لەیادی ریفراندۆمدا، كوردستان یٔەمانەتی بەغدا بێت
2020-09-22 21:19:26
سەرتیپ جەوهەر
محەمەد جەناح لە 1944 نامەیەكی بۆ مهاتما گاندی نارد، لەبەشێكیدا دەڵێت " یٔێمە میللەتێكین تایبەتمەندی كەلتورو شارستانییەت و زمان و یٔەدەب و هونەری بیناسازیی و ناو و زاراوەی تایبەت بەخۆمان هەیە، بەكورتی یٔێمە تێگەیشتنی تایبەت بەخۆمان هەیە لەژیان و بۆ ژیان، بەپێی هەموو پێوەرو بنەمایەكی یاسای نێودەوڵەتیی یٔێمە گەلین".
مەبەستی محەمەد جەناح لە نامەکە، یٔێمە لە هیندستان جیادەبینەوەو هیچ شتێك نییە لەگەڵ هیند كۆمان بكاتەوە، دوای یٔەو نامەیە، یٔیدی هەنگاوی كرداریی بۆ جیابونەوە دەستیپێكردو سەرەنجام لە 1947 پاكستان سەربەخۆیی خۆی راگەیاند.
لەبارودۆخێك پاكستان جیابویەوە، كە هەزاران كەس لەتوندوتیژیی نێوان هەردولا ببونە قوربانیی، لەو سەردەمەدا، هیندییەكان گاندیان هەبوو، پاكستانییەكانیش جەناح.
لەكاتێكدا جەناح یٔەو نامەیەی بۆ گاندی رەوانەكرد كە بەریتانییەكان كە داگیركەرو كۆڵۆنیالستی هیندستان بوون، رەزامەند بوون لەسەر ناوەرۆكی نامەكە، بەڵكو هاندەربوون بۆ جیابوونەوە.
یٔێمەی كورد هەمان واقعمان هەیە لەگەڵ عیراق، خاك و نیشتیمان و كلتورو دونیابینی خۆمانمان هەیە بۆ ژیان، لەهیچ دوڕیانێك یەكناگرینەوە، هەمان پەیام و نامەمان هەیە كە جەناح نوسیبوی بۆ گاندی، بەڵام زەمینەی گەیاندنی پەیامی كورد وەك گەلێكی ستەملێكراو حیكمەت و سیاسەتێكی لەسەرخۆو زیرەكانەی دەوێت. یٔەو پەیامەی كورد كە سەدان ساڵە خەبات و خوێنی لەپێناو دەڕێژێت، تێكەڵ بەخواستی شەخسی و حزبیی كراو لە 25 یٔەیلول لەژێر ناوی (ریفراندۆم) لەپرۆژەیەكی ناوەخت بۆ دەیان ساڵی دیكە دواخراو زیانێكی زۆر گەورەی بەركەوت.
بۆیە رەنگە بپرسین كێ یٔەو نامەیە بنوسێت بۆ بەغدا؟ كێ یٔەو نامەیەمان لێ وەرگرێت؟ عەرەبیش دەڵێت "من استعجل شییٔا قبل اوانه عقب بحرمانه". یٔەوە یٔەمساڵ 3 ساڵ بەسەر پرۆژەی ریفراندۆمدا تێدەپەڕێت، دەپرسین پرسی كورد لەعیراق چەندە لەپاشەكشەدایە؟ یٔەرێ هاوڵاتیانی كوردستان كە بەشداریان لەریفراندۆمەكەدا كرد یٔێستا هەمان پرسیاریان لێبكەینەوە تۆ بڵێی وڵامی یٔێستایان چی بێت؟
لێكەوتەی دوای پرۆژەی ریفراندۆم یٔەوە نەبوو تەنها دوژمنانی كوردستان پیلانگێڕی لەدژی كورد بكەن، یان وڵاتانی زلهێزی وەك یٔەمریكاو بریتانیا دڵنیایی بدەنە بەغدا كە كوردستان بەشێكە لەجوغرافیای عیراق، بەڵكو لێكەوتە خراپەكان دواتر دەركەوتن یٔەویش هاوڵاتیانی كوردستان بۆیان روونبویەوە پرۆژەی ریفراندۆم پرۆژەیەكی قەومیی ستراتیژیی نەبوو، یٔەنجامەكەیشی یٔێستا برسێتی و نەبوونی وایكردووە پیرە دایكێكی جەرگ سوتاوی خاوەن یٔەنفال بەعەرەبێكی شیعە بڵێت (كوردستان یٔەمانەتی تۆ بێت).