە سەرکردەگەل دروست دەکات و دەزگای ڕاستەقینەش یٔەو دەزگاییەیە سەرکردەگەل دەردەچویێنێت و گەرەنتی بەردەوامبوونی پێشەنگی بەکۆشسەکانی دەزگاکەوە لە ڕووی دروستکردنی سەرکردەگەلەوە پەیوەستە ، سەرکردە گەلێک یٔاسۆ گەلی زۆرتر بکەنەوەو وزەی زۆرتریان پێ بێت دەزگاکە بەرەو لوتگەگەلی نوێ بگوێزنەوە . دروستکردنی سەرکردەگەل نهێنییەکە کەس تێناگات یٔەو پیاوانە نەبیت بەسەر من منایەتی وخوددا زاڵ بوونە ولەوە گەیشتوون کەمەزنترین دەستکەوتێک کەدروستی بکەن بنیادنانی یٔادەمیزادە نەک بەرد.
دەیەم یٔامۆژگاری : بەرەو بنیادنانی ژیان هەنگاوهەڵێنە . یٔێمە بەختەوەرین چونکە لەحکوومەتەکاندا کاردەکەین . وەزیفەکەمان وەزیفەیەکی یٔاسایی نییە . وەزیفەکەمان جوانترین شتی ژیانمانە ، بەڵکو خودی ژیانە . وەزیفەکەمان مەزنە بەهۆیەوە ژیانی ملێۆنان کەس بەرەو باشتردەگۆڕێن بەجاوی سووک سەیری ڕۆڵی خۆت یان کارەکەت یان کۆشش وڕەنجی خۆت مەکە تۆ لە بواری دروستکردنی ژیان وداڕشتنی یٔاییندەوبنیادنانی نیشتماندا کاردەکەیت.
خواوەند لەگەڵ یٔێوە بۆ خزمەتکردنی وڵاتگەل وخەڵک دەست بەباڵمانەوە بگرێت .
هێشتە چیرۆکەکە لەسەرەتادایە....
براتان محەمەد بن ڕاشد یٔال مەکتووم
یٔەمە یٔەو دە یٔامۆژگاریە بوو کە یٔاڕاستەی بەرپرسانی کردبوو لەو شارە جگە لە بورجی خەلیفە کەبەرزترین باڵەخانەیە لەجیهان بورجی عەرەب و دوبەی مۆڵ وقریەعالمیە وپارکی بەگوڵ دروستکراو دروستکردنی شارێکی وەک فینسیای یٔیتالی وگەشتی سەفاری بیابان و دەیان شوێنی سەرنج ڕاکێشیتر کەوایکردوە ببێت بە شارێکی نموونەی وخەڵکی یٔەو شارە لە خۆشترین وبەرزترین یٔاستی خۆشگوزەرانی بژین وزۆرترین خەڵکی پاکستانی وهندی وفلیپینی وهاوڵاتیانیتری جیهان بۆ بازرگانی ڕووبکەنە یٔەو وولاتە.
دیارە یٔەو گەشەسەندنە خێراوباشەی دووبەی ڕویٔیایەکی سیاسی حاکمی یٔەوووڵاتەی لەپشتە یٔیدی پشتیوانی ڕۆژیٔاواو ودەوڵەتە زلهێزەکانش لەولاوە بوەستێ ، بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە یٔاراوە یٔایا ؟ یٔەو دە یٔامۆژگاریەوچەندین یٔامۆژگاریتر کاربەدەستانی باڵای یٔەم ووڵاتە گوییان لێ ی دەبێت ؟ یٔایا دووبەی لەدوای ساڵانی نەوەدەکان یٔەو گەشەسەندنەی بەخۆوە بینیوە یٔێمە لەحوکمڕانی سی ساڵی ڕابردوو بۆ بیرمان لەوخۆشگوزەرانی وبەختەوەری خەڵکەی خۆمان نەکردەوە ؟ یٔەگەر لە ڕابردوو نەمانتوانی یٔایا بۆ یٔایندە بیردەکەینەوە خۆشگوزەرانی پێشکەش بە میللەتەکەمان بکەین ؟ یٔەو دە یٔامۆژگاریە خوێندنەوە زۆر هەڵدەگرێت بۆ خوێنەرانی بەڕێزی یٔەم بابەتەی بەجێ دەهێڵین.
سەرچاوە : (کتێبی چیرۆکی من )