چۆن مه‌سرور بارزانی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی داهاتی نێچیرڤان بارزانی بڕی؟
2020-09-20 07:09:32
سەرتیپ وەیسی
چۆنیه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره‌ی داهاتی حكومه‌ت له بانكێكی نێچیرڤان بارزانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناوی پڕۆسه‌ی ریفۆرم و چاكسازی له یه‌كه‌م هه‌نگاودا، پاره‌ی داهاتی ناوخۆ و نه‌وتی له بانكێكی گه‌وره و به‌ناوبانگی نزیك له نێچیرڤان بارزانی به‌ناوی ئاڕتی بانك ( RT BANK) بۆ بانكی ئه‌هلی عێراقی (National Bank of Iraq) گواستنه‌وه و سه‌رجه‌م هه‌ژماره بانكییه‌كانی خۆشی له‌و بانكه‌دا داخست.
گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی پاره‌ی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم، به زه‌ڕبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌سرور بارزانی داده‌نرێت له به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی داهاتی نێچیرڤان بارزانی، هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌ندی په‌یوه‌ندی به ته‌سفیه‌ی حسابه‌وه هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به چاكسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی زیاتر نییه.
دواجار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی یاریده‌ده‌ری ئابوورییه‌كه‌ی دوای چه‌ند مانگێك له گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی بانكێكی به‌دیل تاوه‌كو ته‌واوی داهاته‌كانی حكومه‌ت له ئاڕتی بانك كه له‌لایه‌ن (حمه‌یلا گه‌ردی) نزیك له نێچیرڤان بارزانی بارزانی به‌ڕێوه‌ده‌برێت بگوازێته‌وه بۆ بانكی ئه‌هلی عێراقی (National Bank of Iraq)، كه بانكێكی عێراقی- ئوردنی- كوردی هاوبه‌شه سه‌ركه‌وتوو بوو.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم و ته‌واوی داهاته‌كان دوای هه‌وڵێكی زۆری نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی و دكتۆره رانیه یاریده‌ده‌ری مه‌سرور بارزانی بۆ كاروباری ئابووری دێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئامانج له‌و كاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ریفۆرم نه‌بوو، به‌ڵكو وشكردن و بڕینی به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی گروپی كۆمپانیاكانی سه‌لاحه‌ددین و نێچیرڤان بارزانی بو، چونكه به‌پێی ئه‌و پڕۆپۆزه‌ڵ و داوایانه‌ی كه له لایه‌ن ئاڕتی بانكه‌وه پێشكه‌شكراون به حكومه‌ت، نرخی گۆڕینه‌وه‌ی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر هه‌زار و 210 دینار بۆ سه‌ره‌وه بووه ( به‌پێی نرخی رۆژانه‌ی بازار ئه‌و نرخه گۆڕنكاری به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام له 210 دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات)، به‌ڵام بانكی ئه‌هلی عێراقی ته‌نها هه‌زار و 205 دیناری پێشكه‌شكردوه. ئه‌گه‌ر به پێی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌كه بێت كه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه پێشكه‌شكراوه، ده‌بوایه بدرێت به ئاڕتی بانك چونكه نرخێكی زیاتری پێشكه‌ش كردبو.
هه‌رله‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كان له ئاڕتی بانك، حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به داخستنی ژماره بانكی ( نه‌وت و داهاتی كاره‌با و سه‌رجه‌م داهاته ناوخۆییه‌كان ) له‌و بانكه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره بانكیانه بۆ بانكی ئه‌هلی عێراقی (National Bank of Iraq).
ئێستا پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له بانكی ئه‌هلی عێراقییه، به‌ڵام یه‌كێك له كێشه‌كانی ئه‌و بانكه ئه‌وه‌یه، له‌وانه‌یه نه‌توانێت مانگانه پاره‌ی پێویستی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم كه به دۆلار له وڵاتی ئیماراته‌وه ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان ( مانگانه له نێوان 250- 350 ملیۆن دۆلاره) دابین بكات، چونكه ئه‌و بانكه پاره‌یه‌كی زۆری نییه و یه‌كێكه له بانكه لاوازه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه ئاڕتی بانك یه‌كێك بوو له بانكه گه‌وره‌كان پاره‌ی زۆرێك له وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و كۆمپانیاكان و پاره‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له نێچیرڤان به كه‌ناڵی رووداوه‌وه له‌و بانكه‌دا خه‌وێنراوه.
له‌باره‌ی فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی بازاری کراوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشکرا دەبێت، بۆ ئه‌و مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلیەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دین وه‌زاره‌تی دارایی ، به‌پێی قسه‌ی دارایی ئه‌م هه‌نگاوه لە پێناو نەهێشتنی قۆرخکاری و هەلی وەک یەک بۆ هەموان و زیادکردنی داهاتی گشتی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه :
* گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار بۆ دینار له ئێستادا ته‌نها بۆ پاره‌ی گومرگ و داهاتی ناوخۆیه، نه‌ك پاره‌ی نه‌وت، كه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن پێیانوایه بۆ داهاتی نه‌وتیشه و ساڵانه له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ چه‌ند بانكێك رۆیشتووه.
* زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری پاره گۆڕینه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن صه‌راف مۆڵه‌ته‌كه‌یان له بانكی مه‌ركه‌زی عێراقی به‌سه‌ر چووه ( ژماره‌یان سه‌دان كه‌س ده‌بێت)، بۆیه بۆ ئه‌وان قوڕس ده‌بێت ئه‌و كاره‌یه بكه‌ن.
* وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌سه‌ند نابینێت، چونكه خسته بازاری دۆلار، هۆكارێك ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و پاره‌یه بچێته وڵاتی ئێران، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌و سه‌ر وڵاته‌و، بۆیه پێشبینیده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم رابگرێت.
*به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌م جۆره پاره گۆڕینه‌وه‌یه كێشه بۆ بانكی مه‌ركه‌زی عێراقیش دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وانیش دژایه‌تی بكه‌ن.