سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرمایەی نیشتیمانی و سەرمایداری نیشتیمانی كێن ؟ و بۆچی گرنگن ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئەیلوول 2020

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەوزادی موهەندیس

•    ئاشكرایە هیچ وڵات و كۆمەڵگایەك بەبێ‌ بوونی ئامار و سەرژمێریەكی وورد و زانستی بۆ سەروەت و سامانی سروشتی و نیشتیمانی تایبەت بەخۆی ناتوانێت نە پلانی زانستی دابڕێژێت و نە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەكردنی وڵات و كۆمەڵگا پێشبینی بكات و كاری بۆبكات و بیشیگەیەنێتە دوا مەنزڵ و مەبەست.بۆیە هەمیشە ئەو وڵات و كۆمەڵگایانەی كە خاك و ئاو و سامانی سروشتی زۆر و زەوەند و توانای مرۆیی زیرەك و دەسەڵات و سەركردەی حەكیمیان هەیە هەمیشە دەكەونە ڕیزی ئەو كۆمەڵگا و وڵاتانەوە كە گەشە و پێشكەوتن و ئاوەدانی ڕوویان تێدەكات و دەچنە ڕیزی وڵاتە پێشكەوتوو و كۆمەڵگا خۆشگوزەرانەكانەوە و دووردەكەونەوە لە هەژاری و دواكەوتوویی و نەخۆشی و بێكاری و هەموو دیاردە نەگبەتیەكانی تر كە دەبنە هۆی دواكەوتن و هەژاری تاك و كۆمەڵگا.

 
•    هەربۆیە كۆڵەكە گرنگەكانی پێشكەوتن و گەشەكردنی وڵات و كۆمەڵگاكان بریتین لە بوونی سەروەت و سامانی سروشتی و توانای مرۆیی لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە بریتیە لە بوونی خاوەن ئەقڵ و پلانی زانستی و كەسانی خاوەن سەرمایە و لە پێش هەموانیشەوە بریتیە لە بوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری و حكومەتێكی خەمخۆر و نیشتیمانی. چونكە بەبێ‌ بوونی حكومەت و دەسەڵاتێكی ڕەشید و حەكیم و خەمخۆر ناتوانرێت هیچ هەنگاوێكی نیشتیمانیانە هەڵبنرێت،چونكە ناتوانرێت دەسكەوت و گەشە و پێشكەوتنەكان بپارێزرێن و ڕێگە بگرێت لە لە ناوچوونیان و بەهەدەردانیان . حكومەتێك كە ڕێگەنەدات كە سەروەت و سامانی وڵات بكەوێتە دەست كەسانی گەندەڵ و مشەخۆر و داگیركاران و كۆمپانیا بیانیە خوێنمژەكان كە هەموو خەمیان بەتاڵانبردنی سەروەت وسامانی وڵاتان و وەدەستخستنی قازانجی زۆر و زەوەندولەبن نەهاتووی گەلانی دواكەوتوو و هەژار و داگیراكراوانە.

 
•    بۆیە لەم قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی و دامەزراندنی دەسەڵات و حكومەتە نیشتیمانیەی كوردستاندا لەم بەشەی باشووردا كە خۆشبەختانە تەمەنی نزیك دەبێتەوە لە 30 ساڵ،گرنگە كە حكومەت و دەسەڵات گرنگی بدەنە پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی وڵات و كۆمەڵگای كوردی و هەوڵی جێگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتی بدەن و هەموو خەمیان بریتی بێت لەوەی كە وڵات و كۆمەڵگا بەرەو كەناری ئارامی و خۆشگوزەرانی و بەرن و دووری بخەنەوە لە دواكەوتویی و هەژاری و نەخۆشی و ناخۆشی و  بەهەدەردانی سەروەت و سامانە زۆر و زەوەندەكەی,هەموو ئەم كارانەش بە دانانی پلانی زانستی پێشوەختە و بەدەسەڵاتێكی تەواو نیشتیمانی و خەمخۆر دەكرێت كە هانی ئۆرگانەكانی حكومەت بدات دوور بكەونەوە لە گەندەڵی و مشەخۆری و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی وڵات و لەولاشەوە گرنگی زۆر بداتە كەرتی تایبەت و كۆمپانیا و وەبەرهێن و خاوەن سەرمایە و سەرمایەدارەكان كە سەروەت و سامانەكانیان بخەنە خزمەت پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشە و پێشكەوتنی وڵاتەوە و هەموان لەخەمی خزمەتكردن و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و كۆمەڵگادا بن  و دوور بكەونەوە لە مشەخۆری و  خۆدەوڵەمەندكردنی ناڕەوا و دەستبردن بۆ قوتی جەماوەر و هەژاران و كاربكەن بۆ وەبەرهێنانی سەروەت و سامانەكانیان لەڕێگەی خزمەتكردنی نیشتیمان و كۆمەڵگاوە.

 
•    بەم شێوەیە دەتوانرێت نیشتیمانێكی ئازاد و سەربەخۆ و كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و خۆشگوزەران بنیات بنێین و خەون و ئاواتی لە مێژینەمان وەدیبهێنین.هەربەم شێوەیەش دەتوانین سوود و كەڵكی زۆر لە سەرمایەی نیشتیمانەكەمان لە ئاو و خاك و توانا مرۆییەكان وەربگرین و سەرمایەدارانیشمان ببنە سەرمایەدارێكی نیشتیمانی و خەمخۆر بۆ ئایندە.چونكە هەموو سەرمایەیەك نیشتیمانی نیە و هەموو سەرمایەدارێكیش نیشتیمانی نابێت ,گەر تەنها هەوڵی بەدەستهێنانی قازانج و سوودی تاكە كەسی بێت و بۆ بەرژەوەندی خۆی و كەڵەكەكردنی زیاتری سەرمایەكەی بێت دوور لە خەمی نیشتیمان و نەتەوە و كۆمەڵگاكەمان.بۆیە سەرمایەی نیشتیمانی بریتیە لەو سەرمایەیەی كە دەخرێتە خزمەتی پێشكەوتن و ئاوەدانی نیشتیمانەوە و سەرمایەداری نیشتیمانیش بەهەمان شێوە بریتیە لەو كەسانەی كە سەروەت و سامانەكانیان دەخەنە پێناو وەبەرهێنان و ئاوەدانی و خزمەتی كۆمەڵگا و نیشتیمانەكانیانەوە.

 
•    خۆشبەختانە لەم هەرێمەی خۆشماندا گەلێك سەرمایەداری نیشتیمانی هەبوون و لەئێستاشدا هەن  و توانیویانە دەیان پڕۆژەی گەورە و گرنگ بنیات بنێن و جێگە دەستیان دیار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی وڵات و دەستگیرۆیی هاوڵاتیانی هەژار و نەهێشتن و كەمكردنەوەی بێكاری و هەڵاوسان ،سەرەڕای هەبوونی ڕێگر و نمونەی ناشیرینی مشەخۆری و گەندەڵیش لەهەرێمەكەماندا،بۆیە ئەركی ئەو سەرمایەدارانەیە كە هەمیشە لەخەمی وڵات و كۆمەڵگاكەماندا بن چونكە سەرچاوەی داهات و سەرمایەكانیان هەر ئەم نیشتیمان و كۆمەڵگایەی خۆیانە و چەقی دەسكەوت و سەركەوتنەكانیان هەر لێرەوە دەستیپێكردوە و سەرچاوەیان گرتوە. لەهەموو دونیاشدا كۆمپانیا گەورە ئابوریەكان هەمیشە پابەندی یاسایی و داراییەكان و باج و خەراجەكانیان پێشكەش بە وڵات و كۆمەڵگاكانیان دەكەن و دواتر لە خەمی سەروەت و سامانەكانی خۆیانن ،هەربۆیەش ئەوان لە پێشكەوتنی بەردەوام و ئاوەدانی زیاتری وڵات و كۆمەڵگاكانیاندان،نمونەی جوانی سەرمایەدارانی نیشتیمانی كوردستان زۆرن و لە سلێمانیشدا گەلێك پڕۆژەی نەخۆشخانە و كۆمەڵگا نیشتەجێبونەكان و كارگە بەرهەمێنەكان و ...هتد.یان بنیات ناوە . بەهیوای ئەوەی هەموان نیشتیمان و كۆمەڵگای كوردەواری خۆمان خۆشبوێت و سەرمایە و تواناكانمان بخەینە خزمەت وڵات و نیشتیمانەكەمانەوە وهەموان وڵات و نیشتیمان بكەینە موڵكی خۆمان نەك تەنها بۆ دادۆشینی سەروە ت و سامانەكەی خۆشمان بوێت و گرنگە ئینتیمای نیشتیمانی لای تاك و كۆمەڵگا بە هەژار و دەوڵەمەندەوە زیندوو بكەینەوە و لە دڵ و دەروون و هەست و نەستی هەمواندا بیچەسپێنین،هەربەمەش دەبینە تاك و كۆمەڵگایەكی نیشتیمانی و دووردەكەوینەوە لە خیانەت و وڵاتفرۆشی و بەهەدەردانی سەروەت و سامانەكانی وڵات.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!