سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەیمان عزەدین 
خاتون ، من زۆرجار نوسینەکانت ئەخوێنمە و کەبیری خۆمی ئەبەمەوە  بەڕێزتان  سەرکردەیەکی دیارن لە پارتێکی  خاوەن دەسەڵاتدا لە سلێمانی، نوسین و لێدوانەکانت بە  ئازایانە ئەبینم   . . بەڵام  کە چاوئەکەمەوە و ڕاستیەکان بە زەقی بەبەرچاوی من و هەزاران کەسەوەن ، لێت ناشارمەوە دوودڵی و بێ متمانەیی بە ئازایی و ڕاستی و قسەکردن دامئەگرێت.
بۆیە پێمخۆشبو لەم نامەیەدا وەک هاوڵاتیەکی ئەم شارە دەردەدڵی خۆمت بۆ بکەم .
خاتون هەمومان ئەزانین دەسەڵات لەم هەرێمەدا حیزب بەڕێوەی ئەبات، لە حیزبیشدا بنەماڵە خاوەن بڕیارو بەرژەوەندیە ، ئیتر ئەو بنەماڵەییە ڕاستەوخۆ بێ یا ناڕاستەوخۆ ، لەم جۆرە دەسەڵاتەشدا هیچ ڕۆڵێک نامێنێتەوە بۆ دامودەزگا و ئۆرگانی حکومی و هەڵبژێرراو .
ئەوەی لەسلێمانیدا ئەکرێ لە سوتاندنی شاخ و دارستان و دابەشکردنی زەوی و ڕوخاندنی جێگا و شوێنە دیارەکان و دەیان داگیرکاری تر ، لە ئەستۆی حیزبەکە ی  بەڕێزتانە ، کارگەی جگەرە کە بەناوی دەزگای کەلتوریەوە داگیرکراوە ، کێ کردویەتی و کێ سودی لێ ئەبینێ، تەختکردنی کەمپی کۆنی زانکۆ و نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە کە قسەی لەسەر ئەکرێ، هی کێیە و لەبەرژەوەندی کێ ئەبێ ،ئەگەر تازەترین نمونەی بەرچاوی خۆمت بۆ باس بکەم کە گردێکی چەندین دۆنمیە لەبەکرەجۆ بەناوی دابەشکردنیەوە بۆ دژە تیرۆر بێ ئەوەی شارەوانی ئاگای لێبێ ، هی کێیە و کێ بڕیاری لێداوە.
خاتون هەموو ئەمانە و هەزاران کار و حاڵەتی ناقانونی تر حیزبەکەی بەڕێزتان ئەیکات و بەرپرسە لێی ، ناماقول و بڕوا پێنەکراوە وەک خۆتان ئەڵێن بەڕۆژی ڕوناک و بە بەرچاوی خەڵکەوە گڕ لەو دارە بەتەمەنانە بەربدرێت و یەکێتی نەتوانێ ڕایگرێ و نەزانێ ئەنجامدەرانی کێن.
بۆیە تکایەکی ژنانەت لێئەکەم ،تۆ وەک سەرکردەیەکی ئەو حیزبە و ئەندامی بنەماڵەی حوکمڕان لەو حیزبەدا ئەو هەڵمەتی داگیرکاریە ڕاگرە، خەڵکی سلێمانی لە جێی دارێک دوو دار ئەنێژینەوە .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!