دەسەڵات لە دوای شۆڕش
2020-09-28 21:01:49
زانا توفیق بەگ
هەندێ جار بەرهەمی دوای شۆڕشکردن دە بێتە هۆی دروستبونی دەسەڵاتێکی بەربەری بێ مۆڕاڵ ، ئەهریمەن ئاسا بۆ گیانی ئەو کۆمەڵگایانەی کە شۆڕشیان دروست کرد . نمونەیی ئەم جۆرە شۆڕشانە لە ناو مێژووی نوێ دا زۆرن باشترین نمونە دەسەڵاتەکانی مێژووی شۆڕشەکانی ئەمەریکای لاتینە کە هەتا ئێستاکە کۆمەڵگاکانیان توشی چ مەرگەساتێك کردوە بەتایبەتی شوڕشەکانی کوبا و بولدیڤیاو مەکسیک ، ئەرجەنتین کە بوونە مایەی تێکشانێکی روحی کۆمەڵگاو مایە پوچ بوونی قاسەی ئابووری و دروستبوونی سیستەمێکی دیکتاتۆری ناقۆڵا کە بەردەوام خەریکی بە ساسنسۆرکردنی کۆمەڵگا لە ڕێگەی کۆمەڵی کەناڵی مەترسیداری سیاسی و ڕوشنبیری و داخستنی پەیوەندێکانی ووڵات لە بەرامبەر دنیای دەرەوە. ووڵات وەکو زیندانێکی گەورە سەیردەکات جگە لە مۆنۆپۆڵکردنی داهاتی سامانی سروشتی و کانزای بۆ بەهێزکردنی پێگەی دەسەڵات و سیستەمی سیاسی خۆی هیچ ئەرک ومافێکی تری نیە . باشترین نمونە سەرۆكی فەنزویلا بوو کەچ نەهامەتیەکی کاولکاری بەسەر ئەو کۆمەڵگایەدا هێنا کە هەتا ئێستا ئاسەوارەکانی نەتوانراوە بسڕێتەوە .
لەم وتارەدا دەمەوێت باس لە ئاکارەکانی دروستبوونی شۆڕش بکەم بەتایبەتی ئەنجامەکانی چونە چیە ؟ ئاخۆ دوژمنەکانی پێش شۆڕش دوای شوڕش کێن؟ ئەمە ئەو پرسیارە جەوهەریانەن کە پێویستیمان بە وەڵامدانەوەیەکی ڕاشکاوانەی هەیە بێ خەوش . سەرەتا گرنگە ڕەچاوی ئەزموونی دەسەڵاتی سیاسی و کەلتوری سیاسی هەر کۆمەڵگایەك بکەین وە کاریگەری شێوازی میکانزمی دروستبوونی شۆڕش بۆ ئەنجامی شۆڕشەکە لێکەوتەکانی و ئاکامەکانی دوای شۆڕش یان ئەو فیگەرە سیاسیانەی کە دەبنە ڕەمزو میراتگری شۆڕش و پێکهێنەرانی دەسەڵات و نیزامی سیاسی لەووڵات دا. پاشان دنیابینی کارێکتەرە سیاسێکان بۆ ڕەوتی ڕووداوەکانی دوای شۆڕش ئەم پاڵنەرانە تێکڕا کاریگەری قۆڵیان هەیە بۆ لێکەوتەکانی دوای شۆڕش شێوازەکانی دروستکردنی سیستەمێکی سیاسی دیموکراسی بەرمەبنای بڕوا بوون بە پرنسیپەکانی دەوڵەتی هاووڵاتی بوون .
سەرەتای هە موو شۆڕشێك بەوە دەستپێدەکات ، خەونێکی جوانی سپێدە ئاسا کە لێوان لێوە لە ژیاندۆستی یەکسانی کۆمەڵایەتی وسادەی فیگەرە سیاسێکان و نە بوونی دیواری جیاوازی چینایەتی لە نێوان توێژاڵی سیاسی و خەڵکی سادە دا پاشان لە دوای سەرکەوتنی شۆڕش و دەستکەوتەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ و ساڵ لە دوای ساڵ ئاڕاستەو بەرنامەی شۆڕش دە گورێت . بەر لەوەی شۆڕش سەربکەوێت بگاتە کەناری ئارام دوا مەنزڵی خۆی ، خەڵكی سیڤل و بەشداربوانی شۆڕش خەون بە ماف و ئازادییەکان و دەستەبەری ژیانێکی شکۆمەندانە دەبینن ، بەڵام لە دوای ئەوەی کە بەروبوومی شۆڕش دێتە دی قسە دێتە سەر چۆنیەتی داکۆکیکردن لە بەرووبومی شۆڕش دەسەڵات وە مافەکان دەگوڕێت بۆ سازشکردن و بەرگریکردن لە دەسەڵات و فیگەرە سیاسێکان . هەندێجار دروستکردنی دۆژمنی وەهمی بۆ بەهێزکردنی پایەکانی شۆڕش وە لە زۆربەی حالەتەکاندا ئەنجامەکانی شۆڕش و بەتایبەتی ناسنامەی شۆڕش دەگوڕێت لە بەرگریەوە بۆ سانسۆر و چەپاندن باشترین نمونە شوڕشی روسیایە کە بە دروشمی ئازادی دەستی پێکرد بە سانسۆر چەپاندن کۆتایی هات.
کاتێك کە دەسەڵاتی دوای شۆڕش سانسۆر دەکاتە یەکێك لە بەرنامە ستراتیژییەکانی خۆی . مانای ئاوابوونی خۆری شۆڕشە، بەتایبەتی کاتێك کە دەسەڵاتی دوای شۆڕش خەریکی دروستکردنی ماسک میدیایە ئەوا رۆحی شۆڕش دەچێتە قۆناخی گیانەڵاوە، وە سڵ لە ئازادی بەرەنگار بوونەوە دەکاتەوە چۆنکە هە موو شۆڕشێك لە سەرەتای دروستبوونی دا بە هۆشیاری سیاسی و پرنسیپەکانی دیموکراسی دەستپی دەکات دواتر لە دژی سەرەتاکانی خۆی دەجەنگێت قڵپیان دەکاتەوە لێرە گرنگە وتە بە ناوبانگەکەی بیرنادشۆ دووبارە بکەینەوە کە دەڵێت هە موو چەپاندنێك کە دەسەڵاتی شۆڕش دەیکات بۆ رێگریە لەو کەسانەی کە بەرەنگاری ڕووبەڕوو بوونەوەی دەستەڵاتە باڵاکانی شوڕشی دەبنەوە .