Draw Media

کوردستان پێویستی بە سێدارەیە...!

کوردستان پێویستی بە سێدارەیە...!

2020-09-26 17:19:18


سەهین موفتی

نانووسم رۆژانە، با خاترگیری ئەم میللەتەی تێدابێڵمەوە،  هەفتانە، دەبێت گوێبیستی کوشتنی( ژنێک، کچێک، پیاوێک، گەنجێک، هتد مرۆڤێک ببین)، کاتێک بەدواداچوون بۆ کەیسی رووداوەکان دەکرێت، هۆکاری هەمە لایەنەو هەندێکجار زۆر سادەو ساکارن، دەکرێت بە دوو وشەی لێبوردەیی کۆتایی بە کێشەکە بهێندرێت، نەک بگاتە وەستاندنی گیانێک( کۆتایی پێ هێنانی هەناسەی مرۆڤێک)، هەقی خۆیەتی گەورە شارەزاو پسپۆڕانی بواری (دادی) بیر لە بوژاندەوەی سزای سێدارە بکەنەوەو بە کردەیی جێبەجێبکرێت.
ئاخر هەتا کەی، دەستکە کەرەوزێک، جۆگەڵەیەکی ئاو، کۆترێک، فول لایتێک، سەیرکردنی نێوچەوانی یەکتری، شکانەوەی ئۆتۆمبێل، هەموو ئەم کێشە بچووکانە ببنە هۆکاری سەندنەوەی هەناسەی مرۆڤەکانی ئێرە؟ 
بەداخم، میللەتێکین هێندەمان حەز بە چەکداری هەیە، هێندە عەوداڵی دوو دێڕ شیعری جوانن نین، هێندەی حەز بە وێنەگرتنی کڵاشینکۆفێک و دەمانچەیەکین، هێندە بیر لەوە ناکەینەوه کە لەبۆ ئەم چەکانە لەنێو ماڵ و گەڕەک و کۆڵانەکان هەبن؟ با لە سنوورەکانی کوردستان روویان لە نەیارانی نیشتیمان بێت.. تاوانی کوشتن لە هەموو وڵاتێک و سەردەمێکدا هەبووەو دەبێت، بەڵام سزایێکی قورسی وەک سێدارە بە جێبەجێکردنییەوە، دەکرێت رێژەی تاوانەکە کەمتر بکاتەوە.
چوونکێ، دەزانێت کۆتایی چارەنووسی هەمان ئەو هەناسە لێبڕینەی دەبێت، کە لە بەرامبەرەکەی دەستێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand